پارتی دژ بە خەلک لە ئەگەری هاتنە سەر شەقام لە هەولێر حیزبێکی رۆژهەڵاتی بەشداری دەکات

Friday, 05/06/2020, 17:36

4129 بینراوە


پارتی ئازادی کوردستان حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە شاخەیەکی پارتی بارزانییە و سەرۆکی ئەو حیزبە حوسەین یەزدانپەنا ئەندامی پاراستنی پارتیە و زۆر نزیک لە مەسرور بارزانییە هەر چەند لەم ماوەیدا پارتی ئازادی کوردستان لەگەل زەرەفانی پارتیدا لەسەر جێهەشتنی شونەکانیاندا تووشی کێشە ببوون بەڵام حوسەین وەک ساڵەکانی نەوەد بۆ شکەنجەی دژ بە نەیارانی و رخنەگرانی پارتی قۆڵی لێ هەڵمالیووە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هێرش سەر خەلک لە ئەگەری هاتنە سەر شەقام.
زیاتر لە ٢٠٠ پێشمەرگەی ئەو حیزبە کە ئافرەتیشیان تێدایە لە ئامادە باشی تەواو دان کە لەلایەن پاراستنەوە مەجەهەز کراون بە شۆک کارەبای و سپرای بیبار و......
ئەو سەرچاوە ئاگاداری کردمەوە کە لە شوێنی تەدریبیاندا کە لەم چوار رۆژەیدا تەدریبیان دەدەن چەند کەسیان بریندار بوون کە یەکیان ئافرەتە و برینەکەی سەخت بوو هێناویانەتە نەخۆشخانەی هەولێڕ، کە لە لایەن مەچەکیەوە دەستی توشی شکان بووە. ئەو سەرچاو ئەوەشی گووت کە ئەو پێشمەرگانەی ئامادە کراون ئاگادار کراونەتەوە بێجگە لە چەند کەس دیاریکراوو کەس بۆی نییە موبایل لەگەڵ خۆی ببات، ئەم کارەی پارتی ئازادی لە ناو خۆیان بە گالتە و گڤەنگ ناو ائۆپراسیوونی شەق
جێی ئاماژەیە کە پثێشتر چەند ئەندامی گۆڕان ئاشکرایان کردبوو کە شەخسی حوسەین یەزدانپەنا و چەند ئەندامی سەرکردایەتی ئەو پارتە ئامادەن بۆ بەشادری کردنی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە