داگیركاری توركیا و داهاتووی هەرێم

Monday, 11/05/2020, 20:18

6245 بینراوە


(پێدەچێت مێژوو خۆی دووبارە بكاتەوە)

 ئەزموون وەرنەگرتن لە مێژوو و بێ ئاگای سیاسی و نەناسینی یاریی ئیمپڕیالیزم لەناو ئەو چینە سیاسییەی ئێمەی كورد لە باشور بەردەوامی هەیە و لەجێگرەوەی مەعریفەی ناسینی كێشەكان ، خۆ بەدەستەوەدان و خۆ بە بارمەتەكردن بەردەوامی هەیە بۆداگیركەرانی كوردستان،بەرژەوەندی بنەماڵەو حزب و بەرپرس سیاسەتی خۆ بەدەستدەوەدان ئاراستە دەكات ،لە پێناو كۆمپانیاكانیانلەدەرەوەو ناوەوەی كوردستان و تاڵانی نەوت و مانەوەیان لەدەسەڵات ئامادەن وەكو والی بمێننەوە، ئامادەن هەمووچین و توێژەكانی كۆمەڵگەو بگرە كێشە سەرەكییەكەش بكەنە قوربانی ، كە كێشەی ئازادییە.
ئەو هەرێمەی كە بناغەو بونیادی لەسەر هێسك و پروسكی نزیكەی دوو سەد هەزار ئەنفال دا دروستكرا
ئەمڕۆ لەژێر هەڕەشەیە ، هەڕەشەیەك پێش هەموو كەس سیاسییە بارمەتەكان لێی بەرپرسن .
ئەو دۆخە كائیوسەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارادایە زۆر گەورەترە لە كێشەی مووچە و بودجەی نێوانهەرێم و بەغدا.. لە ئێستادا ئەوەی پێویستە دوو بژاردەیە
یەكەمیان پێداچوونەوەی مێژووی سەد ساڵ پێشتا ئێستایە و بژاردەی دووەمیش یەكڕیزیی نەتەوەییە..گەر چاوێك بە مێژووی دوای جەنگی جیهانی یەكەم دابخشێنینەوەو سەیری یاریی زلهێزەكان و پەرتەوازەی كوردبكەین لە ساڵی ١٩٢٠ بۆ ساڵی ١٩٢٣ ی كۆنفڕانسی لۆزان ئەوە زۆر ئاسان دەگەین بەدەر ئەنجام، هەڵبەتە ئەمئاسانی بینینی مێژووە بۆ هێزێك تەواوە كە بەرژەوەندی گەلی بە بنەما گرتبێت، هێزێك لەسەر بەرژەوەندییەكانی خێڵكار بكات نەك هەر نایەوێت ئەم مێژووە بناسێت بەڵكو خۆشی لێ لادەدات.
٢٠ نۆڤێمبەری ١٩٢٢ كۆنفڕانسی لۆزان لە سویسڕا
لۆرد گۆزرۆن وەزیری دەرەوەو سەرۆك وەفدی ئینگلیز
عیسمەت ئینۆنو وەفدی دانوستانكاری توركیا لە كۆنفڕانسی لۆزان
حكومەتی ئەنقەرە دەستووری دابوو بە وەفدەكە كە دەست لە كەركوك و موسڵ و سلێمانی هەڵنەگرن
لۆرد گۆزرون بە مەبەستی گوشار لەسەر توركیا و دەست هەڵگرتنیان لە ویلایەتی موسڵ مەسەلەی كورد باسدەكات.
عیسمەت ئینۆنو كەسێكی دەخاتە وەفدەكەی نوێنەری دیار بەكرە ناوی زولفی بەگە و لەوێ باس لە یەكێتی كورد وتورك دەكات وەك نوێنەری كوردستان دەیناسێنیت و بەڵام جەنابی زولفی بەگ بۆی نەبوو بەشدار بێت لە كۆنفڕاسی وبەناوی كورد قسە بكات و بە فەرمانی ئینۆنو خۆی وەكو نەخۆش نیشان دەدات و نایەتە دەرەوە لە هوتێل
لە توركیاشەوە بە فەرمانی مستەفا كەمال نوێنەرانی كوردەكان بە جلی كوردی ئامادەی كۆبوونەوەی پەڕلەمان دەبن
نوێنەرانی كورد لە تەلەگڕافێكدا كە بۆ كۆنفڕانسی لۆزان دەینێرن و دەڵێن ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردمان ناوێتچونكە توركیا دەوڵەتی هاوبەشی كورد و توركە
لە ٢٣ مانگی١- ١٩٢٣دا ئیۆنو لەسەر ئەم بنەمایە داوای كەركوك و موسڵ دەكات بدرێت بە توركیا
لورد گۆزرون بەرەنگاری داوای ویلایەتی موسڵ دەبێتەوە و دەڵێت كوردەكان دژی توركن و نایانەوێت لەگەڵ توركیا بن .. ئینۆنو دەڵێت توركیا هی تورك و كوردە ..
لەكاتێكدا نوێنەری ئینگلیز داوای ئۆتۆنۆمی بۆ كورد دەكات لە كوردستانی باكور ئینۆنو دەڵێت كورد وەكو توركخاوەنی هەموو مافێكی هاوڵاتین ..
ئینۆنو بە پشت بەستن بە جلە كوردیەكانی ناو پەڕلەمان و ئەو كوردە هەڵخەڵەتێندراوانە گفتوگۆی دەكرد ..
لۆرد گۆزرۆن بۆ فشاری زیاتر لە توركەكان بۆ دەست هەڵگرتن لە ویلایەتی موسڵ بەردەوام دەبێت و دەڵێت ئەوكوردانەی لە پەڕلەمانی ئێوەن بە دەنگی خەڵك هەڵنەبژاردراون
لۆرد گۆزرۆن بەردەوام دەبێت دەڵێت داوای زۆری كوردەكانمان بەدەست گەیشتووە و داوا دەكەن مافی خۆبەڕێوەبردنیان هەبێت و لەو سۆنگەیەوە ئێمە پێمان وایە ئەو گەلە نابێت بە ئەنقەرە بسپێردرێت.
كوردەكانی ناو پەڕلەمانی توركیا وەڵامی لێدوانی ئینگلیز لەسەر ئەو داوا كارییە دەدەنەوە
یوسف زیا بەگ نوێنەری بەدلیس دەچێتە بەردەم بڵند گۆی ئەنجومەنی میللی گەورەی توركیا دەڵێت
سەرۆكی وەفدی ئینگلیز هێرش دەكاتە سەر ئێمەی كورد و سووكایەتیمان پێدەكات!!
هاوار دەكات و دەڵێت ئێمە نوێنەری ڕاستەقینەی كوردستانین (موسڵ) مان بۆ سەر توركیا لە تۆ و سیاسەتی بەریتانیادەوێت..
دوا كارتی وەفدی ئینگلیز لەبەرامبەر نەدانی ویلایەتی موسڵ و بیرەنەوتەكانی كەركوك هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕ لە توركیا دەكات.
توركیا لە كۆتادا لەژێر هەڕەشە واز لە ویلایەتی موسڵ دێنێت..
نوێنەرە كوردە هەڵخەتێندراوەكان زۆر نیگەران دەبن بە دەستهەڵگرتنی توركیا لە ویلایەتی موسڵ و ئەمجارە ئەوانپەرۆشتر لە توركەكان ڕووبەڕووی مستەفا كەمال دەبنەوە و یوسف زیا بەگ زۆر نیگەران دەبێت بەدانی ویلایەتی موسڵ بە عێراق
مستەفا كەمال بە لێدوانی ناڕەزایەتی كوردەكانی پەڕلەمان بەرامبەر لەدەستدانی ویلایەتی موسڵ نائارام دەبوو هەربۆیە هەرچی نوێنەری كورد هەیە خۆیان و جلە كوردیەكانیانی بەدەرنا لە پەڕلەمان..
ئینگلیز بەو یارییە كوردی گورگە خۆرەكردو توركیاش وەكو هەموو جار ئەم دۆزەی بۆخۆی بەكارهێنا..
ئەوەی بەدرێژای مێژوو و تایبەت ئەو سەد ساڵەی دوایی كورد دەهاڕێت ، ئەو یارییە نائەخڵاقیە سیاسییەیە كە لەسەرڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت .. ئەوەی دەتوانێت ئەو یارییە ڕابگرێت و زیاتر لەوە نەبینە تۆپی مێژوویارییمان پێبكەن لە پێناو بەرژەوەندییەكانی خۆیان ، ئەوە هێزی یەكڕیزی خۆمانە.
بەگەڕانەوە بۆ ئەو مێژووە دەگەین بەو دەرئەنجامەی یاریكردن بە داهاتوو و ئازادی گەلێكی گەورە لەلایەن وڵاتانی زلهێز بۆ بەرژەوەندی و دەستەكەوتنی پاوانی زیاتر و بەتاڵانبردنی نەوتی كەركوك و پەرتەوازە كورد لە باشور شێخ مەحمود و لە باكور شێخ سەعید و نەناسینی ئەو جۆرە سیستەمە فاشیزمەی دەوڵەتی توركیا یان خۆ بەدەستەوەدان بۆ ئەو عەقلیەتە لە پێناوبەرژەوەندی حزب و كەسی خۆ ئامادە كردنە بۆ چەكوش كێشان بەسەرت.
ئەو مەترسییەی كە لە ناوچەكە لە ئارادایە بریتیە لە هەڵوەشانەوەی ناوچەكە، بە پێشكەشكردنی پڕۆژەی سەدەو بەگوێدادانی ئەم پڕۆژەیە بە جیهان و وڵاتانی ناوچەكە لە لایەن ئیدارەی تڕامپ پێمان دەڵێت پەیامەكە ڕوونە.. ئەوەیدەڵێت كێشەمان نیە لەگەڵ توركیا، دەبێت ڕاستیەكانی مێژوو بزانێت.
مەترسیترین هێزیش لەو هاوكێشەیە توركیایە چونكە هەروەكو ڕوونە توركیا دیسان بۆ پاراستنی ئەنقەرە شەڕەكەیلەدەرەوە دەكات تایبەت لە باشور. ئەو كێشانەی ئەمڕۆی هەرێم و بەغدا و جوڵانەوەی ئەو چەند ڕۆژەی دوایپەیوەستە بەو یارییەی كە لە داهاتوو لە ئارادایە.. داگیركردنی ویلایەتی موسڵ لەژێر ناوی میساقی میللی مستەفاكەمال نەخەونە و نە خەیاڵە وەكو هەندێك بێ ئاگا وای شڕۆڤە دەكەن. هەر ئەوەندە خەیالە كە توانیان كوردستان بكەنبە چوار پارچە هەرئەوەندە خەیاڵە كە توركیا لەبەر چاوی دونیا ساڵی ١٩٧٤ بەیارمەتی ناتۆ قوبرسی داگیر كرد. هەرئەوەندە خەیاڵە كە عەفرینی داگیر كرد ، هەر ئەوەندە خەونە كە دەوڵەتی توركیا بەفەرمی و سەرۆكی توركیابانگەشەی بۆ دەكەن. ئەوەی لەخەون و خەیاڵێكی قوڵە ئەوانەن لە پێناو مانەوەی خۆیان گەلێك هەڕاج دەكەن .. لەڕاستیشدا ئێمە ئێستا داگیركراوین بەڵام هێشتا نەگوازراینەتەوە سەر توركیا بەفەرمی ئەوەی دەتوانێت ڕێگری لەوپیلانە بكات خۆمانین.
چونكە ئاشتی بەرهەمی شەڕە ، شەڕیش هێزە، هێزیش هەموو كات دەست و بازوو و چەك نیە بەڵكو ئەمانە بەشێكن،بەشەكەی دیكەی شەڕ بریتیە لە یەكڕیزی.
ئەوەی لەكۆتادا پێویستە بیڵێم ئەوەیە ئایا گەل دەستناخاتە سەر برینەكان ؟ هەر سەیركەر دەبێت هۆكاری ئەویەكنەبوونە دیاری ناكات؟ ئایا یوسف زیا و حەسەن خەیری و فرقەی حەمیدییەی سەردەم تۆ بڵێی لەبەرامبەر ئەوكێشەیەی ئەوڕۆ لە نێوان هەرێم و بەغدا لە ئارادایە نەڵێن توركیا باشترە دەمانەوێت بگەڕێینەوە سەر توركیا؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە