مەرگێكی لە ناکاو!

Thursday, 07/05/2020, 15:30

4941 بینراوە


دەنگێکی بوێروکەسایەتیەکی دڵسۆزلە دەست کوردستانپۆست چوو!ئەوەی رازورەمزی ژیان.مردن لە دەرگانادا وبێ ئیزن وەژوور دەکەوێ.کێ فکری دەکردوە مرۆڤێک ساڵانێکی دوورودرێژ لە خەبات ونزیک بون لە مەترسیەکانی ژیان کتوپڕبە هۆی ویرووسێکی بێ ئامان ژیانی خۆی لە دەست بدا.!هەر ئێستێ ئەو خەبەرەم زانی.کاتێك چاوم لە وێنەکەی دەکرد لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست باوەڕەم نەدەکرد کە رەوانشآد مستەفا حەسەنە گەورە ئاوا سوک وهاسان لە ناومان بڕوا!
ماڵی مەرگم بە سێ چەپەی بە قوڕ گرت کەهیچ سنوورێك ناناسێ ورەحم بەکەس ناکا.
خەبەرێکی دڵتەزێن بوو.نەمرمستەفا بە جەستە ڕۆیی.بەڵام ئاکارو هەڵویست وپێنووسەکەی دژ بە خوێڕی دیکتاتۆڕی خۆماڵی کارێکی ئاوای کردوە کە بەوزوانە لە بیر نەچێتەوە.ئیتر ئەوەیە سرووشتی ژیان رۆژێك لە دایک دەبین وڕۆژێکیش کۆچی دوایی دەکەین.ئەوەی وەک میرات لێمان بە جێ دەمێنێ،ژیانێکی سەربڵندانەیە وێنەی رەوانشآد مستەفا.
ماڵی کوردستانپۆست ئاوابێ کە هاوڕێی وهاوکاروهاوخەبات وخەباتکارێکی وەک مستەفای لە داووێنی خۆیدا بە کۆمەڵگایەک ناساند کە پڕە لە جەردەوچەتەی سەرشۆڕ.مستەفا تا دوایین رۆژەکانی تەمەنی خۆی بۆ نەتەوەکەی رەنجی کێشا.چی لە چەنگ هات کردی.بە بێ ئەوەی ترس لە دڵی خۆیدا بچێنێ.بێ گومان نەتەوەکەی لەو دەسەڵاتە خۆشتر دەویست کە باشووری کوردستانی داگیرکردوە.
بۆیە بە بۆنەی کۆچی دوایی رەوانشآد مستەفا پرسەوسەرخۆشی خۆم وبنەماڵەکەم لە بنەماڵەی کوردستانپۆست وبنەماڵە خۆی دەکەم.راستان گووتووە کە دەڵێن: نامرن ئەوانەی کە لە دڵی نەتەوەکەیان دا دەژین.مستەفا سەربڵندانە ژیاوبە داخوپەژارەیەکی زۆرەوە لە ناکاو جێی هێشتین.
لە بیرت ناکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە