کێ شەریف و بە ئەخلاقە، سایە کەریم، یان مەسعود بارزانی

Wednesday, 06/05/2020, 4:50

27946 بینراوە


  کچیکی منداڵکار، نامۆ بە دابونەرێتی کۆمەڵی کوردەواریی، ئەو کۆمەڵگایەی کە لەم سی ساڵەی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتی و داگیرکەرانی کوردستان زیاد لە سەد ساڵ کوردیان بردە دواوە، بە عەقڵیکی دواکەوتوانەی ئیسلامی پلانداڕێژراو، نەک بەو بڕوایەی کە باوباپیرانمان بە موڕالەوە ئاینیان قبوڵکردبوو، بە جوانی لە رێگای ئیسلامەوە خوای خۆیان دەبپەرست، بەڵام ئەم دوژمن و خائینانەی کورد  بە پلان ئاینەکەیان کردە سیاسیی و  کۆمەڵگای کوردیان تێک و پێک داو هەڵیان وەشاند.
ئەم کچە کە ناوی سایە کەریمە، بە پارەی لەشفرۆشی دەیەوێت یارمەتی بێدەرامەت و هەژار و بێموچەکان بدات، کە ماوی زیاتر لە ساڵێکە پەیدا بووە، ناوی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتی و سایتە پۆڕنەکاندا دەدرەوشێتەوە کوڕە گەودەکەی، کە کڕیار و خەڵکی بۆ پەیدا دەکات، درۆم نەکردبێت ناوی سۆرانە، 
 لە ڤیدیۆیەکی کورتدا ئەو کچە و کە کوڕە گەودەکەی لە پشتییەوە وەستاوە، پەیامێکی پێیە دەڵێت: یەک دەفتەر دۆلار (10.000 دۆلار) دەدەم بەوانەی پارەیان نییە و پێویستیان بە پارەیە.....(واتا ئەوانەی کە دەسەڵات چەند مانگێکە مووچەی پێ نەداون).
لێرەدا چەند پرسیارێک پێویستە لە لامان ببێت،  کە سەرەتا لە خۆمان بپرسین: سایە کەریم ئەو پارەیەی لە کوێ بوو؟ سەرچاوەکەی لە کوێوەیە؟
هەڵبەت لەم ماوە کەمەی کە ئەم کچە دەستی داوەتە ئەو کارە، بە سەدان کەسی بەڕێ کردووە، پارەی باشی لێیان وەرگرتووە و بە دەیان دەفتەرە دۆلاریشی پەیدا کردووە و پێیان داوە، من هیچ گومانم نییە، کە بەشێک لەو پارانە  بەرپرس و دەسەڵاتدارەکان، کوڕ و کەسە نزیکەکانی ئەو دەسەڵاتەوە پێیان داوە. ئەم کچە وەک لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت و دەیسەلمێنێت، کە ئیستا پارەیەکی زۆری هەیە بۆیە دەفتەرێک لە دۆلاری ناوگەڵی دەدا بەو بێ موچە و هەژار و بێپارانەی، کە دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور موچەیان ناداتێ.
ئەوەی کە جێگای سەرنجە بۆ من، دەپرسم ئاخۆ کێ بێت دەستبگرێتەوە پارە لە سایە کەریم وەربگرێت؟!
کۆمەڵگای کوردیی  کە ئەمەش سیاسەتی پارتە کوردییەکان و داگیرکەرانە، خەڵکی کوردستانیان بەرەو ئەم ئاقارە بردووە، تا خەڵکی بێ پارە و هەژار بژیی!
دەسەڵاتی خیانەتکاری کوردیی  و داگیرکەران هەرچی سامانی ئەم نیشتیمانەیە دزیویانە و بۆ خۆیانیان بردووە، خەڵکییان سووک و سەفیە کردووە، ئیستا بەو پەیامەی سایە کەریم ئەوەندەی تر تێدەگەین، کە کەسایەتیی کورد چۆن سوکتر و چروکتر و بێ نرخ بووە،.
من دڵنیام زۆر کەس بە دەنگییەوە دەچێت و داوای پارەی لێدەکەن، دەشزانن سەرچاوەی ئەو پارەیە لە کوێوەیە، کە بەمە ئەوپەڕی داشکان و تێکشکانی کەسێتی کورد رادەگەیەنێت و لە رێگای ئەو پەیامەی سایەکەریمەوە  بە خەڵکی کوردستان دەگات. ئەو پەڕی سوکایەتییە بە رادەیەک کە دەڵێت ئەوەی ئامادە بێت ئەو پارەیە وەربگرێت، لە داهاتوودا نەک بە دەستی دوو لە سایە کەریمی وەردەگرێت، بەڵکو خۆشی ئامادە دەبێت ژن، کچی خۆشی بنێرێ تا پارەی بۆ پەیدا بکات!، ئەوە پەیامی ناڕاستەوخۆی سایە کەریم و دەسەڵاتی کوردییە بۆ ئەوانەی پارەیان نییە و بە مەبەست ئەو سەرکردە و بەرپرسە خوێڕیانەهەژار و بێ موچەیانی کردوون.

منیش کە گوێم لە قسەکانی سایە کەریم گرت، ئەو مەسجەی پێدام، کە سایەکەریم زۆر لە مەسعود، مەسرور، نێچیرڤان، ژن و کچەکانیان، شەریفترە‌.
سایە کەریم لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی  و هەموو جامانەسوورەکانی ناو بنەماڵە بە ئەخلاقترە،
 لە هەمان کاتدا قسەی ئەم کچە لەشفرۆشە، پەیامێکی پاک و پیس و جوان و ناشرینە، لەگەڵ شەرەفی مەسعود بارزانییدا تێکەڵ بووە، پێمان دەڵێت ناوگەڵی منی سایە کەریم لە جامانە و سمێڵی مەسعود پاکتر و خاوێنترە.
پەیامی سایە کەریم تێکەلە بە سۆز و بەرپرسیارێتی، ئەوەی کە ئەمڕۆ هیچ بەرپرسێکی کورد نییەتی!
 با ئەوانەی دەچن لەگەڵ سایەکەریمدا رادەبوێرن، یان با سەیە کەریم خۆی، بە جامانەیەکی سووری مەسعود لەشی خۆیان بسڕن و بێنە دەرێ، تا مەسعود و بنەماڵەکەی و بەرپرسەکانی تر لەوە تێبگەن، کە سایە کەریم لەوان شەریفتر و بە ئەخلاقترە، چونکە  سایە کەریم سەلماندنی لەوان مرۆڤتر و بە سۆزترە!
 ئەوەتا سایە کەریم راستەوخۆ پێیان دەڵێت: من وەکو ئیوە نییم، من ویژدانم هەیە، ئەوەی کە ئێوەی خائین نیتانە 
ئەم هێرشەم بۆ بنەماڵەی تالەبانی و بەرپرسەکانی یەکێتییشە، چونکە ئەوانیش یەک یەکیان بێشەرەف و بێنامووس و بێئەخلان، هەروەکو پارتیی و بنەماڵەی بارزانی.
 تکایە بە بێ سانسۆر بۆم بڵاوبکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە