ئەرک و گرنگی کوردانی تاراوگە لە دەر خستنی ڕووی ڕاستەقینەی پارتی و یەکێتی

Wednesday, 03/06/2020, 2:38

3147 بینراوە


وەک لای هەموان ئاشکرایە ژمارەیەی زۆر کورد لە سایەی دەسەڵاتی زۆرداری و ستەمکاری ، پارتی و یەکێتی کوردستان یان جێهێشتووە ڕویان لە هەندەران کردووە و بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپا ، ئەمریکا هۆکاری سەرەکی کۆچی گەنجان خراپی حوکم ڕانی پارتی و یەکێتی یە ، هیچ بە هانەیەک نەماوە تا گەنجەکان مان دڵیان بە مانەوە لە کوردستان خۆش بێت و تابتوانن ژیانێکی تازە دەست پێبکەن ، بەڵام گەنجەکان دەبینن حوکمەت لەژێر دەستی کۆمەڵێ بەرپرسی گەندەڵ و دز دان ، ڕۆژ تا ڕۆژ وەزعی ئابوری و سیاسی و ئەمنیی و کۆمەڵایەتی بەرەو خراپتر دەڕوات ژیان هیچ جۆرە مانایەکی نەماوە و بە تەواوی گشت چین و توێژەکان بێئەمەل بوون لە حوکمەتی جووت بنەماڵە ئەم دوو حزبە سەروەت و سامانی کوردستان یان قۆرخ کردووە بۆخۆیان و بەو سەروەت وسامانە ژمارەیەکی زۆر مرۆڤی کۆیلەیان کڕیووە و بۆ پارێزگاری لە خۆیان بە تەواوەتی میلەتیان پشگوێ خستووە و هیچ منەتیان بە میلەت نییە لەبەر ئەوەی پارتی و یەکێتی دەمێکە لە بێدەنگی میلەت دڵنیا بوونەتەوە و هیچ باکیان پێنەماوە بەڵام ئەم هەموو پێشێلکاری و زۆر داریەی پارتی و یەکێتی بەر پرسەکانی تاسەر نابێت دەبێت سنورێکیان بۆ دابنرێ دەبێت کوردانی تاراوگە خەم سارد نەبن و یەگرتوو بن و دەنگی ناڕەزای خەڵکی کوردستان و زوڵم و زۆر داری بەر پرسە کوردەکان بگەیەننە لایەنی پەیوەندی دار و دادگای نێودەوڵەتی و پەرلەمانی ئەوروپا .
کوردانی تاراوگە دەتوانن بۆ باشتر گەیاندنی پەیامەکانیان دەتوانن ڕێخراو دروست کەن لە ڕێگەی ڕێخراوەوە ئاسان تر دەتوانرێ پەیامەکانیان بگەیەنن بە پەرلەمانی ئەوروپا و ڕێخراوە ئەوروپییەکان ، وە هەروەها دەتوانن پەیوەندی ببەستن لە گەڵ ڕێخراوە ئەوروپییەکان ، بە تایبەت ئەو ڕێخراوانەی دژی زۆڵم و ستەم و کوشتارن ، گرنگی ڕێخراو ئەوەیە دەتوانرێ ڕێخراوەکە نوێنەریان هەبێ لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ، بەڵام بەمەرجێ ئەوکەسانەی لەڕێخراوەکەدا ئەبێ جۆرە کەسانێک بن ، هەرگیز بە پارە نەکڕدرێن ، و خۆیان بفرۆشن لە بازاڕی سیاسیدا و بکەونە ژێر کاری گەری هەردوو جووت حزبەوە، ئەمە بۆخۆی هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێ لە بەرەو پێشچوونی ڕێخراوەکەدا.
رۆڵی گرنگی ئەو کوردانەی لە دەرەوەی وڵاتدا نیشتەجێن ، یاخود کاتێک خۆپیشاندان دەکرێت دژی زوڵم و ستەمی پارتی و یەکێتی ، دەبێت چالاکیان هەبێت لە تەواوی ئەوروپا ، هەڵسن بە ڕێکخستنی کۆبوونەوە و کاری دیپلۆماسی ئەجام بدەن ڕۆژنامەکان و ، پەرلەمانی ئەوروپا ئاگادار کەنەوە لەڕێگەی ڕێخراوەکەوە ، دەتوانن پەیوەندی دروست بکەن لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکان لە یەکێتی ئەوروپا ، بەڵگەی تەواویش هەیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنیین کە کوردستان هیچ کات ژیان تێیدا ئاسای نییە ، تاکی کورد ژیانی ، پارێزراو نییە لەسایەی حوکمی فاشزمی پارتی و یەکێتی دەتوانن لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ، کە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپای لێیە ناڕەزایەتییان دەربڕن و دەنگی ناڕەزای خەڵکی کوردستان بگەیەننە پەرلەمانی ئەوروپا ڕووی نابوت و ڕاستەقیتەی فاشیزمی پارتی و یەکێتی دەرخەن ئەمەش بۆخۆی هەنگاوێکی ئەرێنییە و کاری گەری خۆی دەبێت. 
کوردانی تاروگە دەبێت هەوڵی دروست کردنی ڕۆژنامەیەک بدەن کە گوزارشت لە تەعبیرو دەنگی کوردانی تاراوە بگەیەنێت ، لەڕێگەی ئەم ڕۆژنامەیەوە دەتوانرێ بەڵگەو زانیاری تەواوی پێشێل کاریەکانی پارتی و یەکێتی بخاتە ڕوو ، ئەگەر بتوانرێ ڕۆژنامەکە وەریگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی ئەوا هەنگاوێکی زۆر باش دەبێت بەمەش هەموو ئەو تاوان و کوشتن و هەڕەشانەی پارتی و یەکێتی و بەرپرسەکانیان دەخرێتە ڕوو ، ئەمەش وا دەکات سنورێک بۆ زوڵم و ستەمی ئەم جووت حزبە دابنرێ و لەڕێگای دادگای نێودەوڵەتییەوە بەر پرسانی هەرێم بدرێنە دادگا ، لەبەر ئەوەی زۆربەی زۆری کوردانی تاراوگە هەڵهاتوی دەستی زوڵم و ستەمی زۆردارانەی پارتی و یەکێتی بەر پرسەکانی ئەو جووت حزبەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە