ئایا كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ خه‌ڵكی كوردستان داوای ڕووخانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات؟

Tuesday, 05.19.2020, 0:38

3134 بینراوە


هێمن
ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا، تووشی قه‌یرانی گه‌لێك زۆربوو پێی ده‌گوترا ده‌وڵه‌ته‌ نه‌خۆشه‌كه، كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی زۆر گه‌وره‌، له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ ته دا ‌ دروستبوو‌، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی شه‌ك ونه‌خۆش كردبوو له‌ گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ بریتیبوون: له‌ گه‌نده‌ڵی، دیكتاتۆری، نا دادپه‌روه‌ری، به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی ده‌وڵه‌ت و به‌كارهێنانی پێگه‌ و پۆست له‌ خزمه‌تی كه‌سه‌كاندا.
ناسیۆنالیسته‌كانی‌ تورك، كه‌مال ئه‌تاتورك و هاوڕێكانی، هه‌ر زوو تێگه‌یشتن ده‌بیت ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌‌ بڕوخێنرێ، هیچ چاره‌ و ده‌رمانی دیكه‌ی نییه‌، ئیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرد، ده‌وڵه‌تی عوسمانی زوو بڕوخێنن، ده‌وڵتێكی تازه‌ ی مۆدێرن دروست بكه‌ن. ئه‌وه‌بوو له‌ ساڵی ١٩٢٣ ده‌وڵه‌تی عوسمانی كۆتاییهات ، كۆماری توركیا دامه‌زرا.
هه‌ر حكومه‌تێك كێشه‌ و قه‌یرانی زۆربوو، گه‌نده‌ڵی تێكه‌وت ، موڵك و سه‌روه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وندی تایبه‌تیی تاكه‌كه‌سی به‌كارهات. چاره‌سه‌ری ئه‌وبارودۆخه‌ به‌س ڕووخانه‌، هیچ جاره‌سه‌ری دیكه‌ی نییه‌.
بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانش هه‌مان بارودۆخی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌كانه‌، تووشی په‌تای گه‌نده‌ڵی وكێشه‌و گرفتی زۆر گه‌وره‌ بووه‌.
ئه‌و بارودۆخه‌ به‌ گۆڕانكاری و چاكسازی، پینه‌وپه‌ڕۆ چاك نابی.
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شرێته‌وه‌، له‌ شوێنی ئه‌و سیسته‌مه نه‌خۆشه‌،‌ بكرێت به‌ لامه‌ركه‌زی هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌ك حكومی خۆی بكات. له‌ سلێمانی ، ڕاپەڕین، هەڵەبجە و گەرمیاندا ، ئه‌و سیسته‌مه‌ پەیڕەو بكرێت، لە هەر شار و شارۆچكه‌یكدا، شارەداریی هەڵببژێردرێت، دەسڵاتی شارو شارۆچكه‌كان بدرێتە دەست ئەنجومەنی خەڵكی شارەكان.
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم، به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پارتی دیموكراتی كوردستان لێی به‌رپرسیاره‌، چونكه‌ پارتی حیزبێكی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی زلهێز هێزه‌كانه‌وه‌ ئیسغلالكراوه‌، به‌تایبه‌تی توركیا كه‌، بارزانى وه‌ك والى سوڵتان ئه‌ردۆگانی ته‌ماشایی ده‌كات! توركیا چی بخوازێت، پارتی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌كات. حكومه‌تی توركیا ئامانجی ڕوون و ئاشكرای هه‌یه‌‌ ‌ كه‌، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی نه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانی كوردستانه‌، هه‌رچی هه‌یه‌تی به‌ تاڵانی ببات!
ئه‌جندای پارتی دیموكراتی كوردستان خزمه‌ت كردنی توركیایه‌ . هه‌رچی سامان سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی هه‌یه‌، هه‌راجی توركیا كردووه‌. له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا ده‌سه‌ڵاتی بارزانی ده‌پارێزێت، ناهێڵێت به‌ ئاسانی بڕوخێت. پارتی ڕێكه‌وتنێكی په‌نجا ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان ئیمزاكردووه‌. هه‌تا ٥٠ ساڵی تر پارتی نۆكارایه‌تی بۆ توركیا ئه‌كات!
پارتی حیزبێكه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌، له‌سه‌رده‌می مه‌لامسته‌فاشدا، هیچ باوه‌ڕی به‌ ململانێی سیاسی، سه‌روه‌ری یاسا و بیروڕای جیاواز نییه. ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت، ‌ دژایه‌تی ده‌كات و ده‌مكوتی ده‌كات.
پارتی ڕۆژێك په‌رله‌مان په‌كده‌خات، ڕۆژێك پارێزبه‌ندی له‌ په‌رله‌منتار ده‌سنێت، ڕۆژێك ڕێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ولێر ده‌كات.
له‌ ٧ی ئه‌یاری ٢٠٢٠دا له‌سه‌ر چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌ ماڵباتی بارزانی دا، پارتی سیناریۆیه‌كی له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا نمایشكرد و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌منتار سۆران عومەر هەڵگرت!
له‌ رێكه‌وتی 12 ی 10 ی 2015 دا‌ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ په‌كخرا، پاش ئه‌وه‌ی رێگری كرد "یوسف محه‌مه‌د" سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ شاری هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه‌.
حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان زۆر لاوازن به‌رمبه‌ر پارتی. زۆر به‌ نه‌زانی و ساویلكه‌ی حكومه‌تیان له‌گه‌ڵ پارتی دروستكرد.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان به‌جدی له‌ خه‌می به‌رژه‌وندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانن، له‌‌ خه‌می مووچه‌ و بژێوی خه‌ڵكی كوردستانن، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان له‌ دژی پایه‌كانی دكتاتۆریه‌تن. ده‌بێت بایكۆتی عه‌ملیه‌تی سیاسی له‌ كوردستاندا بكه‌ن. له‌ پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان به‌یه‌كجاری بكشێنه‌وه‌ . مه‌‌به‌ستم (یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ) هه‌موو حیزبه‌كانه‌، پارتی به‌ ته‌نیا جێبهێڵن، هه‌موو هاوپه‌یمانتییه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌. واز له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌موو شتێك بهێنن كه‌، پرۆسه‌یه‌ك پارتی تێیدا به‌شداربێت. چونكه‌ پارتی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی كوردستانه‌، بچیته‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سیاسی وێرانی ده‌كات.
ئه‌ركه‌ قور‌سه‌كه‌ ئێستا له‌سه‌ر شانی یه‌كێتییه‌ كه‌، هه‌رچی زووه‌ دەبێت ئیعلانی لامه‌ركه‌زیه‌ت بكات، "ناوچه‌ی سه‌وز " ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی بگه‌ڕێنته‌وه‌ سه‌ر به‌غداد. له‌ جیاتی ئیشكردن له‌گه‌ل پارتی دا، ئیش له‌گه‌ڵ (به‌غدا)دا بكه‌ن، نه‌فت و غازی خۆی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد بفرۆشن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته‌ سیاسیانه‌ (یه‌كێتی، گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵ) ئه‌و ‌ كاره‌ ئنجامبده‌ن، ئه‌وا پارتی هه‌ر له‌ جێی خۆی هه‌ره‌س دێنی، چونكه‌ پارتی به‌ته‌نها هیچی پێناكرێت. هه‌ر وه‌ختێك پارتیش هه‌ره‌سی هینا، ئه‌وه‌ بارودۆخی كوردستان ئۆتۆماتیكییه‌ن باش ده‌بێت.



(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 4/5)