Saturday, 09/05/2020, 13:30
9972 بینراوە
هەڤاڵ جومعە وەک کەسێکى سادە ومیوانێکى رۆح سووک کەوتە یاریکردن لەگەڵ کچەکەمدا، کە ئەوسا تەمەنى چوار ساڵانبوو. یاریەکەیان تا دەهات گەرمتر دەبوو، هەڵبەت مناڵێکى چوار ساڵە چۆن دەزانێت کە ئەمە هەڤاڵ جومعەیە و نابێت پێ لەقەى لێ بدات، یان سوارى کۆڵى بێت و بیداتە بەر زللە. هەڤاڵ جومعە لەدڵەوە دەتریقایەوە، گەریلاکانیش بەلایانەوە سەیر بوو ئەم یاریکردنە، یەکێکیان خۆى بۆ رانەگیراو وتى:هەڤاڵ مستەفا چۆن دەبێت کچەکەت ئاوا بکات، ئەوە هەڤاڵى مەزنە، منیش وتم هەڤاڵ گیان هیچ نىیە،هەڤال جومعە خۆى حەزى لەم بەزمەیە. |
© 2019- Kurdistanpost