کوردستان ٢٧ ملیار دۆلاری چی قەرزارە؟ كێ %٢٠ی کردە موچەخۆر؟

Sunday, 24/05/2020, 4:44

4614 بینراوە


ئەگەر تۆ مەسرور بیت بە مافیایی و گەندەڵی ئەوا من مەغدورو مەحزونم بە ناحەقی، ئەگەر تۆ شەرعییەتی دەسەلاتت لە بنەماڵەوە پێدرابێت ئەوا من ١٦ ساڵ چاوی خۆم کوێرکرد تا بەحەقی خۆم و بێ شەهادەی تەزویر خوێندن تەواو بکەم بڕوانامەی زانکۆ بەدەست بێنم و بێکار دەسوڕێمەوە، من وەکو هاوڵاتیەك بۆم هەیە لە مەسرور بارزانی بپرسم: بۆچی هەرێمی کوردستان ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە؟ ئەو قەرزە هی چیە و کێ کردوویەتی و بۆچی و کەی؟ هیچ داتایەك نە لەکاتی خۆی نە ئێستا لەبەردەست نەخراوە تا بزانین دەسەڵاتی سەر بە پارتی و یەکێتی چۆن مەمەڵە بە پارەو داهاتی کوردستانەوە دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە پەرلەماندا کە ئۆپۆزسیۆن باسی مەلەفی نەوتی کرد گوێمان لێ بوو بە ئاشکرا و لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن نێچیرڤان بارزانی دەیگوت مەسەلەی نەوت هێڵی سوورە نابێت کەس باسی بکات، هەروەها وەك جەماوەر ئاگاداره لە دەڤەری بارزان پێشکەوتووترین هۆکاری ژیانی بۆ دابینکراوەو شاخەکانیش تونێلیان لە ژێردا دروستکراوەو دەرگای ئۆتۆماتیکیان هەیە و هەندێکیان بە پەنجە مۆر دەکرێنەوە، هەر کەسێكی ناشارەزاش یان ئاژەڵێك نزیکی ئەو شوێنانە بێتەوە کارەبای ١٠٠٠واتی وشکی دەکات، یان هەر مانگەو ٢ دەفتەر دۆلار دەدەنە مانگی دەسکرد تا تۆڕی جی پی ئێس لە ناوچەی(سەری رەش) نەهێڵێت تاکو هیچ چاودێرییەك نەکرێ یان رۆکێتێك یان فرۆکەیەك لەو ئاستەدا کار نەکات، ناحەقی بە جۆرێك زاڵە بەسەر بنەماڵەدا کە منداڵی سەر بێشکەی بارزانیەکان موچەی چەند ملیۆنییان هەیە، کەچی کاکم دێتە سەر شاشەو دەڵێت بۆچی داهاتی %٨٠ی بودجە بۆ %٢٠ی خەڵك بڕوات؟ مەگەر هەر ئێوە نین هەموو بندیوارەکانتان دروست کردووەو هیچ دەرچووی زانکۆو پەیمانگایەکیش دانامەزرێنن؟ ئاوها وەلائی خەڵك دەکڕنەوە تا دەنگتان پێ بدەن، لیوای تایبەتەکان و پاسەوانەکانتان و پاراستن و زانیاری و دژە تیرۆرو دەیان ناوی قەبەی بێ ناوەڕۆك مانگانە بێ دواکەوتن موچەیان پێ دەدەن و هیچ سوودێکیان بۆ خەڵك و هاوڵاتی نییە جگە لە بەرگری لە کورسی مافیاکانی بارزانی و تاڵەبانی، هەموو ئەو موچەیەیە لە کۆی ٩مانگ ٨ مانگی دابەشکراوە هەر ئەو موچەیەیە کە حوکمەتی ناوەند ناردویەتی، ئیتر پێمان ناڵێن داهاتەکانی ناوخۆی وەکو (گومرگ و باج و موڵکەگشتیەکان و ئاوو کارەباو هاتوچۆو ....تاد) و فرۆشتنی نەوت بۆ کوێ دەڕوات؟ کاکە عەیب و شوورەییە وا مەزانن خەڵك گێژو بێ مێشکە و هیچ تێناگات، راستە هەروا بە کەرێتی ماوەی ٢٩ ساڵە هێناوتانە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە هەروا بۆتان دەچیتە سەرو یان ئێوە پیاوی باشن بۆیە ماونەتەوە، کورد گوتەنی: کە جام پڕ بوو لێی دەڕژێ، ئیتر لەوەندە زیاتر ناتوانن بە مافیایی حوکمی خەڵك بکەن، ئێوە گەروەترین بازرگانی مادە بێهۆشکەرەکانی جیهانن کە فەزایەکی ئازادتان خولقاندووە لە دەڤەری بارزان بۆ ئەو بازرگانیە جیهانییە، ئێوە هەڵهاتوون لە دادپەروەیی و یاسایی جیهانی و کوشتنی خەڵکی سقیل و رۆژنامەنووسان و بەرەی ناڕازیی خەڵك، ئێوەن پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و خەڵك وەك مێگەل تەماشا دەکەن، ئێوە پیاوی تورکیاو ئێران و دەیان دەزگای موخابەراتی جیهانیین لە کوردستاندا، ئێوە یاسا شکێنی مافەکانی هاوڵاتی و کەمئەندامان و بەساڵاچوو و نەخۆشەکانن، هیچ قەوارەیەکی نێو دەوڵەتیتان نییە، جگە لە دوو باندی مافیایی کە لە نێوخۆیاندا کوردستانیان دابەشی دوو پارچە کردووەو بە ویستی خۆتان مامەڵەی نایاسیی بەسەرە دەکەن، راستیمان پێ بڵێ مەگەر ئەو ٢٧ ملیار دۆلارەی باسی دەکەن حەقی ئەو گریبەستە پەنجا ساڵیانەی نەوت و گازی بن زەوی کوردستانە کە ژێر بەژێر لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیە جیهانییەکاندا کردووتانەوەو پارەکەیتان لووشداوە؟ ٢٧ ملیار دۆلارتان دا بە چی، ئەو بڕە پارەیە بودجەی ١٠ ساڵی وڵاتێکی وەك ئوردنە، ئەی زاڵم و بێ ویژدانەکان، بەس لە ساڵی ٢٠١٨دا ١٦ ،لیار یۆرۆتان ناردە باکێکی کەنەدی تا سپی بکەنەوە و بۆ رۆژی رەشی خۆتانی هەڵگرن،میللەت بە گەوج مەزانن و زوو بێت یان درەنگ لەبەردەم دادگای گەلدا وردو درشتی تاوانەکانتان دەخرێنە روو و بە سزای رەوای خۆتان دەگەن ئەی تاوانبارە لە یاسا یاخیەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە