بونەوەری دەرەکی ڕۆحی مرۆڤ کۆدەکەنەوە

Thursday, 28/05/2020, 18:59

20991 بینراوە


لە دێر زەمانەوە بونەوەی دەرەکی هامشۆی سەر زەوی دەکەن، ئەوانەی کە زۆر بینراون جۆری ڕەساسین ، ڕەپتیلیەن ، دراکۆ، باکوریەکان، مایاکان ئەیڤیەنی شین..
ئەمانە زیاتر لە ملیۆن ساڵە دێنە سەر زەوی چاودێری زەوی دەکەن وەک کێڵگەیەک، هەمیشە دەستکاری جینەکان دەکەن و جاودێری گەشەی مرۆڤ دەکەن.
بەڵام هەمو بونەوەرەکان ئەم کارە ناکەن.. ئەوانەی کە خەریکی دەستکاری کردن و گۆڕینی جین مرۆڤن ئەوانە تەنها ڕەساسیەکانن..زۆر جۆری بونەورەی دەرەکی هەیە کە لە دانسەتی پێنج و بەرەژورە ئەوان بە هیچ شێوەیەک تەداخول ناکەن لە سەر ژیانی مرۆڤ، تەنها ئەگەر پەیوەندی بکەن پێت دەڵێن چی باشە بیکەیت و بەس.
جۆری ڕەساسی هەمیشە خەریکی تاقی کردنەوەن لەسەر جەستەو ڕۆحی مرۆڤ..
لە یەکێک لە لێدوانەکانی بۆب لەزاردا کە ئەوکات کارمەندی ناوچەی ٥١ بوو لە نیڤادا، گوتی چاوم بە فایلێک کەوتوە کە باس لەوە دەکات بونەوەری دەرەکی ڕۆحی مرۆڤ کۆدەکەنەوە..وەک چۆن کەسێک کێڵگەیەکی هەیە و دەچێت بەروبومەکەی دەچنیتەوە.
پاشان لە ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن نیگڵ کێرنەر کتێبێک چاپکرا کە باس لە کۆکردنەوەی ڕۆحی مرۆڤ دەکات لە لایەن بونەوەری دەرەکیەوە..ئەمەش ناوی کتێبەکەیە.
" Aliens Are Harvesting Human Souls"
کتێب لەسەر کۆکردنەوەی ڕۆحەکان

ئایا مەبەست لەم کارە چیەو چۆن ئەنجامی دەدەن؟
مەبەست لەم کارە ئەوەیە کە ڕۆحی مرۆڤ وزیەکی زۆر زۆر لە خۆ دەگرێت و ئەوان دەیانەوێت بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەو وزیە بەکار بهێنن، زۆرجار بۆ جەستەیەکی تری مرۆڤ یان نیوە مرۆڤ واتە هایبەرت بەکاری دەهینن وە زۆر جاریش بۆ تەکنەلۆژیایەک کە خۆیان سودی لێ وەردەگرن.
ئایا چۆن ڕۆحەکان کۆ دەکەنەوە؟
بۆ ئەوەی بتوانن زۆرینەی ڕۆحەکان کۆبکەنەوە ئەوان هەمیشە لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ مرۆڤی دەسەڵاتداردا.. با سەیرێکی مێژو بکەین..
سۆمەریکان وێنەی ڕەپتیلیەن

لە جەنگی جیهانی دوولایەنگی هیتلەر بوون.
لە جەنگەکانی جەنگیس خان لایەنگری جەنگیس خان بوون.
لە زەمانی بابلیەکان لایەنگری دەسەڵاتی بابلی بوون.
لە زەمانی سۆمەریەکان لایەنگری دەسەڵاتی سۆمەری بوون.
لە زەمانی ڕۆمانیەکان لایەنگری ڕۆم بوون.
لە زەمانی دیندا پەیونەدیان لەگەڵ فاتیکان هەبوە..
لە زەمانی فیرعەونەکان لەگەڵ دەسەلاتی فیرعەون لە پەیوەندیدا بوون.
لە زەمانی مایاکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی مایاکان لە پەیونەدیدا بوون..
کاتی مایاکان هەمیسە خەڵکیان دەکردە قوربانی بۆ خواکان، واتە ئەو کات بونەوەری دەرەکیان بە خوا لە قەڵەم دەدا، لە فلیمی
“Apocalyto” 
مایاکان کاتی قوربانی کردنی ڕۆح
دا ئەو دیاردەیە بە باشی دەخرێتە بەرچاوی بینەری.
بەڵگەی ئەوەی کە ئەوان هەمیشە لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ مرۆڤەکان ،لە هەموو یەکێک لەو ناوانەی لەسەرەوە ناوم هێناون وێنەو ئاسەوایان وەک بەڵگە بە جێ هێشتوە.
لە تەواوی مێژودا ئەم جۆرە بونەوەرە کە بە بونەوەری ڕەساسی ناسراوە هەمیشە پاڵپشتی سەرکردەی براوەیان کردوەو زانیاریان پیداوە تا بەردەوامی بداتە جەنگ..بەردەوامی جەنگ وای دەکرد ئەوان لە مەیدانی جەنگەکاندا بە ئارەزوی خۆیان ڕۆحی مرۆڤ کۆبکەنەوە.
چۆن بزانیت کاتێک دەمریت ڕۆحەکەت ئەوان دەیگرن یان ڕۆحەکەت دەچێتەوە بۆ شوێنی مەبەست پاش مردن تا جارێکی تر سەرلەنوێ بژێتەوە، ئیتر ئایا وەک مرۆڤ یان وەک بونەوەری تر یان لە دیمێنشنێکی تر ئەوەیان باسێکی ترە.
لە کاتی دەرچونی ڕۆح زۆر کەس هەیە دەڵێت ڕۆشناییەکی جوانم بینی ڕۆیشتم بەرەو ڕۆشنایەکە، ئێستا بۆجونێک هەیە کە ئەو ڕۆشنایە وەک تەڵەی ڕۆح وایە کە بونەوەری دەرەکی دروستی کردوە..کەواتە لەو حاڵەتەدا ئەوان ڕۆحەکە دەگرن و دوبارە سود لە وزەکەی دەبینن..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە