دەسەڵاتی کوردای شێواندنی شتە جوانەکان، بەنموونە خوێندن!

Tuesday, 09/06/2020, 6:15

3706 بینراوە


شەڕخوازەکان کە لە شاخەوە هاتەوە ناو شار. لەگەڵ خۆیاندا ھەموو سیفەتێکی ناشرینیان لەگەڵ خۆیاندا ھاورد، خراپتر لە بەعس، ئەو رژێمەی کە گوایا ئەمان دژی دەجەنگن. بە بەرنامە ئێشیان لە سەر کۆمەڵی چەمک کرد، بۆ شێواندوو کەلتورو فەرھەنگی کورد، ھەر لە ساڵی ٩١ لەسەر خۆ سەرمایەی وڵاتیان بە قاجاخ ئاو دیو کرد، لە سەردەمی نەوتیشدا لە ڕێگای میدیایەکی گەورەوە، گەنجەکانمانیان سەرگەم کرد، بە پێشکەش کردنی کۆمەڵێک بەرنامە کە مووخابەراتی میت و ئیتلاعات سوود مەند بوون لێی، خوێندنیش بەم دەردە برا.
 تۆ دەبێت دڵت بە چی خۆش بێت بە وەزیری ئەو دەستەڵاتەی حکوومەتی کورد،کا بگەرێت لە دونیادا ھیچ نموونەیەکی نادۆزیتەوە، بەو ھۆزانەیشی کە لە دارستاناکانی ئەمازۆن دەژین، لە دەسەڵاتی کوردی زۆر شەریفانە تر ئێدارەی خۆیان دەدەن،! کە یەشتا ھیچ چەمکی دامەزراوەیەکیان نیە جگە لە خێزان و ھۆز و قەبایلە نە بێت، کە چی لە ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٩ ساڵ لە ئیدارەدانی دزی و جەردەیی و شەڕو کورد کوشتن نەبێت،ھیچان پێشکەش نەکرد، ئەم ھێزانە بە ناوی حکوومڕانی کە ھاتن لە شاخەوە جگە لە ناشرینی لە مەعدەنەکەیاندا بوونی نەبوو،تەنھانەت ھەڵگرتنی چەمکی نەتەوەو کوردایەتیەتی درۆ و فریودان بوو، چونکە ھێندەی ئەم دوو حزبە خزمەتی داگیرەکەرەکانی کوردیان کردووە ڕەنگە لە سەردەمی میرنیشینەکاندا باو جۆرە خزمەت نەکرابێت،ھەر بۆیە پەروەردە و خوێندنی باڵا بڕیاری گشتی دەر دەکەن!! بە ھۆی پاتایەکەوە، خوێندنیان حامیلەکرد،،
نموونەیەکە لەم وڵاتی بەریتانیا لە بەرواری ٤⁄١ئەم ساڵەوە تا ئێستا ٢١٨ ھەزار فیزەی خوێندن دروا بەو کەسانەی لە باشوری ئاسیاو چین و ھیندستان دێن بۆ ئێرە سەرمایەکەی خۆی لە چەندین ملێۆن دۆلار دەدات، لە کاتێکەدا ھەموو زانکۆکان بە ئۆنڵاین دەخوێن، لەم ھەفتەی پێشودا زانکۆی کامبرێج ڕای گەیاند، ڕەنگە تا ناوەڕاستی سالێ ٢٠٢١ خوێندن بە ئۆنڵاین بێت، چونکە لیرە وەزیر سەر بە حزب نیە و سەرۆک زانکۆش لە دووای دەوامەکەی لە ھیچ گروپێکی حزبی داوام ناکات واتا ئیشی دووەمیان وەک لای خۆمان لە ناوچەو کۆمیتەکان نیە!! لەبەر ئەوە حووکمڕانی یەکێتی و پارتی لە نا ئومێدی زیاتر بارنامەی تریان پێ نیە، ئەو حزبانەی ترش دوورست بوون بە ھەر ھۆکارێ دەچنەوە سەر ھەمان سیفەت،ئەگەر ھێزو دەسەڵاتیان ھەبێت، ڕەنگە زیاتریش بکەن،لە ھەرێمی کوردستان یەکێتی و پارتی شتێ نەماوە لاقەیان نە کرد،بێت لەگەڵ ڕێزم بۆ خەبات گێڕەکان شەھید بوون، وەکو ئەو پەندەی لێ ھات کە لەشەیتانیان پرسی ماوەیەکە دەنگت نیە لە بە لاڕێبردنی خەڵکی سەر زەوی،شەیتان لە وڵامدا ئەڵێت مڕۆڤەکانی سەر ھەسارەی زەوی لە ئێستا بە جۆرێ لە جۆڕەکان خۆیان لە ڕێ دەرچوون و سەرگەردانو خراپ بووەنە ڕەنگە پێویست بەمن نەبێت زۆر لەگەڵیان خەریک بم، تەنھا ئەوانە نەبێت، چاکنو ڕێگای حەقیان بەرنەداوە.

بویە دەبنی لە یادی دەمەزراندنی حزبدا سەرۆکی زانکۆ دێیت واکو ئەندام کۆمیتەیەک و ناوچە و لقێ قسە دەکات ، بۆ نموونە سەرۆکی زانکۆی چەرموو دێنن دەلێت:
(یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتی نائومێدی ھەمیشە جێگای ھیوا بووە) دەبێت چاوەڕوانی چی بکرێت بۆ کۆمەڵگای کوردی !
ئەم جیلەی خۆی بەرێوەیە دوو سەرەواویان پێ نیە ئەم دەعبایانە وانە دەڵێ نەوە بۆیە باشوری کوردستان، سەرانی حزبی دەسەڵەتەکەیان خەمیان نیە لە ڕوخاندن، چونکە نموونەکان زۆن وەکو ئەم دەعبایە سایەقی شۆفێرەکەی خۆی دێنێت پلەکانی خۆێند تەواو دەکات دوواتر وەکو چۆن ماستی تورکی، ساوەری ئێرانی، ماستەری ئێرانی بەرھەم دێنن لە زانکۆ دەیان کەنە مامۆستا بە قودرەتی حزب و ئەشرەت گەرایەتی نموونەکان باس ناکرێت،!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە