سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بۆچی لە سێیەم ساڵیادی کۆچی نەوشیروان خەڵکی نەچوونە سەر گۆڕەکەی!

Thursday, 21/05/2020, 18:01

17685 بینراوە


دوای کوچی دوای نەوشیروان مستەفا، هەموو هەوڵێکم ئەوەبوو کۆتایی بە متمانەی خەڵک نەهێنرێت، چونکە کوتایی هێنان بە متمانەی خەڵکی نارازیی دەبێتە کوشتنی شەقام و دەنگە بڵندەکان، هەروەها درێژکردنەوەی دەسەڵاتی تاریکپەرستی یەکێتی و پارتی. هەوڵ بدرێت پیاوەبچوکەکانی گردەکە نەبنە بڕیار بەدەست، کە بەوناوی گەنجەوە خویان دەوڵەمەند کردووە و بە پەیجی فەیک پیاوە جوانەکان تەخوین و ناشرین دەکەن.
هەر بۆیە دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئاوام بە چیا و نما وت:
- (لە کاتی راپەرین جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بەگوێرەی ژیانی خەڵک لەو سەردەمەدا خاوەنی سەروەت و سامانێکی ئەوتۆ نەبوون٫ بویە خەڵک بەسەر شان هەڵیدەگرتن، بەڵام ئێستا لەشکرێک لە سیخوڕ و ئەو هەموو هێز و ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆر و کویلە دابەستە و ملیارات دۆلاریان هەیە، کەچی خەڵک سوکایەتیان پێدەکات، جنێویان پێدەدات، چونکە دزیان لەموڵکی گشتی کرد).
هەروەها پێم وتن:
- (ئەو سەدان هەزار خەڵکەی بەشداری مەراسیمی ناشتنی نەوشیروان مستەفایانکردوە، پێیان وابوو، نەوشیروان وەک ئەوان ژیاوە، ئەگەر ئێوە دەست بۆ تاپۆکردنی گردەکە بەرن٫ ئەوە نەشیروان مستەفا و مێژووەکەی ئەخەنە زێر پرسیارەوە و خەڵک وەک جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی جنێوی پێدەدەن).
کوڕەکانی نەوسیروان گوێیان بە قسەی ئێمەمانان نەدا و دوای چەند ڕۆژێک بیستم حمە تۆفیق و ساماڵ دەستیان گرتوون و بردویانن گردەکەیان لە سەر تاپۆکردوون. 
بۆ ئەو مەبەستە منیش وتارێکی توندم لە سەریان نووسی،  دوای چەند ڕۆژ نما و چیام بینی وتیان:
- بۆ لەسەرمان ئەنووسیت! چیت هەیە وەرە پێمان بڵێ!؟
منیش وەڵامم دانەوە و وتم:
- لەگەڵ ئێوەدا قسەکردن سودی نییە، ئێوە بە قسەی دەورو پشتتان ئەکەن.
ڕۆژێکیتر لە ژووری شۆرش حاجی، نەژاد جەلالیشی لێبوو، کاک بەختیاری برای کاک نەوشیروان هات٫ کەوتینە قسەکردن، پرسیاری کرد و وتی:
 - ڕاستە چیا و نما گردەکەیان تاپۆکردوەتە سەر خۆیان!؟
ئێمەش وەڵاممان دایەوە وتمان :
- بەڵێ
بەختیار ئاخێکی هەڵکێشا و بەمنی وت:
- سەباح تکایە قسەیان لە گەڵدا  بکە٫ ئەم کارە نەکەن، با پەشیمان ببنەوە، بەو کارەیان تەواویی مێژووی براکەم ناشرین ئەبێت!
منیش وەڵامم دایەوە وتم:
-  کاک بەختیار! من  پێم وتوون هیچ سودی نییە٫ ئەوان موراهیقن و کۆمەڵێک بەرژەوەندیخواز چواردەوریان گرتوون، ئەوان ئاراستەیان دەکەن.
لێ دوای چەند ساڵ لە تاپۆکردنی گردەکە و مومتەلەکاتی گۆڕان لەسەر چیا و نما، جارێک دەستێکەڵکردنیان لەگەڵ شانازی برایم ئەحمەد و یەکێتی، جارێکیش دەستێکەڵکردنیان لەگەڵ ماڵی بارزانی و داتاشینی کۆمەڵێک پۆست بۆ چواردەورەکەی چیا و نما، وا ئیستاش دوای سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا، وەکو دەبینرێت جگە لە چەورە و ئەبوسیڤیەکان، کەس سەردانی گۆری نەوشیروانی نەکرد، بەمەش تەلیسمی باوکی هەژران کۆتایی پێهات. مێژووی نەوشیروان مستەفا کەوتەژێر پرسیارەوە، بوو بە قوربانی چاوچنۆکی چیا و نما و گیرفانی چەورەکانی دەورو پشتیان.
پرسیار و تێڕامانی من دیسان ئەوەیە:
- ئەگەر نەوشیروان مستەفاش لە کۆتایی تەمەنیدا بە مەبەست بێت یان بە بێ مەبەست، ئەو رێگایەی خۆش کردبێت بۆ تاپۆکردنی مومتەلەکاتی گۆران لەسەر چیا و نما! ئەوا  کوڕەکانی دەیانتوانی نەیکەن و مێژووکەی باوکیان ناشرین نەکەن، کەچی ئیستا لە بری ئەوەی لۆمەی خۆیان بکەن، کۆمەڵێک ئەبو سیڤی و کویلە و بندیوار لەو فەیسبوکە ئەڕشێنەوە و دەستیان بە جنێودان کردووە، بە ئێمەومانان و بەوانەی ئەو گردە تاپۆکراوەیان بەجێهێشتووە. 
ڕازی نەبوون مێژووی نەوشیروان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە، کەوتە دەست کۆمەڵێک منداڵەورتکەی هیچ نەدیوی و هەتیومچەی گیرفان دۆڕاو. کە لە پێناو گیرفانیاندا ئامادەبوون ئەخلاقی خویان بدورێنن و دۆراندوشیانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە