سۆشیال دیموکراتەکانی سوید، دۆستی کورد نیین

Thursday, 14/05/2020, 21:37

10323 بینراوە


نەک ئەوروپا بەڵکوو هەموو جیهان ئەو ڕاستیە دەزانێت کە فاشیەت بەڕێوەبەرە لە تورکیا، سوشیال دیموکراتەکانی نەرویج و سوید لەهەرهەموویان باشتر ئەو ڕاستیە دەزانن، کەلە تورکیا بەئاگر و ئاسن وەڵامی داخوازیە سەرەتاییەکانی کورد دەدرێتەوە.
ئاخر کاتێک ڕەوانشاد "مەحمود باکسی" وێنەی کۆمەڵکوژیەکەی ساڵی١٩٨٠ شاری قامیشلۆی دەست دەکەوێت، دەیداتە دەستی سەفیری سوید لەشام، ئەڵێ هەرچیت کردووە ئەم وێنانە بگەیەنە سوید با نەفەوتێت، ڕەوانشاد باکسی ئەڵێ کاتێک سەفیری سویدی وێنەکەی بینی ووتی: ئەم کۆمەڵ کوژیە هەر لە خۆیان دێت، واتا دڕنندەی دەسەڵاتدارنی تورک لەلای هیچ کەس شاراوە نەبووە" بڕوانە "هەر بەڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕێت".
هەموویان دەزانن کە تورکیا دڕنندەیەکی وەحشی بێهاوتایە و بەو وەحشیەتیەوە مامەڵە لەگەل کوردا دەکات، کەچی سۆشیال دیموکراتەکانی سوید، نەرویج هەر هەموو ئەوروپا، سەرەڕای زانیاریان و ئاگاداریان بە وەحشیەتی تورکیا، لەگەڵ ئەوەشدا کوردە هەڵاتووەکانی لەدەست جەوروستەمی فاشیەتی تورک دەسگیر دەکەن و ڕەوانەی تورکییان دەکەنەوە.
سۆشیالدیموکراتەکانی سوید و نەرویج و ئەوروپا، جۆرێک لە جۆرەکانی داهۆڵن وبۆ چەواشەکاری خەڵک دروستبوون کە گەلانی ئەوروپا لە سۆشیالیستی ڕاستەقینە دووربخەنەوە، ئەگینا ئەوەندەی سۆشیال دیموکراتەکان لەخەمی کەرتی تایبەتیدان لە خەمی کەرتی گشتیدا نین، ئەێڵێم و بەرپرسم لەوەی ئەیڵێم ئاخر کتێبخانە دەبێت چیبێت تا بەکەرتی تایبەتی بفرۆشرێت جگە لەوەی ساختەچێتی سۆسیالدیموکراتەکان بەیان دەکات، چوونکە لەهەموو جیهاندا کتێبخانە، کتێبخانەی دەوڵەت بووە.
سۆشیالدیموکراتەکان لە ساڵی ٢٣ ئەپریلی١٨٨٩دا بەسەرۆکایەتی "ئەوگۆست پاڵم" دروست بووە، بەناوی سۆسیالیستیەوە هاتنە مەیدان ئەوەتا وەک ووتم ئێستا دەیەوێت تەنانەت کە کتێبخانەش بفرۆشێت بەکەرتی تایبەتی.
ئیتر پەیوەندیان بە جیهانی سەرمایەداریەوە ئاشکرایە و پەردەدار نیە، لەهەموو ڕوویەکەوە، لەوەش ترسناکتر "ڕووداوی سکەنداڵی بۆفۆش" کە "ئۆلۆف پاڵمێ" سەرپەرشتی دەکرد لەوێدا کە یاسای سویدی ڕێگیری دەکات کە چەک بفرۆشیت
تێبینی: (کلیکی وێنەکان بکە، بۆ بینین و خوێندنەوەی بەڵگە و وتارەکان)

بە ووڵاتانێکی کە کێشە و ناکۆکیان لە نیوانیاندا هەیە، کەچی ئۆلۆف پاڵمێ دژ بە بڕیاری ووڵاتەکەی خۆی چەکی دژە هەوای بە پاکستان و هیندستان فرۆشت، کەواتە ئەمانە جگە لە ساختەچی و مافیا شتێکی دیکە نین، هەروەها "ستێن ئەندەرشۆن" کە وەزیری دەرەوەی ئۆلۆف پاڵمێ بوو لەگەڵ پاڵمێ خۆیان بەشداری خۆپیشاندانیان دەکرد دژی جەنگی ڤێتنام، کەچی ژێر بە ژێر چەکیان دەفرۆشیت بە پاکستان و هندستان، ساختەچێتی پێغمبەرەکەی سۆشیال دیموکراتەکان "ئۆلۆف" پاڵمێ دەبینن دژی شەڕ بەشادری خۆپیشاندان دەکات، کەچی خۆشی خەریکی خۆشکردنی ئاگری نێوان پاکستان و هیندستانە، کەواتە ئەمانە ساختەچی و درۆزنن، هەربەڕاستی بۆ چەواشەکاری دروست بوون، جگە لەوانەش هەرهەمووی ئیمپریالیزم لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ٦٣ جەنگی بەرپا کردووە، کەچی سۆشیال دیموکراتەکان نەک هەر نقەیان نەکرد، بەڵکوو پشگیری ئەمەریکایان کرد و بەشادریشیان کرد، لە کۆمەڵک جەنگ کە تەنها کوێرەوەری بۆ گەلانی ناوچەکە هێنا.
مۆدێراتەکان"پارتی سەرمایەدارەکان"نی سوید، زۆرن لە سۆشیالدیموکراتەکان بۆگەنتر و خوێنخۆرترن، هەرچەند مۆدێراتەکان بە ئاشکرا، دژی هەموو مافێکی گەلەکەمانن و پاڵپشتی دوژمنەکانمانن، کەچی هێستا وەک سۆشیالدیموکراتەکان ساختەچینین بە ئاشکرا ئایدیای خۆیان بەیان دەکەن، "کارل بیلد" سەرۆکی مۆدێراتەکان تاوانبارە بە خوێنی گەلەکەمان و گەلانی سودانی کە بازرگانیەکەی بۆتە هۆی ماڵوێرانی هەزاران و کشتن وئاوارەبوونی هەزران سودانی، بەش پشکی هەیە لەسەر خوێنی گەلەکەمان، ئەو پارتەی کە "فەهمی مەحمود" سەربە بنەماڵە ال بارزانە وئەندام پەرلەمانی حزبەکەی کارل بلیدە، فەهمی ئەو ڕاستیە دەزانێت کە کارلم بلید دەستی سوورە بە خوێنی کورد، بەڵام پیشەی سەرانی ال بارزان، تەنها دژایەتی کردنی گەلەکەیانە.




پارساڵ نەرویج خاتون "گوڵزار تاشدەمیر"ی ڕادەستی تورکیا کرد، کە ناوبراو یەکێکە لەهەرە نزیکەکانی سەرۆک ئاپۆ، لەیەک دوو هەفتەی ڕابردووشدا سوید بەڕێز" ڕەسوڵ ئێزدەمیر".
ئێستاش ڕاپۆرتەکانی ئەڵێن کە هەردووکیان بەخەستی ئەشکەنجەدراون، هەروەها بەڕێز"ڕەسوڵ ئێزدەمیر" خەڵكی شاری "جەزیرە"یە بە شێوەیەکی سەرسوڕمان لەکۆمەڵ کوژیەکەی نێوان ٢٠١٥، ٢٠١٦ ڕازگاری بوو، لەو پەلامارەی سوپای فاشستی تورکدا ٣٣٨ شەهیدی سڤیل هەیە، هەروەها لەکۆی٢٢ شارەوانی باکوری کوردستان ٣٣٥ هەزار ئاوارە هەیە و ڕێگە نادرێت کە زۆربەیان بگەڕێنەوە جێگای و ڕێگای خۆیان. جگەلەوەش شاری جەزیرە دڕندانەترین شێوە کۆمەڵکوژی کرا، نزیکەی ١٣٠ ژن و منداڵ پەنایان برد بۆ ژێر زەمینێک سەراپایان بە ئاگر و بۆمب کۆمەڵکوژکران. ئەم ژمارانەش لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی مرۆڤەوە پشتڕاست کراوە، بەڵام ئێستا مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ ناکەن تا ئەوکاتەی کاتی خۆی دێت، هەروەک فەرەح هاوسەری شا لەبیرەوەرەیەکاندا ئەڵێ، هەر کاتێک کە پەیوەندەیکانمان لەگەڵ واشنتۆن و لەندەن تێک دەچوو، بەپەلە مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتوەکان دەهاتنە سەرخەت و باسی کۆمەڵیک بابەتەیان دەهێنیە پێشەوە کە هیچ کەس بیری نەمابوو.
لەوەتەی بیرمکردۆتەوە ووتوومە کە دیموکراسی و مافی مرۆڤ بانگەوازێکی گاڵتەجاڕیە، دەیان بابەتیشم لەم بارەوە لە کوردستان پۆستدا نوسیوە، بۆیە "والید ئۆسکار" واتەنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی واتای تێهەڵدانی خەڵک بەدەستی خەڵک.
جگە لەوانەش هەرهەمووی سوید ووڵاتێکی پیشەسازیە، نەرویجیش ووڵاتێکە نەوت بەرهەم دەهێنێت، پێویستیان بەوە نیە کە چەک بە ووڵاتێکی فاشستی وەک تورک بفرۆشن، هەموویان دەزانن کە تورکیا چەک تەنها دژی کوردی بێکەس بەکار دەهێنێت، ئەمەی لیبیا یەکەم جارە، ببینە بەهای٣٠٠ ملیارد کرۆن تەنها لەیەک ساڵدا سوید جەکی بەتورکیا فرۆشتووە.

بۆیە هاوزمانی هێژا سۆشیال دیموکراتەکانی سوید دوژمنی تۆیە، لەکاتی دەنگداندا دەنگیان پێمەدەن، ئەمانە دوژمنی تۆن، چاو بکەرەوە. نەک هەرسۆشیال دیموکراتەکانی سوید بەڵكوون نەرویج و هەموو ئەروپاش دوژمنی تۆن و هاودەنگی فاشیەتی تورک و دیکتاتۆرەکانی ناوچەکەمانن. 




تێبینی: کلیکی وێنەکان بکە، بۆ بینین و خوێندنەوەی بەڵگە و وتارەکان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە