ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

با رێز لە کەسە جوانەکان بگرین، نەک لە ترسنۆک و خۆفرۆشەکان

Monday, 06.01.2020, 23:41

6562 بینراوە


مێژووی خەباتی گەلان پڕە لە نمونەی جوان، جوانی لە رەنگە جیاوازەکان، لە نمونە دەگمەنەکان، لە تێکەڵی توانا و بەهرەکان، یەکێک لەو تێکەڵاوییە کە هەمیشە هەوێنی خەبات و شۆڕشەکان بووە هونەرمەندان بوون. لە زۆربەی شۆرشەکاندا هونەرمەندانی گەلانی تر دەورێکی باڵایان هەبووە بۆ سەرکەوتن و هەوێنی تینی شۆڕشەکان، تەنانەت لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراقیشدا هونەرمەندانی عەرەبی عێراقی رۆڵێکی باڵایان بینی.
ئەم بەراوردە لە باشووری کوردستان بەتایبەتی لەو بەشە بچوکە داگیرکراوەدا، بەراورد و جیاوازیەکان دەبێتە بەراوردی نێوان ئاسمان و رێسمان، لەگەل رێزم بۆ بەشێک لەو هونەرمەندە کوردانەی، کە ناچارکراون رێگرییان لێکراوە رۆڵی خۆیان نەبینن، یان لە تاو ئەو نەهامەتییەی بەسەر گەلەکەیاندا دێت لە بێدەسەڵاتیاندا بێدەنگی هەڵبژێرن و دوای بەرژەوەندی خۆیان نەکەوتوون، بەلای منەوە ئەمانە جێگای ریز و ستایشن. ئەم چەند نووسینە کورتەشم دوور و نزیک ئەوان ناگرێتەوە .
ئەوەی من مەبەستمە کە لەناو ئەوانی تردا جۆرێکی تر لە هونەرمەندانمان هەیە، کە نەرێزیان لە خۆیان گرتووە وەکو کەسایەتیی، نە لە هونەرەکەیان وەکو دەنگ و بەهەرە و رەسەنایەتی، ئەو بەهرەیەی کە هەیانە، تەنیا بۆ رازیکردنی دەسەڵات و ئارەزووەکانی خۆیانە، کە بە وەرگرتنی پارە و دەستکەوت و پۆست و پلە بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان بەکاری دەهێنن
لە دوو سێ رۆژی رابردوودا، لە یەکێک لە پەیجەکانی فەیسبوکدا، شتێک بەناوی (عەرەب عوسمان) نووسرابوو، کە من بینیم خۆشحالی دایگرتم، بەتایبەتی کەسێکی وەکو ئەم هونەرمەندە، پاش ئەو هەموو ساڵە لە خیانەت و گەندەڵخۆری بەناوی هونەرەوە، ئێستا گەڕاوەتەوە و پشتگیری ئەم شەپۆلە نارەزایەتییە دەکات! بەڵام دوای رۆژێک هەر ئەم کەسە، بایدایەوە، لە قسەکانی ژوان و پاشگەز بوویەوە، ئەوەی لە پەیجەی نووسرابوو رەتیکردەوە، تەنانەت وەکو کەسێکی ترسنۆک و لاواز خۆی نمایشکرد، بۆیە ئەوەی جێگای تێرامان و سەرسورمانی من بوو بە ئێستاشەوە، کە بیری لێدەکەمەوە چۆن عارەب عوسمانێک، کە رەنگە تەمەنێکی کورتی لە ژیاندا مابێت، ئاوا لە سەر ئەژنۆکانی دەڕوات و بە بچوکی کەسێتی خۆی دەرخست، دەیەوێت لە دوا تەمەنی ژیانی هەر بە سەرشۆڕیی و بێ کەرامەت رێ بکات و بژی، ئەوەتا دیسان پشتگیری خۆی بۆ ئەم دزیی و فەرهودەی کوردستان نوێکردەوە.

*هونەرمەند 

هونەرمەند لە ساتە سەخت و نەهامەتییەکاندا ئەگەر لە بەرەی خەڵک نەبێت و دوور بکەوێتەوە، هەست بە ئێش و ئازاریان نەکات، ئەو هەستە لە بەهرەی هونەریی خۆی و کارەکانییدا رەنگ نەداتەوە، تەنانەت کەسێتی خۆیدا هێندە بێ نرخ و بچوک بێت، ئەوا نەک هونەرەکەی، بەڵکو خۆشی دەبێت بخرێتە زبڵدانەوە، ئەگەر مردیش نەفرەت بە دوای نەفرەت بە دوای تەرمەکەیدا بەڕێ بکرێت! هەرچەندە لە دوای ئەم هەڵویستە ناشرین و سەرشۆڕییەی عەرەب عوسمان من بەتەواویی رای خۆم گۆڕی، ئەو رۆشنانییەی کە لەو دوو رۆژی رابردوودا خستبوومە سەری، بێزاری کردم، کە پپێم وابوو ئازاری ویژدان گەڕاوەتەوە و دەیتلێنێتەوە، وەک مرۆڤێک هیچ هەستێکم بۆی نەما، بۆیە من یەکەم کەس دەبن کە لە ئیستاوە نەفرەت لەم جۆرە کەسانە و لە دەنگی و لە ئاوازیان بکەم.. نمونەی کەسایەتییانە دەبێتەر بخرێنە ژێر پێی کەسانی وەکو (ئومێد ئەحمەدی شاعێر)، کە هەمیشە لە بەرەی خەڵک و لەگەڵ خەڵکدا دەژین و ئیش و ئازاریان بە هونەر و بەهرەکەیان دەردەبرن.
هونەرمەند و کەسێتی دڵسۆزی راستەقینە (ئومێد ئەحمەدی شاعێر)ە، کە لە هەولێرەوە هیوا و ئومێد دەبەخشێتەوە، لە کوردستاندا ئەم نمونانە جێگای شانازی ئێمەن نەک (عارەب عوسمان) و هاوشێوەکانیان.



(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 5/5)