له سایه‌ی ئه‌م په‌تا پیسه‌دا
Friday, 08/05/2020, 22:18
4069 بینراوە
ژیان
به گۆچان ڕێده‌كات
ژیان بووه به ڕوئیا و
مردن هێواش هێواش
به‌ره‌و خۆی كێشمان ده‌كات.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا
ڕۆژه‌كان به تاڵی تێده‌په‌ڕن
ڕۆژه‌كان به‌نائومێدیه‌وه
به ڕه‌نگی غوربه‌ته‌وه
ئاواده‌بن.
هاوڕێ گیان
له‌و ڕۆژه ڕه‌شانه‌دا
له‌و ڕۆژه تاڵ و تاریكانه‌دا
تۆ ده‌نگی هه‌ژاران بووی
تۆ هاواری ئێش و ئازاره‌كانیان بووی.
به‌ڵام مخابن
له كاتی مه‌رگا
هاوڕێیك نه‌بوو
ده‌ستت بگرێ
خۆشه‌ویستێك به سۆزه‌وه
له ئامێزت بگرێ.
هاوڕێ گیان به ته‌نیا
به ته‌نیا خۆت
له‌مه‌یدانی شه‌ڕی دووژمنا
له مه‌یدانی جه‌نگی
مردنا بووی..!
ڕۆحت شاد و یادت هه‌میشه زیندوو بێت، كاك مسته‌فا ی حه‌سه‌نه گه‌وره….
مه‌نسور جه‌لال… e9fc
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست