بەڵگەی ناردنە دەرەوەی ٢٧ ملیار دۆلارەکە، کوردستانپۆست لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوی کردووە (کلیک)


کۆچی ناوەختی مستەفا

Thursday, 05.07.2020, 23:46

561 بینراوە


بمزانیبا لەو بەیانیەدا بە هەوالی کۆچی ناوەختی چالاکوانی ماندونەناس و چاونەترس مستەفا حەسەنە گەورە ناخم دەهەژێ و دلم دەلەرزێ و ڕۆژم پڕ ئاهو حەسرەت دەبێ، ئامادە نەدەبوم بێمە خەت و خۆمم لەو خەبەرە ناخۆشە دەشاردەوە. ئەوە زیادتر لە ١٥ سالە ئاشنای نوسین و هەلوێست و دەربڕین و چالاکیەکانی ڕەحمەتیم و بڕواناکەم کەسێکی تر هەبێت لە ئێستاوە جێی خالیی مستەفا،مان بۆ پڕ بکاتەوە. ئاییی کە وێران و دلگرانم بەو کۆچەتان کاک مستەفا. دەزانم لە زۆربەی دیانەتەکاندا دەگۆترێ ئەگەر چەند کەسێک لە کەسێکی کۆچکردو ڕازی بن، خوایش ڕەزامەندیی بۆ دەبێت، بەس کاک مستەفا خاوەنی هزاران ئەو مرۆڤانەن کە لەناخیانەوە لێی ڕازین و خۆیان بە بەرمنەتی دەزانن و دلنیان کەم کەس هەن ئێوەی ئەو خۆنەویست و فیداکار بن. ئایی چەندە پیرۆزە مرۆڤ بتوانێ هەتا دواهەناسە شەڕەفمەندانە ژیان بگوزەرێنی و سەر بۆ هیچ دەزگایەکی دکتاتۆرو سەرمایەدارو مافیاو تیرۆرکار دانەنەوێنی و هەردەم لە بەرەی گەلی مافخوراو دابێت. ڕوحت شاد کاک مستەفا. خەمبارم کە هەموومان بێی تۆییمان پێوە دیارە.
دوعاخوازم کەس و خزم و مالباتی خۆڕاگر بن.
هیواخوازم کوردستانپۆستی سەکۆی دەربڕینی هەموومان، بتوانێ ژیاننامەی مستەفای ڕەحمەتیمان بۆ بنوسێتەوە.



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 4.5/5)