لیستی ناوی تاوانبارانی مێژوو لە کوردستان

Wednesday, 05.13.2020, 19:09

8079 بینراوە


• برایم ئەحمەد و ھەمزە عەبدوڵا کە پارتیان دامەزراند و نزیکەی حەفتا ساڵ زیاترە کورد خۆشی لە خۆی نەدیت .
• مەلا مستەفای بارزانی و جەلال تاڵەبانی ، کەمێک کەمتر لەو مێژوە درێژە کوردیان بە دەستی یەک بە کوشتن داوە و سڵیان لە ھیچنەکردوە .
• ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حوسێن لە یازدەی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ مافی کوردیان دا دەستی کۆمەڵێک چەتەی شاخی تاوانبار بەکوشت دانی ڕۆڵەکانی خۆیان بە ناوی درۆی شۆڕش و چوار ساڵ ئەو ھەمو کێویەیان ھێناوە شارەکان .
• بۆ گەڕێکی تر بە ناوی شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گولان دیسان جەلال تاڵەبانی و نەوشێروان موستەفا و مەسعود بارزانی و ئیدریسبارزانی و دەیان تاوانباری تری وەک کەمال کەرکوکی و ئازاد بەرواری و فازیل موتنی و کۆسرەت ڕەسول و مەلا بەختیار و ئەرسەلانبایز و سەدان زەلام کوژی تری بە ناو سەرکردایەتی و پێشمەرگەی تاوانباری شەڕی ناو خۆیان بەردا گیانی ھانیشتمانیە سادەکان وبە کوشتیان دان .
• لە کەیسی جینۆسایدی کورد بۆ ئەنفال و کیمیا تاڵەبانی و بارزانی تاوانکاری یەکەمن پێش بەعس و سەدام و عەلی کیمیاوی .
• بەڵام بۆ مێژو پێویستە نەوەکانی دوای ڕاپەڕین بزانن کێ ئەو دۆخەی ناھەموارەی ئێرەی دروست کرد:- نابێ لەو سەربازە ھەڵاتوەی گەڕاوەی شەڕی کوێت تاوانبار ھەبوبێت کە لە فاو لولەی دەبابەکەی سوڕاندەوە و تۆپێکینا بە ڕەسمە جیداریەکەی سەدام حوسێن و ئینتیفازەی جنوبی لێ کەوتەوە و لێرەش گەورە تاوانبار ( عەلی نەبی ) بو لە ڕانیە سەلیەکگوللەی کیلاشینکۆفی نا بە مەقەڕێکی حیزبی بەعس و ئەو ھەمو ترسنۆکە دزە خایەنەی لە ئێران بەناوی ڕاپەڕین ھێنایەوە کوردستان .
• جەلال تاڵەبانی تاوانکاری یەکەمە کە چوە ناو پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ وای کرد پارتی دەنگی یەکەم بێنێ و بە حوکمی ئەوڕازی نەبو کردیە فیفتی فیفتی و کوردستانی نوقمی شەڕی ناوەخۆ کرد بۆ جاری چەندەم .
• کۆسرەت ڕەسول تاونبارێکی تر بو ئەو دەمەی پارتی خەریکی کۆنگرەی خۆی بو لە ھۆڵی مەرکەز شەباب کە دواتر بوە ھۆڵی زەرد ونیەتی قەتل و عام بەسەردادانی ھۆڵی زەردیان ھەبو بۆ تەسفیە کردنی یەکجارەکی پارتی و بنەماڵەی بارزانی .
• کۆسرەت ڕەسول جارێکی تریش تاوانبار بۆوە کە لە ساڵی ١٩٩٤ لە شەوێکی ناکاو گەیشتنە سەری ڕەش و بە تەلیفۆنی جەلالتاڵەبانی ھێور بونەوە و داریان نا شارە زەردەواڵە و پارتیان ھار کرد .
• سەدام حوسێن ھەمیسان تاوانبار بۆوە لە سی و یەکی ئابی ساڵی ١٩٩٦ نەیکرد پارتیش لەگەل یەکێتی بنێرێتەوە کێلێ .
• پەکەکەش پشکی تاوانەکانی بەردەکەوێ لەو ھەمو قونە شەڕانەی لە باشور کردویێتی و ھیچی بەھیچ نەکردوە و قوڕەکەی زیاترگردۆتەوە .
• نێچیرڤان بارزانی تاوانکاری نزیکەی بیست ساڵی دەوڵەت داری بو کە ئەو وڵاتەی ھێنا سەر ساجی عەلی .
• حیزبە ئیسلامیەکان و بە تایبەت یەکگرتو تاوانباری گەورەن لە بێ دین کردنی خەڵکی بێ وەی و موسڵمانی کورد و لە دین وەرگەڕانیخەڵک بۆ بەکار بردنی دین بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن و وابەستە کردنیان بە بە میتی تورکیا .
• لەشکری زۆر و زەوەندی بەناو ڕۆشنبیر و چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامە نوسی ساختەچی ھەمو دەمێ ھاوکاری سەرەکی بەردەوامیدەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بونە .
• نمونەی مونا قاوەچی و سەرکیس ئاغا جان تاوانکار بونە بۆ نەتەوەکانیان و بەکار ھێنانی تورکمان و مەسیحیەکان بۆ ئەو دەسەڵاتە بەتایبەت پارتی .
• نەوشێروان موستەفا و گۆڕان تاوانباری سەرەکی تێکدانی ئەو دۆخە خراپە بون و لە خراپەوە بەرە و خراپیان برد و خەڵکیان خەڵەتاندو ھیچ ئومێدێکیان بۆ خەڵک نەھێشتەوە .
• ژن و منداڵ و نەوەکانی تاڵەبانی تاوانبار بون کە ڕێشمەی ئەو خەڵکە ھەڵپەڕیوەی شاری سلێمانی و زۆنی سەوزیان کەوتە دەست .
• مەسرور بارزانی و لاھور تاڵەبانیش پێ دەچێت بە یەک جاری بۆ ھەتا ھەتایێ کورستان وێران کەن و لە بنی بەن و بە یەکجاریبحەسێینەوە .
• بە گشتی برێمەر و خەلیل زاد و مالکی و عەلاوی و عەبدول مەھدی و داعش و حەشد ھیچیان تاوانکار نینە بە قەد نەفامی و ترسنۆکیگێلی ئەو میللەتە بە ھەمو شت ڕازیە .
• ئەگەر سەرنج دەین :- ڕاپەڕینەکەی عەلی نەبی و میللەتەکە تاواکاری یەکەمن ئەو دۆخەیان بەسەر خۆ ھێناوە .



(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4.5/5)