Thursday, 14/05/2020, 21:02
47665 بینراوە
وێنه‌ى كچێكى سه‌ماكه‌ر له یانه‌ى لۆته‌س له هه‌ولێر |
كردنه‌وه‌ی یانه شه‌وانه‌كان یه‌كێكه له‌و كلتورانهی كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی، وڵاتان و زیاتر كرانه‌وه‌یان، سه‌رهه‌ڵده‌دات، یه‌كێكیشه له‌و خاسیه‌تانه‌ی كه وڵاتان بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیار و به‌هێزكردنی ئابورییه‌كه‌یان به‌كاری ده‌هێنن، له چوارچێوه‌ی یاسا توندوتۆڵهكانیدا. هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك یه‌كێك له‌و هه‌رێمانه‌ی كه له قۆناغی كرانه‌وه‌دایه به‌رووی جیهاندا له‌دوای ساڵی 2010ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كرانه‌وه‌ی یانه شه‌وانه‌كان به تایبه‌تمه‌ندی جیهانی تێیدا په‌ره‌یان سه‌ندووه، به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م یانانه له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتی كردینان بوونه‌ته شوێنی كاری نه‌شیاو و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه‌ی كه خاوه‌ندارییان ده‌كه‌ن.
وێنه‌ى ریكلامێكى یانه‌ى ئینفێرنۆ |
وێنه‌ى ریكلامێكى یانه‌ى ئه‌ى جه‌یس |
وێنه‌ى ریكلامێكى یانه‌ى ئه‌ى جه‌یس |
وێنه‌ى كچێكى سه‌ماكه‌ر له یه‌كێك له یانه‌كانى هه‌ولێر |
ئایا ئه‌م یانانه به یاسا به‌ڕێوه‌ده‌برێن؟
وێنه‌ى ریكلامێكى یانه‌ى ئه‌ى جه‌یس |
وێنه‌ى كچێكى سه‌ماكه‌ر له یانه‌ى ئینفێرنۆ له هه‌ولێر |
وێنه‌ى كچێك له یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كانى هه‌ولێر |
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه شه‌وانه له كێشه‌ى ئه‌م یانانه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه، ڕۆژانه به‌چاوى خۆمان نموونه ده‌بینین، كوردستان وه‌ك ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نیه، كه یاسایی توندووتۆڵى هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت پیاوه‌كانیش پارێزراو نین. ئه‌وه‌شى گرنه له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌وه‌یه، ئێمه له كوردستان پاشخانى كلتوریمان له‌گه‌ڵ ئه‌م یانانه رانه‌هاتووه، یاساش نیه رێكیان بخات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زۆركات حاڵه‌تى نه‌خوازراو و ترسناك به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر كچاندا دێت له‌م یانه‌یه، چونكه زۆر به روونى به‌شێك له‌و پیاوانه‌ى ده‌چنه ئه‌و یانانه‌وه وابیرده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و كچانه مووڵكى ئه‌وانن، ده‌توانن له‌گه‌ڵیان بخه‌ون، نازانن ئه‌و یانه شه‌وانانه ته‌نیا بۆ به‌سه‌ربردنى كاتێكى دیاریكراون”.
له‌به‌ر نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست و نادیارى خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانیان، ره‌تكردنه‌وه‌ى قسه‌كردنى خاوه‌نه رووكهشهكانیان، نه‌مانتوانى خاوه‌ندارییه‌تى یانه‌كان له‌م بنكۆڵكارییهدا بخه‌ینه‌ڕوو.
© 2019- Kurdistanpost