عەدنان عوسمان، وەک خۆی

Saturday, 16/05/2020, 22:34

13778 بینراوە


بۆ گەڕان و دۆزینەوەی هەڵپەرست و پولەکی ترین کەسی ناو گۆڕان، کە ئێستا خەڵک ناوی ناوە" لیژنەی ناوچەی گردەکەی پارتی" پێویست ناکا خۆت زۆر هیلاک بکەیت، ئەوا یەکسەر و بە ئاسانیش دەیدۆزیتەوە، کە ئەو کەسەش عەدنان عوسمان خۆیەتی، ئەم برسییەی پلە و پایەیە لەسەر حسابی بیر و ڕا و رێبازەکەی "لیستی هەژاران !" ئامادەیە تا سنووری زەلیلی قبوڵ بکات و تا ئێستاش قبوڵی کردوە.
ئەم زاتە کاتێک کە لە جەماعەتی "ئاش " بوو لە هۆڵەندا پەنابەر بوو، پارەی سۆسیالەکەی بەشی ماڵەوەی نەکرد بە ناچاری گەرایەوە کوردستان و وەک هەڵوێستێکی نیشتمانپەرەوەریی بە خەڵکی دەفرۆشتەوە ، - ماوەیەک لە میدیای" هاووڵاتی کاری کرد، بەڵام کە زەحمەتکێشان ئوغرایان کرد بە مانگانەیەکی زۆر چووە لای قادر عزیز.
- دوای ماوەیەک تووشی گێچەڵێکی یاسایی بوو، سکاڵای لەسەر تۆمار کرا ، لەترسا بەپەلە گەیشتە گردەکە و جێی خۆی بە دووفاقی و ئەم لا و لاکردن کردەوە.
- دواجار کرا بە سەرنووسەری رۆژنامەی "سبەی"، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە کاتی ئەودا رۆژنامەکە رووی لەکزی کرد و زۆر بەکەمی دەفرۆشرا، نەوشیروان مستەفا رۆژنامەکەی داخست ، ئیتر کەوتە هەڵپە و یارییە گوماناوییەکانی.
- کردیان بە ئەندامپەرلەمانی کوردستان و دوای خانەنشین کردنی لە پەرلەمانی هەولێر بە شەش ملیۆن ویستی کاندید بکرێ بۆ بەغدا، بێ وچان زۆر هەوڵی دا ، جارێک بە ئارەزووی قادری حاجی عەلی قسەی دەکرد و جارێکی تر بە خواستی حەمە تۆفیق ، رۆژی واش هەبوو چەند کاتژمێرێک لە خزمەت دەرباری عومەری سەید عەلی و جەمال حەمە ڕێوی و دواتر عوسمانی حاجی مەحمودا بوو، تەنانەت کەوتە ماستاو کردن بۆ ئارامی شێخ محمد و ووشیار عبداللە و د.یوسف  تا شتێکی بۆ بکەن کاندید بکرێ، بەڵام سوودی نەبوو.
- دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا و کۆمەڵێکی زۆر لە سەرکردە و هەڵسووڕاوانی گۆڕان سەبارەت بە لادانی گردەکە لە رێبازە سەرەکییەکەی خۆی وازیان لە گۆڕان هێنا، ئیتر عەدنان عوسمان، وەک ئەوترێت عەرزەکەی بۆ تەخت بوو، کەوتە جێبەجێکردنی مەرامە شەخسی و هەلپەرستییەکانی خۆی ، خۆی گەیاندە لای کوڕەکانی نەوشیروان و بە موو چییە لێیان دوور نەئەکەوتەوە، هەر نووستنی لە خانوەکەی ئەوانا نەبوو، لەگەڵ (ووشیار عبداللە ، ووشیاری ژووری دیبلۆماسی ، بکر دڕەیی ، ساماڵ شاڵی ، جەمالی ڕێوی) و بە ئیعازی عومەری سەید عەلی، کەوتنە پروپەگەندەکردن بۆ چیای نەوشیروان مستەفا کە شایەستەی ئەوەیە ببێ بە خانەی راپەڕین گەر رێکخەری گشتی نەبێت ، شێوازی قسە و باسکردن لە گۆڕان و کێشەکان لەگەڵ بنەماڵە و پارتی سەد لە سەد گۆڕا و بەو ئاوازە قسەی ئەکرد، کە عومەری سەید عەلی و کوڕەکانی  نەوشیروان و پارتی پێیان خۆش بوو.
- ئێستاش دوای ئەوەی بە هەڵبژاردنێکی گاڵتە جاڕی بوو بە سکرتێر ئەنجومەنی نیشتمانی هەر دەڵێی نە بای دیوە و نە باران و بەموو  لە ئامۆژگارییەکانی ریکخەری گشتی دەرناچێ لەخزمەت کردن بە پارتی و نیشاندانی گۆڕان وەک بەشێک یان تەواوکەرێکی سیاسەتی پارتی لەو حکومەتەی جگە لە دژ بوون بە خەڵک هیچی تر نیە..
---- كاتی خۆی هەموو جارێک کاکە حەمە ئاواتی رەحمەتی ئەیووت: من ئەزانم ئەم هەلپەرستە  کە ئاڵای شؤڕش بوو لە هۆڵەندا چی کردوە، رۆژێک هەر دێ هەمووی بخەمە روو، بەداخەوە ئەو زاتە جوانە کۆچی دوایی کرد و عەدنان عوسمانیش لە فارگۆنی هەلبەرستی و دژایەتی دەنگە ئۆپۆزیسیۆنەکان لەسەفەرەکەی  بەردوامە بە موبارەک بایی پارتی. لە بیریشمان نەچێت، ئەم هەلپەرستە هاوڕێی ریبوار وەلی و زۆرێک لە بەرپرسەکانی پارتییە، خوا پێم نەگرێت دەڵێن: جامانەی سووریشی وەرگرتووە و لە ماڵەوە دایناوە بۆ کاتی تەنگانە، خەریکی گاگۆڵکێیە دەیەوێت بۆڕ بە عەلی حەمە ساڵح بداتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە