گەشتی هاوڕێکەمان چاوەڕوان کراوبوو پیاوە نورانێکە جێیهێشتین

Thursday, 07/05/2020, 17:06

5766 بینراوە


دوومانگ و چەند ڕۆژێکە بێدەنگ لەیەکتر دەپرسین "بڵێی مستۆ بکەڕێتەوە ناومان ؟" زۆرجاران لەوەڵامدا دەمان ووت : بەدڵنیاوە ئەو پیاوی ڕووداوەکانە . ئەمەش تێدەپەڕێنێت . ئێستا دەڵێم مەرگ وەک کۆتا سەفەری خۆمان وەربگرین نەک وەک فەنابوون . جەند ملیۆن ساڵە مرۆڤەکان بەئومێدی گەیشتن بەسبەینێیەکی باشتر خەبات دەکەن و ئارەزوو دەکەن کە منداڵەکانیان سبەینێیەکی باشتر ئارامتر مسۆگەرکەن ، بەڵام ئەم دنیا پۆخلە هەر بەوەدا دەگات خەونەکانت مردارکاتەوە . مستۆ خەونی بەدنیایەکی جوانترەوە دەبینی و بوێری ئەوەی هەبوو خەباتی بۆبکات ، ئەو سادەبوو ، بەڵام ڕاسگۆبوو جەستەیەکی لاواز ، بەڵام ورەیەکی پۆڵاین ، کە گاڵتەی بە گرتن و کوشتن دەهات ، ئەو بڕوای وابوو کە مەترسی واتە زیندووبوون و بەپێوەژیان ، ئەو دەیووت گەر مەتسری خوازانە ژیان نەکەین واتە زیندوونین جاکترە لەئێستەوە گۆڕێک بۆخۆمان هەڵکەنین . دواجار لەهەر شوێنێک مەترسی لەدەستچونی ژیان هەبێت ، ئەوە جۆش وخرۆشێکی بەرز دەتهێڵێتەوە . مستۆ بەڕابردۆوە نەنوسابوو ئەو هەمیشە لەخەمی داهاتوودابوو، زۆر ڕۆژ لەگەڵ هاوڕێکانما ، لێرەو لەوێ بۆ خەونێکی گەورەو گران کۆبوینەتەوە ، مستۆ لەهەر جێگەیەک بووبێت گەشتۆتەلامان . گەر نەشی توانیایە بێتەلامان ، ئەوە دەیووت : من لەگەڵ ئێوەدام گرنگ کارێک بۆ گەلەکەمان بکەین ، سبەی شەرمەزاری مێژوونەبین و منداڵەکانمان شەرم وحاشامان لێنەکەن . مستۆی هاوڕێم بەرلەوەی بەجەستە جێمان بێڵێت خۆی ناسی ، ئەو هێندە بەختەوەربوو بەڕاستگۆیەوە ژیانی کرد و دوایش گەشتی مردنی وەک ژیانی واتادار بوو. من خۆم دەیان شەو ڕۆژ لێرەو لەوێ لەنیشتمان لەگەڵ هاوڕێ مستۆدا گوزەراندوە. ئەو ئازایەتیەی لەمەرگا هەیبوو لەژیانیشدا هەروابوو ... هاوڕێم ئێستاش دەڵێم کە هیچ شتێک خراپر نییە لەنەبوون ، کەسێک بۆ هەتاهەتا یە دەمرێت کە لەمردن ترسابێت. مستۆ ئەو ئازایەتیەی بۆ ژیان هەیبوو بۆمردنیش وابوو ، بۆیە لەناومانا دەمێنێ .یادت دەکەم هاوڕێ و براکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە