سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


گۆران هێزێکی دروزن و ساختە

Tuesday, 19/05/2020, 19:04

9867 بینراوە


دوێنێ وایان بڵاوکردەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یادی سێ ساڵەی کوچی نەوشیروان مستەفا ناکەنەوە٫ لەم وێنەدا کە چەورەکانی دەوری چیا و نما لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا کۆبوونەتەوە و دەبینرێن٫ ئەوە پیشان دەدات، کە گوایا بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە یادەکەیان پەک نەخستووە، بەڵکو راستییەکەی ئەوە نییە، کە بە هۆی هەردوو کورەکەی نەوشیروان مستەفاوە بوو، ئەگینا ئەو کۆمەڵە کەسە کە ئاوا لە یەکتر نزیک بوونەتەوە، بۆ  رێنمایی تەندروستیی و ترسی کۆرۆنا وای لێنەکردوون لە یەکتر نەبنەوە، تا بۆ یادکردنەوەکەی بە کۆمەڵ و بە تۆپەڵ بە یەکترەوە نووساون؟ هەڵبەت ئەمەش ئیستا پێشانی ئەدات، کە ئەوانە هەموویان لە ژێر فەرمایشتی کوڕەکانی نەوشیرواندان و چونکە هەرچی موڵک و گردەکەی گۆرانە سەر خۆیان تاپۆ کردووە و هیچ جیاوازییەکیان لە نێوان خۆیان و کورانی تاڵەبانی و بارزانی نەهێشتوە٫ ئەمانیش بێ رەنج و ماندووبوون٫ بوون بە خاوەنی داهات و ڕاگەیاندن و کویلەکانی حیزب. 
بەمەش ئەوە دەسەلمێنێت، کە سیحری نەوشیروان مستەفا لەوەی ناونرابوو باوکی هەژاران٫ بەتاڵبوویەوە٫ بوو بەباوکی دوو کوڕی دەوڵەمەند و حازرخۆر. 
دوو کوڕەکەی نیشانەی پرسیاریان لەسەر تەواوی مێژووی نەوشیروان مستەفا دانا٫ کە بە ناوی دژایەتیکردنی عەقڵێتی بنەماڵە و خێڵ و تەوریسی سیاسی و کویلایەتی٫ هەزاران گەنج دوای کەوتوو و دەیانیش شەهیدبوون. کەچی هەمان تابوتیان بۆ خەڵکی هەژار بزمارڕێژکرد٫ کە سەرانی چەتەی پارتی و یەکێتی کردیان.بۆیە چیا و نما خۆیان باش دەزانن خەڵک سزای داون و ناچێتە سەر قەبری نەوشیروان مستەفا٫ جگە لە چەورە و کۆمەڵێک خانەنشینی چەورە نەبێت٫ ئیدی کۆرۆنا دەکەنە پاسا و ناوێرن یادی بکەنەوە٫ چونکە باش دەزانن رۆژی مردنی نەوشیروان مستەفا و دوای مردنی جیاوازی نێوان ئەرز و ئاسمانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە