زۆربەی هەرەزۆری نوسەران ڕەوکەش و بازرگانن

Tuesday, 26/05/2020, 0:56

8685 بینراوە


جیڤارا و لینین دەستەواژەیەکیان هەیە، کە زۆر لەیەک دەچن، کەمەبەستیانە بڵێن نووسەری خۆفرۆش زۆر ترسانکترە لە سەربازێکی خائین، چوونکە سەربازێکی خائین تەنها کەسێک یان چەند کەسێکی دەکوژرێت، بەڵام نووسەری خائین و هەلەپەرست دەتوانێت گەلێک بکوژێت.
ئەفسووس کە ئەڵێم زۆربەی هەرە زۆری نووسەرانمان لەبەر دەوڵەمەندی خاکەکەمان لە لایەن دوژمنەوە کڕدراوون، پیاهەڵدان بە باڵای سەرانی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانیشدا هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ پێش لەشکر کەووتنی دوژمنانی خاک و خەڵک، دیسانە ئەڵێم ئەفسووس کە ئەوێرم بڵێم لەسەدا نەودو نۆی نوسەران نوسەری سەرەبە جووت بنەماڵەن، کە دەشزانن کە جووت بنەماڵە دەستیان ناوەتە بینە قاقای خەڵک و خاک، بۆ ئەمەش بەڵگە هێنانەوە پێویست ناکات، چوونەک دوای ٢٣ ساڵ نەوت فرۆشتن وبە بودجەی بەغدادیەشەوە، بە کۆکردنەوەی بەرهەمی دەیان گۆمرگ و قاچاخی و کڕین و فرۆشتنی نایاسایی و چەتەیی، کەچی هێشتا باشووری٢٧ ملیارد قەرزارە، ئەمە بەرهەمی تەنها چەتە و دزەکان نیە بەڵکوو خۆفرۆشی نوسەرانیشە.
ئەوانەش کە خۆیان بەنیشتیمان پەروەردەزانن و خۆیان لە بەرەی خەڵک ناونووس دەکەن، شتێکی ئەوتۆیان نەکردووە کە شایستەی دەستخۆشی ئارامی خەڵکە ستەم دیدەکەمان بێت، چوونکە ئەو کاتەی کە سەرانی جووت خێل گەیشتەنە دانیمارک بۆ داکۆکیکردن لە "سوڵتان هاشم" کە تا ئێستاش کوڕەکانی سوڵتان هاشم لە هەولێر ئازادی ئازادانە دەگەڕین و مێش میوانیان نیە، ژمایەکی ئێجگار کەم هاتنە پێشەوەو ناڕەزانیان دەربڕی، هەروەها لەکاتی ئازادکردنی "تاریق ڕەمەزان"یشدا دەنگەکە هێندە بەرز نەبوو کە بتواندرێت ئازادکردنی تاریق ڕەمەزان ڕابگیردرێت، تەنانەت جەلالیەکان پەلاماریاندام کە لێدوانم بۆ ڕادێۆ کوردیەکەی شاری مالمۆی باشووری سوید دا، جگەلەوەش زۆرینەی هاوڕێیانی چاک ئاگادارن کە "هیشام ئاکرێی" خۆی بە ئۆپۆزسێۆن دەناساند وئەندامی چاکیش بوو، کەچی شەوان ئادمینی بۆ ژووری پاڵتاڵکی سەربە بنەماڵای بارزانیەکانی دەکرد.
هەروەها هەروەک کە چۆن لەناوەکەی خۆم دڵنیام کە ناوم تەهایە، بەهەمان شێوە دڵنیام، کە ئاشکراکردنی شەهید زەردەشت عوسمان بۆ دەسەڵاتە مافایەکەی هەولێر بە دەستی "عومەر فارس"ی کوردستان نێت بوو، بەداخەوە کە مایلەکەی کەبەناوی "هەڵەدنی ئات، هۆت مایل، سوید وە هەمبوو هاکرام، ئەگیان کۆمەڵیک بەڵگەم هەبوو، هەرچەند ڕەوانشاد"مستەفای حەسەنە گەورە" بەڵگەی بەڵگە نەویستی لەلابوو، کە عومەر فارس دەستی هەیە لەئاشکراکردنی ناوی ڕەسەنی شەهید زەردەشدا.
ئەمە جگەلەوەی کە سوپایەکی بێشوومار نووسەر تەنها خەریکی ووشە فرۆشتنە، دەیانی وەک "ستیڤان شەمدینی، مەهاباد قەرەداخی، جەمال فەتاح، ڕەفیق سابیر، جەزا چنگیانی.... ناوەکان هێندەی دەریایەکی لیخنە، مەگەر ٥٠٠٠ نوسەری فەل دەنگیان نەدا کەمەسعودی بەڕیشە خۆفرۆش و خایتن ببێتەوە بەسەرۆک، کە کێشەی خەڵکو خاک بە کێشەی خۆی نازانێت، نزیکەی ٥ ،شەش مانگێک گەنجێکی سویدی بە ڕێگای فەیسبووکەوە نامەیەکی بۆ نووسیم کە دەیەوێت، پەیوەندیم پێوە بکات، بەکورتی ووتی هاوکاریم بکە دەمەوێت لەبەرژەوەندی نەتەوەی کورد ماڵپەڕ دابنێت بە سویدی و ئینگلیزی هەوڵی سەرخستنی کوردستانێکی ئازاد بدات، ووتیشی مانگانە١٥ کرۆنت دەدەمێ، هەر ئەو چرکە کەووتمە گوومانە، پێم ووت زیاتر لە ٢٠ ساڵە دەنووسم، تەنانەت سەفەری نەرویج و تونسم کردووە لە گیرفانی خۆم، بۆ چاوپێکەووتن، ئێستا كێ پارە دەدا بەتۆ؟
بەڵام کاتێک بە وەستا و بەرپرسانی خۆی گووت، ئەوسا تێانگەیاند کە من کێم، ئیتر دەنگی نەما، پاشتریش دەبینم وێنەی "حسێن یەزدان پەنا" داناوە، وێنەی ئیدریس و مەسعود بڵاو دەکاتەوە، دواجاریش ووتی کە پەکەکە هەڕەشەی لێکردووە!


ئەوەی ئەو خانمە لە شاری سلێمانی پارەی حەجەکەی بەخشیووە بە هەژاران، شایسەتەی دەستخۆشی پشگیریە، ئێستا ووردە ووردە ووڵاتانی خەریکن کە "کابە" دروست بکەن بۆ ئەوەی کە خەڵک پارە خەرج نەکات کە بچێت بۆ زیارەتی کابە لە سعودییە،

چوونکە ئەمڕۆ هەموو گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە توادنەوەی دینی ئیسلام هەروا سانا نیە، بۆیە کابە دروست دەکەن و وەک سیمبوڵیکی کابە لە ووڵاتانی خۆیان حەج وعەمەرەبەکەن، ئەوەش ئەو خانمە لە شاری سلێمانی ئەنجامی داوە کارێکی بێسنوور بەڕێزو مرۆڤ دۆستانەیە بەتایبەتی لەم کاتەدا، کە مافیاکانی کوردایەتی خەڵکیان تووشی قەیرانێکی قوڵی توانا پڕوکێن کردووە، هەرچەند تاوانیشە کەبەمافیا ناوبهێندڕین، چوونکە دیمان مافیا ناودارەکانی ئیتالیا بە ملیاردەها دۆلاریان خستە خزمەتی گەلەکەیان لەکاتی نەهامەتی و "هاتنی ڤیرۆسیکورونا" بەڵام چەتە و گوجەروگوورەکەی جووت بنەماڵە لەم کاتە ترسانەکدا ڕایدەگەینن کە ٢٧ ملیارد قەرزارە.
ئەوەی مەبەستی سەرەکیە کە ئەم خانمە کارێکی گەورەی ئەنجامداوە، دەبوو هەرهەموومان دەستی بگریین و پاڵپشتی بکەین ، کەچی زۆرێک دژایەتی دەکەین هەرچەند خۆشیان بە دژ ئیسلام یان سیکۆلار دەبینن، زۆرێکیش هەر بە بیریشیاندا نایەت و بیری لێناکەوە، ئەفسووس کەدەبوو بەهەموو توانامان ئەم بیرۆکەیە بەهەند وەربگرین نەتەوەکەمان تێبەگەیەنن، کە پارەی حەجەکەی بە فیڕۆدەڕوات چوونکە دەستمایەکەی دەگاتە دەست چەتە و دزەکانی سعودییە، ببینە دەست مایەی حەج چۆن خەرج دەکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە سعودیە ساڵانێکی دووروودرێژ هاوکاری داعش دەستە تۆقێنەرە دژ مرۆڤیەکان کاریان دەکرد.
ئەمیرێکی سعودیە لە ٦ کاتژمێردا ٣٥٠ ملێۆن دۆلارو ٥ لە هاوسەرەکانی لە قورمادا دەدۆڕێنێت.


یان ببینە بەم شێوە داهاتی حەج خەرج دەکرێت.


بۆیە بۆ چاندنی مرۆڤایەتی سوکرات واتەنی ئاین هیچ پەیوەندیەکی بە ئەخلاقەوە نیە، هەروەها پەیوەندی بەهیچ خوایەکیشەوە نیە، پێویستە لەسەرمان بەهەموو توانامان پشگیری ئەو خانەمەی شاری سلێمانی بکەین، کە پارەی حەجەکەی بەخشی بە هەژاران، نەک دژایەتی بێدەگ بوونمان لەئاست ئەو کارە پیرۆزەی ئەو خانە. بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەگەر بێت و هەموو ئەوانەی بیریان لەحەجکردن کردۆتەوە، پارەکەیان ببەخشن، بە دڵنیای چارەسەری زۆرێک کە لێقەوماوان و نەداران دەکات، هەرچەند چارەسەری بنەڕەتی ڕیشەکێشکردنی ئەو سەرەتانەی جەلالی و مەلایی جووت بنەماڵەی چەتە و خۆفرۆشە، بۆ هەتا هاتەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە