سەرۆکی زانکۆی چەمچەماڵ یادی دامەزراندنی حزبێکی کوردی بە ئاشکرا دەکاتەوە

Tuesday, 02/06/2020, 1:39

5220 بینراوە


سەرۆکی زانکۆی چەمچەماڵ، کە برای (ڕەنج سەنگاوی)یە، لە پرەنسیپی پیشەکەی لادەدات و بێ شەرمانە یادی دامەزراندنی حزبێکی کوردی بە ئاشکرا دەکاتەوە !
------------------------
کمال جنبلاط دەڵێت ( گەر لە نێوان حزبەکەت و ویژدانت هەڵبژاردنیان بۆ دانایت ، ئەوا دەبێت واز لە حزب بهێنێت و دوای ویژدانت بکەوێت ، لەبەر ئەوەی مرۆڤ ئەتوانێت بە بێ حزب بژی بەڵام بەبێ ویژدان ناتوانێت ) ..
وەک دەزانن کەسانێک کە دەخرێنە ئاستێکی باڵا ، ڕوونتر بڵێم کەسێک کە بەرپرسیارێتێکی پێ دەبەخشرێت بەتایبەت کە ئەو بەرپرسیارێتیە لە شوێنێکدا بێت کە نەوەی داهاتووی کۆمەڵگایەک درووست دەکات ، واتە بڕیاردەرە لەوەی نەوەی داهاتوو بە حزبی بکرێت !! ، یاخوود داهێنەر و خاوەن توانا بێت و سەرقاڵ بێت بە بنیاتنانی داهاتوو بۆ نەوەی دوای خۆیان .
سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ لە چمچماڵ پرۆفیسۆر .د (سڵاح ڕەزا سعید ) کە هاوکات دەکاتە برای بێژەر و ڕۆژنامەنووس و شاعیر ( ڕەنج سەنگاوی ) یادی دامەزراندنی پارتێکی سیاسی دەکاتەوە کە بەشدارە لەبڕینی قوتی خەڵک و نەمانی ماف و دواکەوتنی خوێندن و خوێندکاران و نەهێشتنی سەنگی بڕوانامە لە کوردستان و یادی پارتێک دەکاتەوە کە دەستی سوورە لە خوێنی هاوڵاتیانی کوردستان و بەتایبەت دەستیان سورە بە تیرۆرکردنی هاوپیشەکانی براکەی لە ڕۆژنامەنووس و بێژەر و شاعیر .
دکتۆر سڵاح بێ بابکانە و بێ ڕوودارانە دوپاتی نەخوێندەواری و نەزانی خۆی دەکاتەوە بەو پێیەی کە سەرباری یادکردنی ئەو حزبە تیرۆرست و میلیشیایە بە ئاشکرا هەستاوە بە هەڵواسینی لافیتەی حزبی بە دیواری پیرۆزترین کارگەی بەرهەمهێنانی خاوەن مێشکە باڵاکان و لە هەمان کات پەیجی تایبەتی زانکۆی چەرمۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک بەکارهێناوە بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی حزبی و تایبەتتر پەیامە پیرۆزباییە پڕ لە مێژووی درۆی ئەو حزبە و لە هەمان کات فەرمانی کردووە کە لافیتەی حزبی لەسەر هەموو دیوارەکانی بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی چەچەماڵ هەڵبواسرێت و هەروەها هەموو خوێندکارانی زانکۆکەی ئاگادار کردۆتەوە کە لە ڕۆژی یادی ئەو پارتە میلیشیا و تیرۆرستەدا گردبونەوەیەک بکەن بە ئاڵای ئەو حزبە و هوتافی کۆیلە بوون و چەپکە گوڵە خوێناویەکە وەک ژەهرێک بڵاو بکەنەوە لەناو چین و توێژەکانی چەمچەماڵ و پاسی تایبەتی لەسەر حسابی زانکۆ بۆ گرتوون تا وەک خۆنیشاندانی سەربازی بە ناو کوچەو کۆڵانەکانی شاری چەمچەماڵ بیانسوڕێنێتەوە .
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر هەمان حزب هەستاوە بە هەڵواسینی لافیتەی حزبی بەسەر هەموو بەڕێوبەرایەتیەکانی تەندروستی و خوؿندن و دادگاکان و بەڕێوبەرایەتیەکانی پلاندان و وەبەرهێنان و ئەندازیاران و شارەوانی و کشتوکاڵ ، هتد ...
ئێمەی چینی ڕۆژنامەوان و نووسەرانی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەوکارە داوای دەستبەجێ لەکار لابردنی ئەو پرۆفیسۆرە و هاوشێوەکانی دەکەین و دەبێت هۆڵەکانی خوێندن بەدور بکرێت لە دەستی حزبی بە تایبەت ئەو حزبەی کە خوێندکارانی زانکۆی لە ١٧ شوبات برد تا کۆمەڵکوژیان بکات و ڤیدیۆ و دۆکۆمێنتەکان گەواهیدەری ئەو کردەوە چەپەڵانەی حزبی بنەماڵەی و مافیاگەری یەکێتیە ، دووهەم ئەبێت هەموو ڕێکخراوێکی حزبی لە خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و دکتۆران و هتد ..
کە سەر بە حزبن لە هەموو بەشێکی خوێندن دور بخرێتەوە و نەوەی داهاتوو لە ژەهری بۆگەنی حزبایەتی بە دور بگیرێت ، چیتر سەردەمی بەناو " شۆڕشگێڕی شاخ و فیوداڵی شار " نەماوە و کۆتای هاتووە ، کوردستانمان بە داهتوویەکی گەش و جوان دەوێت و نامانەوێت حزبە تیرۆرست و میلیشیاکان مێژووی گڵاویان لە ناو خەڵکدا بڵاو بکەنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە