مستەفا کازمى هیچی بۆ کوردپێ نییەو پیرۆزبایی لێ دەکەین

Monday, 11/05/2020, 21:52

6812 بینراوە


دوای متمانەدان بە کابینەکەى مستەفا کازمى لەلایەن ئەنادامانى پەرلەمانى عێراق بە کوردو سونەو شیعەو کەمە نەتەوایەتیەکان و لەولاوە بایکۆتکردنى چەند فراکسیۆنێکى کوردی و شیعی لە دەنگدان و متمانەدانی زۆرینەى پەرلەمان بە پانزە کاندید لەیەک کاتی دیاریکراو کە لە کۆی ئەو کاندیانە دەبوو چارەنووسی سێ وەزارەت بۆ کورد یەکلایی بکرایەتەوە، کەچی لەم نێوەندە تەنها دەنگ بە یەک کاندید درا بۆ وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە ئەویش سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان بوو و دوو وەزارەتەکەى تر وەک شایستەیی کورد، عبدالرحمان مستەفا بۆ وەزارەتى داد دەنگى پێویستى نەهێناو فوئاد حوسێن نەخرابووە نێو بەرنامەى ئەو متمانەدانەو کورد لەو هەنگاوە هیچ کۆدەنگیەکی نەبوو، هیچ پێداگریەکى نەبوو وەک هێزێکى گەورەو دەنگێکى گەورە بچێتە ناو پرۆسەکە، ئەوەش ئەوەى لێ دەخوێندرێتەوە بەوەى کورد لەهەموو کاتێک زیاتر تووشی پەرتەوازەو دابەشبوون هاتووەو ئەوەندەى سەرکردایەتى کوردو لایەنەکان لەخەمى بەدەستهێنانى پۆست و پچڕ پچڕێنەى ئەوەن کامەیان زیاتر دەستکەوتى ماددى و پۆستى هەبێت، نیو ئەوەندە بیریان لە داهاتووى ئەم گەلە ستەمدیدە نەکردۆتەوە چۆن پەیوەندیەکانى هەرێم و بەغدا بۆ خۆشگوزرەرانى خەڵکى کوردستان بقۆزنەوە.
ئەوەتا ئەوەى  لە نزیکەوە گوێبیستى کارنامەى ئەوحکومەتە کاربەڕێکەرە بووبێت، دەزانێ هیچ هێڵێکى گشتى بۆ ئاسۆ روونى ئەم هەرێمە بوونى نەبوو لە کاتێکدا دور و نزیک ئاماژەی بە ماددەى 140ی ناوچە کێشە لەسەرەکان نەکردو لەچەنددێڕێکى کورت تەنها وەک سەرەقەڵەمێک باسیل ە ئاسایکردنەوەى پەیوەندى نێوان هەرێم و بەغدا کرد لەکاتێکدا هەموو لایەک دەزانن پارەی پێویست لە لقی رافیدەینی هەولێر بوونى هەیەو پێویستى بەیەک ئیعازى بەغدایە تا رادەستى هەرێمى بکات و ئەو نەهامەتى وقەیرانەى بەناوى نەدانى مووچەو دواکەوتنى مووچە بۆ  دوومانگ بۆ سەرەوە بڕەوێنێتەوە، کەچی هیچ خاڵێکى نەورووژاند وەک مژدەبەخش بۆ داهاتووى ئەم هەرێمە،  ئەوە لەکاتێکدایە حزبە کوردیەکان نەیانتوانى قسە نەهێننە سەر عادل عبدالمهدی سەروک وەزیرانى دەست لەکار کێشاوە کە بۆس اڵێک و چەند مانگێک لەسەر بەرپرسێتى خۆی بڕە مووچەى تەواوکاری موچەخۆرانى بۆ هەرێم رەوان کرد کە لەسەرەتای ساڵی تازەوە حکومەتى هەرێم رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستى کۆمپانیای سۆمۆ بکات و ئەوەش کەنەکرا، کاردانەوەى خراپی لێ کەوتەوە کە ئەویش لەوەزیاتر نەتوانى بەرگەى رەخنەکانى شەقام بگرێ.
بەداخەوە  هیچ ئاسۆیەکى روون لە داهاتووى مستەفا کازمى لەهەمبەر تێڕوانینەکانى بەرامبەر هەرێم ناخوێندرێتەوەو دەنگدان و تێپەڕاندنى ئەو پرۆسەیە بەبێ هیچ مەرج و پێشینەیەکى سازان و رێکەوتن لەگەڵ کورد، بەشێکى زۆری پەرلەمانتارانى کورد متمانەیان پێی دا بەپاساوى ئەوەى ئەو بارودۆخەى ئێستای عێراق ئەوە ناخوازێ لەتەک دەست لەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیران و رەتکردنەوەى دوو کانیدی دیکەی راسپێردراو بۆ حکومەت، زیاتر درێژە بەو نەفەسە بدرێت ئەو بارودۆخە ئەوها بە هەڵپێسراوى بهێڵدرێتەوە.
لەم روانگەوە دەبوو:
1-کورد بە ئەجینداو بەرنامەیەکى نیشتمانى بەمەرج دەنگى بدایە.
2-داخوازیەکانى کوردیان بەروونى پێ رابگەیەندایە.
3-بەڵێنى نووسراویان وەربگرتایە وەک چۆن بینیمان لە کابینەکانى ئیبراهیم جەعفەری و نوری مالیکى و عەبادی بە زارەکى هەندێ بەڵێنیان بەکورد دا و دواتر هیچیان جێ بەجێ نەکرد.
لەگەڵ هەموو ئەو خاڵانەى سەرەوە بینیمان چۆن سەرکردایەتى سیاسی کورد پیرۆزباییان بۆ دەناردن و دواتر بە دیکتاتۆرو پێشلکاری یاساو تاکڕەویان لەقەڵەم دەدا کە هەموو باجەکەى خەڵکى کوردستان دەیدات و ئەمەش هەر زوو لەگەڵ متمانەدان بە کازمى رەنگى دایەوە بە ئاراستەکردنى پیرۆزبایی لەلایەن سەرکردە کوردەکان کە دوای ماوەیەک هەمدیس گوێبیستى ئەوە دەبین چۆن ئەوانەى پیرۆزباییان لێی کرد، بە لادەرو تاکڕەو و دەرچوو لە یاسای لە قەڵەم دەدەن ئەگەر کارێکى بەپێچەوانەى ویستى ئەوان ئەنجامدا.
کورد تا حیساب بۆ یەک نەکات و ماڵی پەرتەوازەى خۆی یەک نەخاتەوەو بەیەک خیتاب و یەکدەنگ ودوور لە گیانى حیزبی بە یەک پرۆژەى هاوبەش نەچێتە بەغدا، حاڵی لە حاڵی ئێستا باشتر نابێت کە بەداخەوە ئاماژەکان هەر لە سەرەتاوە پێمان دەڵێن: تا ئێوە خۆتان چاک نەکەن، بەتەمابی چاک بوون مەبن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە