پاسۆک و چالاکی و هەڵوێستێکی مێژوویی و تاقانە (بەشی ٣ ـ ٣)

Thursday, 14/05/2020, 20:41

3945 بینراوە


خوێنەری خۆشەویست و مێژوونووسان و لێکۆڵەران
ئەمە لاپەڕەیەکی زۆر زۆر گەش و زیندووی جێی بایەخ و ھەڵوێستێکی گرنگی قۆناخێکی تایبەت و ھەستیاری پاسۆکە و گرنگە بۆ ئەوانەی ئەم مێژووە دەنووسنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن لێی ئاگادار بن. پێویستە ئەم باسە و ھاوشێوەکانی لە بەرایی لاپەڕە گەشەکانی بزاڤی کوردایەتیدا تۆمار بکرێ. ئەگەرنا بەپێچەوانەوە مێژوویەکی تژی، لە درۆ و شێواومان بۆ دەنووسنەوە.
شایانی ئاماژە پێدانە، پاسۆک نەیتوانی بەم چالاکی و قارەمانێتییە، سەرباری ئەو دەستکەوتانەی ئاماژەمان پێداوە، لەسەر ئاستێکی بەرزتر شتی گەورەتریش بەدەست بهێنێ. هۆکارەکەشی ئەوەیە، گەر بهاتایە کورد یەکگرتوو تر و خاوەن ناوەندێکی بڕیاردان و سەکردایەتییەکی بەهێز بووایە. بێگومان چالاکییەکە دەنگدانەوەی گەورەتری دەبوو و هاوکات دەتوانرا دەستکەوتی باشتری لەسەر ئاستی جۆراوجۆر پێ بەدەست بهێنێ. ئەوەی دواتر زانرا یەکێ لە خوێنکارەکان، کوڕی یەکێ لە بەرپرسە گەورەکانی فەلەستینی بووە. لێ بەداخەوە زۆربەی لایەنەکان، نەک لێنەگەڕان پاسۆک بەتەنیا، یاخود بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەواندا، چ پلان و بەرنامە و داخوازییەک دابڕێژێ. ئەوان بە هەموو شێوازێکی ناڕەوا، مرخیان لەوە خۆش کرد بوو بە خۆشی یان بە ناخۆشی، ئەو قوتابییانە لەدەست پاسۆک دەربهێنن و خۆیان دواتر سنگی پێوە فش بکەنەوە یاخود مشتێ دەستکەوتی حیزبی و کەسی بۆ خۆیانی پێ بەدەست بهێنن.

@@@@@
{{ لێرە بەدواوە دەقی بابەتەکە وەک بەڵگە و دیکۆمێت لە ژمارە٣ ی ئاڵای سووری کوردایەتی ، ئۆرگانی ھێزی پێشمەرگەی پاسۆک نیسانی ١٩٨١ نەورۆزی ٢٥٩٣ دا دەخەینە ڕوو}}...

لە شەوی ١٦-١٧/٢/١٩٨١ دەستەی شەھید « ملازم محمد شوقی» چوونە سەر بەشی ناوخۆی زانکۆی سلێمانی لە نێزیک گردی سەیوان، پاش ئەوەی سەعاتێک ڕێبازی شۆڕش و کوردایەتییان بۆ قوتابیان ڕوونکردەوە و ھانیان دان کە لەبەردەم زەبروزەنگی دڕندانەی بەعسیاندا خۆڕاگرن، لە نێوان«450»قوتابیدا ، «19»قوتابی بەعسی لە « نصیر» بەرەو ژوور و «8» قوتابی ئوردونییان بە بارمتە گرت. ئەمەش ناونیشان و پلەی حیزبییانە.

ناو + تەمەن+ هاوڵاتی+ کۆلێژ+ پلەی حیزبی
١ـ ربیع توفیق قاسم ١٩٦١ الاردن العلوم ــــــــ
٢ـ  ١٩٦٣ الاردن التربیە ــــــــ
٣ـ محمد هایل ممدوح ١٩٦٢ الاردن التربیە ــــــــ
٤- ایاد اکرم الحبلونی ١٩٦٣ = الھندسە ـــــــ
٥- سامی حمد العودە ١٩٦٢ = الزراعە ـــــــ
٦- خالد عبد المعطی ١٩٦١ = التربیە ــــــــ
٧- عونی عسی برھم ١٩٦٢ = الاداب ـــــــــ
٨- فرحان محمد فرحان ١٩٦١ = العلوم ـــــــــ

*****************
١- سلام عبدالجبار طاھر ١٩٥٩ الانبار الزراعە نصیر متقدم
٢- عجاج شحادە حمودی ١٩٦١ التامیم التربیە نصیر
٣- وعداللە سعدی عبداللە ١٩٦٠ موصل التربیە عضو
٤- علی قاسم مربوش ١٩٦١ بغداد الاداب نصیر
٥- عامر فاضل داود ١٩٦٣ دیالی التربیە نصیر متقدم
٦- ابراھیم محمود جاسم ١٩٦٢ دیالی التربیە نصیر
٧- ثائر سامی فرج ١٩٦٠ بغداد التربیە نصیر
٨- نمیر ناطم عبدالجبار ١٩٦٢ بصرە التربیە نصیر
٩- باسم عبد عباس ١٩٦٠ دیوانیە التربیە نصیر
١٠- اسعد فائق عبدالحافط ١٩٥٨ بصرە التربیە نصیر متقدم
١١- عبدالناصر عواد ملیک ١٩٦٢ بصرە التربیە نصیر
١٢ـ سعد مرزوک حسن ١٩٦١ کربلاء التربیە نصیر
١٣- صاحب مھدی محمد ١٩٥٩ بغداد التربیە عضو
١٤- عبدالکریم رحیم رستم ١٩٥٨ دیوانیە العلوم نصیر
١٥- ایاد صاحب ھاشم ١٩٦٢ بابل الزراعە نصیر
١٦- سامی صاحب صفوک ١٩٦٠ بغداد الھندسە نصیر
١٧- عبدالکریم اباھیم حمود ١٩٥٨ بغداد التربیە نصیر
١٨- زیاد طارق علی ١٩٦٢ الانبار الھندسە نصیر
١٩- عامر حمید سلیمان ١٩٦٢ بغداد علوم نصیر
سەرنج: زۆربەی خوێندکارە بەعسییەکان، لە کۆلیجی پەروەردەن!. ( هەڵۆ بەرزنجەیی)!!

(جەماوەری بەشەرەف و ستەمدیدەی کورد)

ئەگەرچی ئێمە تەنھا حەکەم و دادوەرێکمان ھەر جەماوەری زەحمەتکێشی کوردە و بەس.... ئەوەی دەیکەین ئەرکێکی پیرۆز و پێویستی سەرشانمانە. نە چاوەڕوانی ئافەرین و نوقڵانەین ، نە دزە خونجینە و « میزاجی پرتەقاڵی» داگیرکەرە و بودەڵانیشمان بەلاوە مەبەستە، بەڵام بۆ ئەوەی کەس کاوێژی « نان و پیاز» مان پێوە نەکات و بازرگانی سوکانە و بێ ئابڕوانە بە خواست و ویست و مەسەلە ڕەواکەمانەوە نەکرێت. بە پێویستمان زانی لە بارەی چنیەتی و شێوە و جۆر و مەبەست لە بە بارمتەگرتنی ئەو قوتابیە بەعسییانەدا ڕوونکردنەوەیەک بخەینە پێش چاوان:
١- ئاشکرایە ئەوەی بەعسی بێت، جا فەرمانبەر، مەلا، قوتابی، سیخوڕ، ئەمن ھەرچییەک بێت بەعسییە و لەشوێن و ھەڵکەوتی خۆیدا دەوری جاسوس و ئەمنێک دەبینێ بەسەر جەماوەری گەلەکەماندا.
٢- چۆن »ئەمنی سیاسی« و » ئەمنی ئابووری« و » ئەمنی ناوخۆ و دەرەوە« ھەیە ئاواش « ئەمنی ڕۆشنبیریی- الامن الثقافی« ھەیە.... تەنھا جیاوازیان ئەوەیە ئەمانە لە بەرگی « نیلیی و خۆڵەمێشی« دان! ئەگەر وردی کەینەوە ئەمانە خەتەرترن چونکە ئەمنی ڕەشۆکی ناتوانێ و بۆی نالوێ وەکو ئەمان چاودێری و دووی قوتابیە نابەعسییەکان بکەون.
٣- ئەمانە لە نێوان » 450 « قوتابیدا ھەڵبژێردراون و ھەموویان بەدەمی خۆیان دانیان ناوە بەوەی کە لە پلەی « نصیر» بەرەو ژوورترن، کە دیارە پلەیەکی وا ھەڵکشاو لە بەعسدا - جا ھەرچییەک دەبێ با ببێ- دوژمنێکی سەرسەختی ھەموو گەلی عێراقن!.
٤- ئەمانە لە پا و پارسەنگی گیرانی سەدان خێزانی پێشمەرگەدا گیراون، کە لە منداڵی شەش مانگەوە تا پیرەمێرد و پیرێژنی ھەشتا ساڵە لەزیندانە ترسناکەکانی بەعسدا لەژێر دڕندانەترین چەرمەسەری و تۆقاندنی « دەروونی و جەستەیی/ نەفسی و بەدەنی» دان.
٥- قوتابییە ئوردونییەکان دژبوون و جموجوڵی داگیرکەرانەی سوپای « مەلیک حوسەین»ی خۆفرۆشی داگیرکەر لە کوردستاندا گیراون.

ھەرچەندە ھەندێ بێ بێ ئابڕوو و » مبتور« بۆ خۆبردنە پێشەوە و گێرەشێوێنی قاوی ئەوەیان داخستووە گوایە ئەمانە « فەلەستین» ین بن! وەنەبێ ئەمەش لە خۆشەویستی و دڵسۆزی فەلەستینیان و کوردەوە بکەن... چونکە ڕابووردووی خۆیان و دەورووبەریان لاپەڕەی زۆر ڕەش و پڕ شەرمی پەیوەندییان لەگەڵ « ئیسرائیل» دا ھەیە!!... ئەمەش تەنھا بۆ شێواندن و دڵ کرمێیی دەکەن...
جائێمە ھەرزوو تەڵەی تەقیوی ئەوانەمان بەڕووی خۆیاندا تەقاندۆتەوە،کاتێ کە(فەلەستینیەکان) تکای ئازادکردنی قوتابییە ئوردونییەکانیان لە حیزبمان کرد ، وەکو ڕوویەکی دۆستانە بڕیارمان دا تکایان قبووڵ بکەین و بۆیان ئازاد کەین... لەگەڵ پیشاندانی بەڵگەیدەمی و دەستی ئەواندا کە« ئوردونین!!..
پێش ئەوەش بۆ ئەوەی کە دەریخەین« سەربەخۆیی» و « بڕوا بەخۆبوون» و « خۆیبوون» چۆن دەبێ:
یەکەم- بە توندی رەفزی ئەو تەماعانەمان کرد کە نرایە بەرمان بۆ بەکارھێنانی ئەم مەسەلەیە بەو جۆرەی لایەک دەیەوێ!! ڕەفزمان کرد.،کە ببینە پرد و خەڵکی تر بەسەرماندا بپەڕنەوە. بائەو پەڕینەوەیەش بۆ لێدانی بەعس بێت...
دووەم- ئەو مەرجەی دانرابوو بۆ کێشانەوەی سوپای داگیرکەری ئوردون لە کوردستان« نەک لە عێراق، چونکە لە« حەمرین» بەرەو خوار پەیوەندیدار نییە بە ئێمەوە!» گۆڕدرا بە « سڕکردنی / تجمیدکردنی»جموجوڵی ئەو سوپا داگیرکەرە. نەبادا - خێر خوایان- بەلایەنی چەوتیدا لێکدانەوەی بۆ بکەن... ئێمە لە کێشەی شەڕدا« گامان لە گاڕاندا نییە، تا پێی ڕۆڵەی خۆمانی بۆ بەفر بردوو بکەین»....
0- مەرجمان بۆ بەردانی ئەو قوتابیانە بەردانی خێزانی گیراوی پێشمەرگەی کوردبووە. ھەتا ڕازیش بووین بەوەی کە خێزانی پێشمەرگەی لایەنە شۆڕشگێڕەکانی تر بەربدەن و ئەوانەی ( پاسۆک)بشھێڵنەوەھەرڕازین...
٧- بە فەرمی ئاگاداری میریمان کردۆتەوە، کە ئامادەین ئەو قوتابیانە بەربدەین بەو مەرجەی
« 100»خێزانی گیراو بەم جۆرەی خوارەوە بەر بدەن:
20 خێزانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
20 خێزانی حیزبی شیوعی عێراق
20 خێزانی پارتی دیموکراتی کوردستان
20 خێزانی حیزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان
10 خێزانیکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان- کە باڵێکی یەکێتە-
10 خێزانی پاسۆک

چونکە ئێمە سەنگەر لە ھیچ کوردێکی دڵسۆز جوێ ناکەینەوە.
٨- ئاگاداری ھەموو لایەنە سیاسییە شۆڕشگێڕەکانمان کردووە چ بەدەمی و چ بە نووسراوی فەرمی کە نوێنەریان بنێرن و چاومان پێیان بکەوێت... ھەر پێشنیاز و بارێکی سەرنجیشیان لەم بارەیەوە ھەبێت دەخرێتە پێشچاو و پێشوازی لێ دەکرێت...
بۆ ھەر مەسەلەیەکی دیکەش ھەروا دەکەین چونکە ئێمە« پێش ئەوەی ھەر شتێ بین...کوردین» . حەزیش دەکەین دۆست و دوژمن چاک بزانن ئێمە بەتەنگ بەرژەوەندی ڕەوای نەتەوەکەمانەوە نەبێت، کە جووتە لەگەڵ بەرژەوەندی وڕەوایی مرۆڤایەتیدا ، بەتەنگ ھیچ شتێکی دیکەوە نایەین و بەتەمای ئەوەش نین سبەی بەعس یان ھیچ داگیرکەرێکی دیکە باڵی ڕەحم و مەرحەمەتمان بەسەردا بکێشێ. تا یەک پۆستاڵی ڕەش لەم نیشتمانەدا مابێت، ئێمە لە جەنگێکی پیرۆزی مان و نەمانداین لەگەڵیاندا و چۆن بۆمان ھەڵکەوێ و لە کوێ بۆمان ھەڵکەوێ - ئەوەندەی بتوانین - دەست ناپارێزین.
ئێمە بەعسایەتی و زایۆنیزم لێک جوودا ناکەینەوە، کوردیش وەک فەلەستینی نیشتمان داگیرکراو و چەوساوەیە. ئەوان چۆن ڕەفتار دەکەن بەرامبەر بە داگیرکەریان، ئێمەش - نەک لەڕووی لاساییکردنەوە، بەڵکو لەڕووی ڕەوابینی ئەو ڕێبازە - ھەمان ڕەفتار لەگەڵ داگیرکەرماندا دەکەین، چونکە بانی شۆڕشگێڕان یەک ھەوایە... کێش بازرگانی پێوە دەکات، خوا بازاڕی بێ شەرمی بدات...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە