شۆڕشی برسێتی

Saturday, 30/05/2020, 2:15

2923 بینراوە


زۆربەمان شۆڕشی برسیتیمان بیستوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەووە بۆ سەدەکانی ڕابردوو کە لە فەرەنسا و ووڵاتانی ئەوروپا سەری هەڵدا لە ئەنجامی نا دادپەروەری و ئەو زوڵم و ستەمی قەشەکانی ئەو سەردەمە بەرامبەر بە خەڵکی دەیان کردو لە ئەنجامدا توڕەی خەڵکی لێکەوتەوە و هەموان بەیک دەنگ و بەیک خواست رژانە شەقامەکان و توانرا ئەو سیستمە نا دادپەروەریی بروخێنن و (سیستمیکی) دیموکراسی دادپەروەر دابمەزرێنن .
دەمەوێت بڵێم ئایا لە ووڵاتی ئێمەش تاکەی ئەم نا دادپەروەری و زوڵم ستەمە مایەی قبوڵە ؟ئایا پێویست ناکا خەڵکی ڕابپەڕن و داوای مافا و ژیانی خۆیان بکەن تاکەی قبوڵی دەکەن نەوە بە نەوەمان بە کوشت بدەن و خۆشیان لە ئەوپەڕی خۆشتگوزەرانیدا بژین ٫ ئایا پێویست دەکات تا کەی ئەم غەدرە قبوڵ بکەین؟
تاکەی خۆپیشاندەر بە گیرەشێوێن دابنرێت و مامۆستا شەقی تێهەڵبدرێت و مۆزەف و کارمەندی پزیشکی بە بە بەڵتەچی ناوبنرێ وە هەرکاتێ مەترسی هاتە سەر ووڵاتمان خوێنی پێشمەرگەکانمان وەک شتێکی بێ بەها سەیر بکرێ و خوێنی پێشمەرگەکان بەهەدەر بڕوا
لەئێستادا کە باس باسی چاکسازی دەکرێ بەس خۆڵکردنە چاوی خەڵکییە و هیچی تر چونکە ئەگەر چاکسازی بکرێ ئەوا هەرچی جاش و پیاوکژ و بندیوارە لێیان هەڵدەستن چونکە زورینەی ئەو دەنگانەی بەدەستی دێنن ئەمانەن ، بۆیە بەهیچ شێوەیەک نە چاکسازییان پێ دەکرێ نە گەندەڵیشیا پێ بنبڕ دەکرێ
بۆیە ئەگەر لەم هەرێمەدا یاسایەک نەبێت بۆ هەموان و هەموان وەک یەک نەبن ئەوا دڵنیابە بەهیچ شێوەیەک نە چاکسازی دەکرێت و نە قازانج دەگەینێت بە ووڵات ، وە نە حیزبەکانی تر ووە نە ئۆپۆزسێونیش هیچ کارێکیان لەدەست نایەت چونکە خەڵکی متمانەیان بەوانیش نەماوە ، ئەم ووڵاتە پێویستی بە زوری حیزب و لایەن نیە تەنیا کیشەی سەرکی سیستمێکی گشتگیر و یاسا بەرقەرار نیە یاساکان لە حیزبەکانەوە ودەردەچێ نەوەک لە دامودەزگا حکومییەکانەوە

بۆیە دەمەوێت بڵێم ئەگەر خەڵکی هەروا خەم سارد بن لە مافەکانی خۆیان و بیدەنگ بن دڵنیابن ئەوا هەتا هەتایە ئەمانە حکوم دەکەن و نەوە بە نەوە دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە سەر زوڵم و خوێنرشتن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە