من و پڕۆگۆڕان وەک ڕزگاری شێخ ساڵح

Monday, 11/05/2020, 23:07

11626 بینراوە


دوای داکشانی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەردوو هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ ی پەڕلەمانی کوردستان و عێراقی نەفرەتی لەسەرداوای هەندێک لەهاوڕێکانم لەبزووتنەوەی گۆڕان بەشداری پانێلێکی ڕەخنەیی بووم لەشاری دانهاخی ووڵاتی هۆڵەندا بەبەشداری کۆمەڵێک سەربازی وونی بزووتنەوەکە کە پێکهاتبوون لەمل کەڵترین ئەو مرۆڤانەی شەو و ڕۆژیان خستبووە سەریەک وەک خۆبەخش بۆ سەرخستنی پەیامەکەی کاک نەوشیروان لە نێوانیشیاندا بەشدار بوو هەبوو خاوەنی شەهیدبوون وەک پێشمەرگەی سەردەمی شاخ لەنموونەی مەریوانی حەبێ و  سەرکەوتی جیهاز و کاکە جەمالی ووڵاتی سوید.
دوو ڕۆژ لەهۆتێلێکی شاری دانهاخ کە بەلاهای ناسراوە هەرهەموومان وەک خۆی بە ڕەخنەی توند بەشداریمان کرد کۆمەڵێک پرسیارمان وروژاند ئاخۆ هۆکاری داکشاندنی دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆچی دەگەڕێتەوە؟ بۆچی دوای کۆچی کاک نەوشیروان خیتابی سیاسی بزووتنەوەکە بایداوتەوە بەلای پارتی و یەکێتی؟ یاخوود دەبێت هۆکاری ئەوە چی بێت دەنگدەرانی بزووتنەوەکەی سەردەمی کاک نەوشیروان بایکۆتی دەنگدانیان کرد؟ ئەی دوای ئەم شکستەی گۆڕان دەبێت چی بکەین؟ ئایا بزووتنەوەی گۆڕان لە پرنسیپەکانی خۆیا لایداوە؟ ئەی دەرمان چیە؟
وەک خۆم ئەوەی پێم بوو هەڵم رشت هەروەها کۆی بەشدرابووی پانێلەکە لە کۆتایدا ڕێک کەوتین هەموو ئەم ڕەخنانە بکەینە ڕاپۆرتێک و ئاراستەی خانەی ڕاپەڕاندن و جفاتی نیشتمانی بزووتنەوەکەی بکەین.
لەکۆتا ڕۆژی پانێلەکەی شاری دانهاخ بەیەک ئیمێڵیش ئاگادارنەکرامەوە چیتانکرد؟ وەڵامی گردەکە چی بوو؟ئەی ئەگەربرادەرانی گردەکە وەڵامیان نەبوو بۆمان بەدیلتان چیە؟  
ئەوەی منیش و زۆربەی بەشداربووی ئەو پانێلەی دانهاخی ووڵاتی هۆڵەندای تووشی شۆك کرد لە ماڵپەڕی درەومیدیاوە ئیعلانی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆگۆرانیان بڵاوکردۆتەوە بەرامبەر دامەزراندی ڕەوتی ئایندەی نیشتمان (ڕەوا) بە وێنەکۆنەکەی ساڵی ٢٠١٨ ی شاری دانهاخەوە.
وەک خۆم لەژیانی سیاسیمدا زۆرجار هەڵخەتێنراوم:
ساڵی ١٩٧٩ وەک ڕێکخستنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان سەدان جار ملمان لەچەقۆی بەعس نزیک کردوە تا بەعس بڵێن بەم گەنجە نەفامە دژایەتیتان دەکەین؟
ساڵی ١٩٨٣ بردیانمە شاخ تابەبەبەعس بڵین هەمان نەفامان هێناوەتە شاخ  تاتەقەتان لێبکات؟ 
ساڵی ٢٠٠٩ لەدامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا وەک پێشوو کردمیانەوە بە سەرەڕمی دژایەتی سوڵتانە دز و چەتەکانی یەکێتی و پارتی تاپێیان بڵێن کەرەستەی کۆنمان بۆ سەردەمی نوێ هەیەو ئەکتیفمان کردۆتەوە.
ئەو بەیانامەیەی ڕەووتی ئایندەی نیشتمان کە گوایە سەرچاوکەی پرۆگۆڕانە بۆ من و هاورێکانم لە نموونەی ڕەنجدەر گڕوای، کاکە جەمال و هیوا ئەحمەد و هەموو ئەوانەی تریش جێگەی پرسیارێکی شەلەلی ئەخلاقی ئەوانەن بەبێ ئەوەی سوکە پرسێکیشمان پێبکەن بەیانامەکەیان بە لۆگۆی ئێمە و خودی نەوشیروان مستەفا بڵاوکردەوە .
من لێرەوە ڕایدەگەینم هێندەی تاڵی جاڵجاڵۆکەیەک نە لەنزیک نە لەدوورەوە ئاگاداری ئەو ڕەووتە نیم خۆ ئەگەر ڕەخنەم لەئەدای بزووتنەوەی گۆڕان بێت، ئەوا وەک ساڵی ٢٠١٥  چۆن چوومە لای کاک نەوشیروان و وەک کەسێکی بزێو و بێمنەت پێم ووت:  کاک نەوشیروان یەکێتی و پارتی کەلەپچەیەکیان کردۆتە دەستت تاوەک زیندانی مامەڵەت لەگەڵدا بکەن بۆ گەواهی قسەکەشم هەریەکە لە براگچەکەی شەهید محێدین قەمبەری و سروە عەبدولواحیدی خوشکی شاسوار و هاوڕێم عەبدولڕەزاق شەریفی بەڕێوەبەری کەناڵی( کەی ئێن ئێن) حزوریان هەبوو.
ئەو کاتەی وێنەی پانێڵەکەی ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە, کاک کەمالی جەمال موختاری بەرپرسی کوردستان پۆست لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا ڕەخنەی لێگرتم کە بەشداری کۆبونەوەیەکەی بزووتنەوەی گۆڕانم کردوە لە وەڵامی کاک کەمالدا ووتم من بەشداری دەنگە ناڕازیەکانی ناو گۆڕانم کردوە نەک وەک میتنێکی سیاسی بەسوپاسەوە بۆ چوونەکەی قبووڵ کردم.
ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە خۆ ئەگەر ئەو بەیانامەیەی ڕەووتی ئایندەی نیشتمان بەبێ وێنەکە دایان بەزاندایە کاریگەری باشتردەبوو، چونکە خەسڵەتی بەیانامەی دامەزراندی هەر ڕێکخڕاوێک یان بزووتنەوەیەک یان هەر ڕەووتێک ناوەڕۆكی خیتابە سیاسیەکەی لۆچیکە، نەک وێنە هەر بۆنموونە هەتا ئەوکاتەی گیڤاراش شەهیدبوو خیتابی سیاسی ئەوبزاڤە ناڕێکخراوە نەوێنەی کاسترۆی پێوەبوو نە گیڤاراو هاوڕێکانی ونەناسنامەی ئایدۆلۆژی.
باشترین چارەسەر لابردنی وێنەکەی ئێمەیە لەسەر ئەو بەیاننامەیە دەنا وەک چۆن لەساڵانی ڕابوردوودا هەناوی یەکێتی و پارتیم تووشی شێرپەنجەکرد لە کورستانپۆستدا ئێوەش وەها لێدەکەم.
من بەدوای ئەڵتەرناتیفی شۆڕشگێرانەدا وێڵم نەبەدوای کڕیاردا دەگەڕێم نەبۆ خۆفرۆشتن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە