بەڵگەی ناردنە دەرەوەی ٢٧ ملیار دۆلارەکە، کوردستانپۆست لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوی کردووە (کلیک)


له‌خۆڕا گه‌وره‌ نه‌بوو

Saturday, 05.09.2020, 0:24

1984 بینراوە


باڵاكورت ، به‌ڵام به‌ هه‌ڵوێست له‌ئاسۆس و كێوه‌ڕه‌ش به‌رزتر بوو .
دوو چاوى گه‌رديله‌ى بچووك ، به‌ڵام پانتايى دونياى هه‌موو چه‌وساوه‌و به‌شمه‌ينه‌‌‌ته‌كانى كوردستانه‌‌كه‌ى‌ ئه‌بينى.
جه‌سته‌يكى لاواز و بچووك ، به‌ڵام هێزێكى له‌بن نه‌هاتوو بۆ ‌خه‌بات و تێكۆشان دژ به‌سته‌مكارى و زوڵم ناعه‌داله‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى .
مسته‌فا له‌خۆڕا نه‌بوو گه‌وره‌ بوو ، ئه‌و به‌ ره‌نج وتێكۆشانى له‌پێناو ميلله‌ته‌كه‌يدا گه‌وره‌ ببوو .
به‌ چه‌كى سه‌رشانى داكۆكى له‌مافى ڕه‌واى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌كرد ، به‌قه‌ڵه‌مه‌كشى مێژووى پڕ ‌سه‌روه‌رى خۆى ئه‌نووسييه‌وه‌ ..
مسته‌فا حه‌سه‌ن ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوو ، ته‌نها سێبه‌ره‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ ديكتاتۆره‌كانى ده‌خسته‌ ‌له‌رزين .
چه‌كووشه‌كه‌ى ده‌ستى ، هاوشێوه‌ى چه‌كۆشى ( ميۆلنێر) ى ( ثور ) ى خواوه‌ندى هه‌وره‌ تريشقه‌ى سكندنافييه‌كان كاريگه‌رى هه‌‌بوو .
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ميوانم بوو . له‌ماوه‌ى يه‌ك سه‌عاتدا ده‌يان هه‌ڵوێستى جوانم لێبينى . هه‌ر له‌ سووربوونى له‌سه‌ر دژايه‌تى ده‌سه‌ڵاتى سته‌مكاره‌وه‌ ، بۆ به‌رگرى له‌مافى هه‌ژاران ، تا خه‌بات له‌پێناو دادى كۆمه‌ڵايه‌تى . بۆيه‌ هه‌ميشه‌ پێشه‌نگى خۆپيشاندانه‌كان بوو .
ئه‌و هه‌رچه‌نده‌ له‌وڵاتێكى ئه‌وروپا وه‌كو پاشا ده‌ژيا ، به‌ڵام هه‌ميشه‌ دڵى له‌لاى ميلله‌ته‌ به‌شمه‌ينه‌ته‌كه‌ى كوردستان بوو . هه‌ستى به‌ئازارى حه‌ماڵ و عاره‌بانچييه‌كانى به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى و شێخه‌ڵڵاى هه‌ولێر ده‌كرد . دڵى له‌لاى چيينه‌ هه‌ژاره‌كانى مامۆستايان و خانه‌نشينان و كرێكاران بوو ، بۆيه‌ له‌هه‌موو خۆپێشاندانێكدا سه‌رقافڵه‌يان بوو .
قه‌ده‌ر وايه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ نه‌گرييسه‌دا ته‌نها مرۆڤه‌ جوانه‌كانمان زوو ئۆغر ئه‌كه‌ن . ته‌نها تێكۆشه‌ره‌ دڵسۆزه‌‌كانمان له‌ده‌ست ئه‌چن .
قه‌ده‌ر مسته‌فاى لێبردين ، به‌ڵام هيچ هێزێك نييه‌ ، مسته‌فامان له‌بير بباته‌وه‌ چونكه :‌
مسته‌فا حه‌سه‌ن ، گه‌وره‌ بوو ..



(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)