مستەفای حەسەنە گەورە کۆچی دوایی کرد

Thursday, 07/05/2020, 13:02

18672 بینراوە


بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە کوردستانپۆست هەواڵی کۆچی دوایی مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رادەگەیەنێت. کە ئەمڕۆ رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.
کاک مستەفای حەسەنە گەورە رۆژی 7 / 3 / 2020 لە سلێمانییەوە بەرەو دانیمارک گەڕایەوە، بە ماوەیەکی کورت دوای چەند رۆژ دیاردەی ڤیارۆسی کۆرۆنا بە خەستی تیا دەرکەوت، ئاگای لە خۆی نەما و لە ژێر چاودێرییەکی چڕدا بوو، تا بتوانن ژیانی رزگار بکەن، بۆیە لە رۆژی 02 / 04 /2020 تا ئەمڕۆ تەنیا لە رێگای ئامێری هەناسەداندا دەیتوانی هەناسە بدات، ئەمڕۆش کەسوکارەکەی ئاگاداریان کردینەوە، کەوا چارەنەماوە ئامێرەکەی لەسەر لادەبەن، و کۆتایی بە ژیانی دەهێنرێت،.
کوردستانپۆست ماڵئاوایی لە هاوڕێی خۆشەویستی خۆی مستەفا حەسەنە گەورە دەکات و بەو بۆنەیەوە بڕیارمان دا تا سێ رۆژ سایتەکەمان ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی دابنێت، هیچ بابەتێکی دیکە جگە لەسەر مستەفای حەسەنە گەورە دانابەزاێنین . سەرخۆشی خۆمان بۆ خێزان و کەسوکارەکەی رادەگەیەنین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە