کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون


حکومەتى هەرێمى کوردستان وەک خۆى

Tuesday, 05.12.2020, 22:07

1747 بینراوە


فەزیحەى یەکەم 

گەشتێک لە سلێمانییەوە بۆ گومرگى ئیڕاهیم خەلیل

 لە سلێمانییەوە بەڕێکەوتم  بۆ گومرگى ئیبراهیم خەلیل بارم بۆ هاتبو . دەبوایە  فەحسى موختەبەر  بۆ مەوادەکان بکرێت  . بۆ نمونە  مادەى وا هەیە هەر بۆ ڕەنگە   پێویستى بە یەک کەوچکە چا هەیە بۆ فەحس . بەڵام ئەوان  بۆ هەموو مادەیەک  دوو کارتونى 40 کیلۆیی دادەگرن . هەر کیلۆى بە 40 دۆلارە . واتە 80 کیلۆکە   ئەکاتە 3200 دۆلار . بۆ هەموو مەوادەکان بەم شێوەیە .
سەیرەکە لەوەدایە دواى فەحسەکە کارتۆنەکان ناگیڕنەوە و دەڵین  ئەوە  فەرمانە پێمان کراوە  .  دیارە  بۆ ئەرشیف هەڵیان دەگرن . بۆ ئەوەى ئەو کارتۆنانە نەشکێنن چونکە دوایی دەیانفرۆشنەوە ، دین لە کارتونى ترى بارەکە نمونە بۆ فەحس دەبەن . دوایی بەدوادا چۆنمان کرد ئەم کارتۆنانە بە کەسێکى تر دەفرۆشنەوە و ئەو کەسەمان دۆزیەوە و هەر کیلۆى  بە 7 هەزار دینار لێمان کڕیەوە و کابرا وتى خۆم بە 5 هەزار کڕیومە. 
دواى ئەوەى فەحس  تەواو بو چوم پارەى گومرگ بدەم . وتیان باجەکەى دەکاتە 500 دۆلار . پارەکەم داو پسوڵەیان نەدامى . 
سەیرکەن جگە لە پارەى گومرگ بایی چەندین هەزار دۆلاریش مەواد دەبەن و ناشتوانى قسە بکەى . ئەمەش داهێنانە لە دزیکردندا .  ئەگەر بەرپرسانى حکومەت و وەزیرى دارایی تا ئێستا نەیان زانیوە ئەمە دەگوزەرێت لە گومرگى ئیبڕاهیم خەلیل ، فەرمون ئێستا بیزانن ، بزانین چى دەکەن ؟  ئەمە تەنها یەک جۆر دزییە لەو سەدان جۆرى دزیەى کە لە گومرگ دەکرێت . ئەمە یەک نمونەى گەندەڵیەیە  لەو هەزاران گەندەڵیەى لە سێکتەرەکانى تریشدا دەکرێت . 
 دواى هەمو ئەو قاچ و قوچەى لە گومرگ دەکرێت لە نیوەى کەمتر دەنێرن بۆ خەزێنەى حکومەت و باقیاتەکەى بەشى حیزب خۆیەتى . کاتى خۆشى سەید ئەکرەم لە درکندنى ئەو ڕاستییە لە گومرگ دەرکراو خراشە زیندانەوە . 
هەر هەمان  کەس دەڵێت : بارم بۆ هات بۆ گومرگى  باشماخ . لەوى َ هەموو مامەلەکەم تەواو کرد . فەحسى موختەبەر بۆ مەوادەکان کران و هیچ کێشەیان نەبوو . بەڵام ڕەزامەندى  هەولێرى دەویست  بۆ داخڵ کردنى بارەکان . 
بە کورتى تەنها بۆ ئێمزاکردنى مامەلەکەم  لە نێوان چوار کەسدا  لە هەولێر ، ماوەى 10 ڕۆژى خایاند . کە هاتمەوە خاوەن تڕێلە بۆ هەر شەو ڕۆژێک  بڕى 200 دۆلارى لێ وەرگرتم . واتە ماوە 10 ڕۆژ چاوەروِانى و  دوو هەزار دۆلاریش حەقى ڕاوەستان .  دەوڵەت دارى بە ڕۆتینیان نابرێت بە ڕیوەو خەڵکى خۆى پێویستە.
  فەزیحەى  دووەم
 لە بەروارى  15/4/2020  تا  15/11/2020 بە بڕیار هاوردەکردنى پەتاتە  قەدەغە کراوە  بۆ پشتیوانى بەرهەمى  ناوخۆیی . لە 10/3/ 2020  ئاگادارى هەموو بازرگانەکان کراوە  کە دواى 15/4 پەتاتە بهێنن هەرکیلۆى  600 دینار باجى دەخرێتە سەر .
 بەڵام بەڕێوەبەرى  گشتى گەشە پێدانى پیشەسازى لە وەزارەتى بازرگانى ، بەڕێز ئاراس ڕەئوف عارف   لە بەروارى  4/2/2020   نوسراوێکى کردوە بۆ وەزارەتى دارایی کە ڕێگا بدەن خاوەنى کارگەى دروستکردنى جبسى پەتاتە  بڕى 6500 شەش هەزار و پێنج سەد تەن پەتاتە هاوردە بکات  لە ماوەى 6 مانگدا . 
 بە مەرجێک خۆشى باش دەزانێت  دواى 15/4   هەرکیلۆیەک پەتاتە  بڕى 600 دینار  باجى دەخرێتە سەر .  خاوەنى کارگەکە  لە دوای 15/4 / 2020 یەکەم وەجبەى پەتاتەى  لە گومرگى  باشماخەوە  داخل َکردوە ، کە دەکەوێتە کاتى  قەدەغە کردنەکە . کاتێک پەتاتەکە فەحس دەکەن ، سەیردەکەن هەموى چەکەرەى کردوە بەکەڵک نایەت .
لە وەش سەیرتر کە سەیرى نوسراوى ڕێ پێدراوەکەى دەکەن ، دەبینن لە پێدانى باجیش بەخشراوە . باجیش بۆ هەر کیلۆیەک 600 دینارە . باجى هەموى دەکاتە  4900 چوار ملیارو نۆسەد ملیۆن دینار . بە دۆلاریش دەکاتە   3250 سی ملیۆن و دوو سەدوو پەنجا دۆلار .  نازانم چۆن ئەمە بەسەر وەزیرى داراییدا تێپەڕیوەو  ئیمزاى کردوە  بۆ بەخشین لە باج ؟.
 وەکو زانیاریش هەیە خاوەنى ئەو کارگەیە  ساڵى پاریش لە گومرگ بەخشراوە . تەنانەت  بەخشین بۆ شیشى ئاسن و شتى تریش کراوە . پرسیار لێرەدا ئەمەیە : چۆن ئەم بەڕێوەبەرە کڵاوى کردە سەرى وەزیرى بازرگانى و دارایش ؟  ئەگەر بەوە فریومان  بدات بڵێت  ئەم پەتاتانە  بۆ خواردن نییەو بۆ جبسەو لە کوردستان نییە ، ئەى بەخشین لە گومرگ چ مانایەکى هەیە ؟ 
چۆن کەسێک دەبەخشرێت  لەو هەموو پارەیە ؟ لە پێناوى چێدا ؟؟ دیارە ئەمە بی َبەرامبەر نەکراوە و بە درێژایی ساڵەکانى تریش ئەم  فەرهودە  کراوەو تا ئێستا کەسێک لێ پێچینەوەى  لەگەڵ  نەکراوەو  کەسیش سزا   نەدراوە .
 خۆش بەختانە فەزیحەکە ئاشکرا بوو  لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە  بە نوسسراو  بەخشین قەدەغە کرا . ئەمە بڕیارێکى باشە . خۆزگە بەردەوام بەدواداچون بکرێت و بریارى لەو شێوەیەش بدرێـت و سزاشى بەدواوە بێت .
 بەڵام بە بۆچونى من حەق وایە لێپرسینەوەو بەدواداچون  بۆ  کارەکانى پێشوى ئەم بەڕیوەبەرە بکرێت  و بزانن ئەمە یەکەم کاریەتى  ، یان کارى تریشى  لەو جۆرە کردوە .  هێوادارم سزاى ئەوانەى ئیبڕاهیم خەلیلیش  بدەن کە لە برى بردنى یەک کەوچکى  چا مەواد بۆ فەحس  ،دوو کارتون دەبەن بۆخۆیان . 
 فەزیحەى سێیەم  
لە کابینەى هەشتەم  کە ڕێباز حەملان وەزیرى دارایی بوەو لە هەمان کاتیشدا وەزیرى کشتوکال َبوە بە وەکالەت ، نوسراوى کردوە بۆ گومرگى باشماخ کە ڕێگا بدەن بە (عەمر یان زەید )  بڕى  300  سێ سەد هەزار کارتون کە هەر کارتۆنەى 100 تەبەق هێلکەى تێدایە .، بەمەرجێکیش لەو کاتەدا هاوردەکردنى هێلکە قەدەغە بوە .  کارەسات لەوەدایە جەنابى وەزیرلەپێدانى گومرگیش بەخشیویەتى.  کە واتە جەنابى وەزیر دوو جار سەرپێچى یاساى کردوە . 
لە ساڵ لە ساڵى 2019 و 2020  لەبەر ئەوەى هاوردەکردەکردنى هێلکە قەدەغە بوە ، ڕێژەى باجى گومرگیش  نازانین . بەڵام ئێمە ڕێژەى گومرگى  ساڵى 2018 دەکەینە بنەما بۆ حسابکردنى پارەى گومرگى ئەو هێلکانە .  ئەو کات باجى  تەبەق هێلکەیەک  350 دینار بوە .  کەواتە پارەى گومرگى یەک کارتون دەکاتە 35000 دینار .
 پارەى گومرگى 300 هەزار کارتون  دەکاتە   دەملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار . بە دۆلاریش دەکاتە نزیکەى 8 ملیۆن دۆلار و نیو  . لەگەڵ قازانجى  فرۆشتنى هێلکەکان  دەگاتە نزیکە 20 بیست ملیۆن دۆلار .  بۆیە لەو کاتەوە ڕەجەب کراوەتە سەرپاڵە حالیشمان  ئاوا جوانە .
لە ساڵى 2019 وە تا ئێستاش  هاوردەکردنى  هیلکە قەدەغە کراوە ، بەرپرسانى حیزبیش  بەردەوام هێلکە هاوردەدەکەن . قازانجەکەى بۆ حکومەت نییە و بۆ بەرپرسانى حیزبە . پرسیار لێرەدا  ئەوەیە ئەگەر لەم هەرێمە شتێک هەبێ بەناوى حکومەت ، نابێ پرسینەوە لەو وزیرە بکرێت و بزانن چۆن و بۆچى و بە چ دەسەڵاتێک حەق بە خۆى دەدات بڕیارى  لەو شێوەیە بدات ؟ . بەڕاست ئەمە حکومەتە ئێمە هەمانە ؟. دیارە لەم هەرێمەدا یاسا نییەو کارەکان بە میزاجى شەخسى دەکرێن . 
 فەزیحەى چوارەم
لە مەرزەکان کۆمیانیاى جۆراو جۆر هەیە بۆ وەرگرتنى پارە . بەناوى سۆنەر ، نەشتەرگەرى ، قەپان،  سەرانە و زۆر شتى تر . هیچ کۆمپانیایەک نییە ، بەرپرسێکى حیزبى شەریکى نەبیت . هەندى کۆمیانیا هەیە کە گوایە فەحسى مەوادەکان دەکات ، هەر ئامێریشى نییە . 
ئەگەر ئەم کۆمپانیانە پێویستن بۆچى حکومەت خۆى   سەرپەرشتیشیان ناکات ، بۆ ئەوەى پارەکە  بۆ حکومەت بگەڕێتەوە ؟  چۆن دەبێت  حکومەت خۆى دزى لە خۆى بکات  ؟  . دیارە  بۆ خاترى بەرپرسەکانى حیزب دانراون کە پارەیان دەست کەوێت .  ئێستا لە گومرگەکەن کاڵاى زۆر داخڵ دەکرێت  کە هاوردەکردنى قەدەغەیە . وەکو هێلکە و پەتاتە . 
بەڵام ڕۆژانە زۆربەئاسایی دێتە ناو هەرێمەوە  باجێکى زۆر وەردەگیرێت و بۆ حکومەت نییە . ئەوانەى ئەوەدەکەن کەسانى ئاسایی نین ، دەسەڵاتدرانى ناو حیزبن کە بەشێکن لە دەسەڵاتى ئەم هەرێمە . کەواتە مرۆڤ چ دڵێکى بەم حکومەتە خۆشبێت .؟. 
 حکومەت هاوار دەکات  دەڵێ، ئیفلاسمان کردوە  ، ئەوەتا موچە نادرێـت. لە ناچاریدا تەسلیم بە بەغدا بونەوە ، لەولاوە خەریکى تاڵانین  لە گومرگەکان  . ئەمە تەنها  چەند نمونەیەکى زۆر کەمن  لە گەندەڵى ناو گومرگەکان . 
ئەى گەندەڵى و تەخشان و پەخشان لە بوارى زەوی و زاردا . لە بوارى بازاڕ قۆرخ کردندا و خۆدزینەوە لە پێدانى باج . لە بوارى  وەبەرهێنان و دروستکردنى  باڵەخانەدا هەموو بوارەکانى تریش دەبێ چۆنبیت . بوارى نەوتیش لاى هەموان ئاشکرایە و بو بە مایەى  ئیفلاسبونى و حکومەت .
  ئەگەر لەناو  هەموو دام و دەزگاکانى حکوموتدا بەم جۆرە  تاڵانى بکرێت و  گەندەڵى بوبێتە کەلتور هاوڵاتى چ ئومێدێکى بەم دەسەڵاتدرانە دەمێنێت .  لە ئێستادا لەناو زۆرێک  لە دام و دەزگاکانى حکومەتدا  تۆڕێک بۆ ئەنجامدانى  گەندەڵى  لە سەرى سەرەوە تا خوارى خوارەوە  دروست بوە . سێ سێ و چوار چوار سەریان بەیەکەوە ناوەو بەرنامەى دزى و گەندەڵى دادەڕێژن . 
داهێنانى تازە دەکەن  لەچۆنیەتى دزیکردندا .  هەر پڕۆژەیەک پێویستى  بە ڕەزامەندى دەست بەکاربونى  هەبێت  ،بی َپێدانى بەرتیل  ئێمزا ناکرێت . هیچ پڕۆژەیەک نییە ئەگەر بڕى تێچونى بگاتە ملیۆنێک دۆلار و بەرپرسێکى حیزبى شەریکى نەبێت . 
 کەواتە ئەو سەرینە بخەن ژێر سەرتان  کە هەرگیز چاکسازى  بە ئەمانە ناکرێت ، چونکە ئەوەى ئێستا هەیە بەرهەمى کارى ئەمانەیە. چاکسازى بە کەسانى دڵسۆز و دەست پاک و نیشتمان پەروەر  دەکرێت ، نەک کەسانى  تاڵانچى .
حکومەت لە برى هەوڵ بدات چارەسەرێک بۆ ئەم بارودۆخە بدۆزێتەوە ، باسى هەر گەندەڵییەک بکەێت ، پێت دەڵێن کوا بەڵگە ، بیدەنە دادگا . ئاخر دادگا نییە بۆیە ئەم تالاِنیە دەکرێت .   نە دادگا بیلایەنەو نە یاساش سەروەرە .  لە کاتێکدا  حکومەت موچەى پێ نەدرى ، هەرچى سەرچاوەى داهاتیشە دەستى بەسەردا بگرێت ، بەرپسانى حیزبیش باج نەدەن ، داهاتى نەوتیش  دیار نەبێت ، حکومەتى عێراقیش موچە نەنێرێـت ، ئەم بەرپرسانەش دەست بەردارى دەسەڵات نەبن و سەربارى هەموو ئەمانەش  هەڕەشە بکەن ، ئەى هاوڵاتیان دەبی َچى بکەن ؟. 
 یان دەبێ  بێدەنگى هەڵبژێرن تا ئێستا چۆن ڕۆیشتوە با هەر ئاوا بڕوات . یان دەبێ خەڵک لە خەو بێدارببنەوەو بەم بارو دۆخە ڕازی نەبن و دەست بکەن بە خۆپیشاندان   و ناڕەزایی دەڕیرین .
 ئەگەر ئەمە ئەنجامى نەبوو ، دەبێ  دەست بکرێت بە ئەنجامدانى ڕاپەڕینى گشتى ،چونکە ڕێگا چارەیەک نامێنێت .  بەڕاستى بارودۆخەکە زۆر مەترسیدارە چونکە هەڵسو کەوتى بەرپرسەکان  ئەوەمان پی َدەڵێ   کە ئەمانە ئومێدیان بە پاشەڕۆژى ئەم هەرێمە نەماوەو ئەوەى ئێستا دەگوزەرێت  وەکو شاشبەتاڵ و بێ ئومێدى وایە ، بۆیە هەرکەس بۆخۆیەتى و ئەوەتا بە بەرچاومانەوە وڵات تاڵان دەکرێت و کەسیش لە خەمى هاوڵاتیان نییە . دیارە ئەمانە ئەهلى دەوڵەت دارى نین . کەواتە دەبێ تازوە میللەت فریاى خۆى بکەوێت .  
دکتۆر عەلى وەردى دەڵێت :
ستەمکار هەست بە ستەم ناکات ، تا خەڵکى دەورو بەریان چەیڵەیان بۆ لێدەن .  بۆیە تکایە واز لەچەیڵە لێدان و پێدا هەڵدان بێنن. کاتى ئەوەیە بێنە دەنگ و بڵێن ئیتر بەسە .
3/5/2020 




(دەنگدراوە: 0)