- هەنگ نێرە و نێیە و شاى هەیە ، نێرە قەبارەى گەورەترە لە مێیە و ڕەنگى بۆرە و چزووى نیە و ناتوانێت پێوە بدات. مێیە لە نێرە بچوکترە و باریکەلەیە و ڕەنگى تێکەڵە لە ڕەش و زەرد و هەنگویندەکات و چزووى هەیە بۆ پێوەدان و لەکاتى پێوەدان چزوەکەى دێتە دەرەوە و دەمرێت.
- لە بەهاراندا پورە دەدات و کەسێک دەیگرێت یا خۆى دەچێتە شوێنێک و پێکهاتویەکى شین دروست دەکات کە بە (بەرەمێو) ناو دەبرێت لە زستانیشدا کونى هاتوچۆى پێ بچووک دەکەنەوە.هەروەها لە بەهار و هاویندا بە دروستکردنى هەنگوین و شانەوە خەریکن.