خەڵکی کوردستان باجی ململانێی نێوان مەسرور و نێچیرڤان دەدات

Friday, 06.12.2020, 20:28

6663 بینراوە


کاتی خۆی مەلا مستەفا کە حەمایلی کچی حەمە ئاغای زێباریی هێنا، لە حەمایل، مەسعود و چەند منداڵێکی تری لێ بوو، لەگەڵ گەورەبوونی منداڵەکانی حەمایلدا بەرە بەرە  بوو بە کێشیەی گەورەی نێوان هەموو کوڕەکانی حەمایل و وەچەی ژنەکانی تری مەلا مستەفا، بەتایبەتی لەگەڵ ئیدریس بارزانی.
ئەمەش لە پێناو جڵەوکردنی دەسەڵاتی نێو پارتی و پاراستن.  حەمایل ئەمەی بە مەترسی دەزانی بۆ پاشەڕۆژی کوڕەکانی خۆی، بۆیە بە بێ دەنگی ناکۆکی نێوان مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی پەرەی سەند،  پاش مردنی ئیدریس ئیتر بە ئاسانی مەسعود بارزانی جڵەوی دەسەڵاتی پارتی و بنەماڵەکەی گرتە دەست.
ئەم سەردەمی ململانێیەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کە ئەمڕۆ دەیبینین تەواوکەری ئەو ململانێیەی ئیدریس و مەسعودە، کە ئەمڕۆ لە نێوان کوڕەکانیان دووبارە روودەداتەوە، ئەویش بە کەمێک جیاوازیی،  ئەو جیاوازییەش پەیوەندە بە سەردەمی ئەمڕۆوە، کە پێشتر بنەماڵەی بارزانی ئەو دەسەلاتەی نەبوو، وەکو لە ناو هەرێم و لە ناو حکومەتدا هەیانە. ئەو پارە زۆرییە و دزیی و راورووت و بودجە و نەوتی تێدا نەبوو، جگە لەمانە بەو شێوەیەی ئەمڕۆ دەوڵەتەکانی ناوچەکە نەهاتبوونە نێو گەمە سیاسییەکانی هەرێم کە لەبەر دەستیانە، ئەو سەردەمە لە ئارادا نەبوو،. لەگەڵ ئەمانەشدا جیاوازیی بچوکی تریش هەیە، کە کەم تا زۆر لەەو ململانێێ و کێشانەی رابردوودا جیایان دەکاتەوە، وەکو:
یەکەم: حەمایل وەک سێبەری دەسەڵاتداری نێو پارتی لە ژیاندا نەماوە.
دووەم: مەسعود بارزانی دوای گاڵتەجاڕی ڕیفراندۆم هیچ پێگەیەکی ئەوتۆی لەگۆڕەپانی سیاسی جیهانی هەرێمی و ناوخۆدا نەماوە.(هەرچەندە بە ناوی کردنەوەی بارەگای بارزانی دەیەوێت هەمان رۆڵ وەربگرێتەوە)
سێیەم: نێچیرڤان بارزانی باوکی نییە بە ئاسانی تەسفێیە بکرێت، چونکە 

مەسعود بارزانی بەدانانی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت، ویستی بەناوی چاکسازییەوە پێگەی نێچیرڤان بارزانی لە ناو حکومەت و دەسەڵاتی پارتی لاواز بکەن، مەسرور بارزانی بە ئاسانی داهاتووی پارتی بۆ خۆی مسۆگەر بکات، بەڵام نێچیرڤان بارزانی هاوشێوەی جەلال تاڵەبانی کرد، چۆن کاتی خۆی سەدا هەشتای سەرکردایەتی یەکێتی بەتاڵەبانیەن گوت تەمەنت تەجاوزی کردوە بچۆرە ماڵەوە، ئەویش بۆ مانەوەی لەدەسەڵات پەنای بۆ پارتی برد ویەکێتی بەکاڵ و کوڵاوی تەسلیمی سیاسەتی نەگریسی بارزانی کرد و حیزبەکەی لەبەردەمیدا سەر بڕی و ئامادە نەبوو بچێتە ژێر باری داواکاری سەرکردایەتی حیزبەکەی.
لێ کاتێک مەسرور ئەیەوێت نێچیرڤان بەناوی چاکسازییەوە تەسفێ بکات ئەویش دەستەوەسان نەوەستاوە لە سێ ڕێگاوە شکست بە کابینەی مەسرور دەهێنێت:
یەکەم: مەلەفی نەوت بەهاوکاری نێچیرڤان بارزانی لە ژێر دەستی ئەردۆغان و زواکەیەتی.
دووەم: کەرتی کارەبا لەژێر دەستی نێچیرڤانە.
سێیەم: نێچیرڤان باوشی ماڵی تاڵەبانی کردوەتەوە، نزیکبوونەوەی ماڵی تاڵەبانی لەڕێگای نێچیرڤانەوە لە ئەردۆغان، ماڵی تاڵەبانی بۆ پاکانەکردن بۆ ئەردۆغان، ماڵی تاڵەبانی ڕێگەیانداوە میتی تورک چەند عەمەلێیەکی تیرۆریستی لە سنوری سلێمانی دژی پەکەکە ئەنجام بدات.

نێچیرڤان لەو سێ ڕێگایەوە شکستی بە حکومەتەکەی مەسرور هێناوە و هێناوێتە چۆک

حکومەتەکەی مەسرور بۆ لێدان لە نێچیرڤان، بەناوی چاکسازییەوە چەندین بەرپرسی سەر بەویان لە پێگەی حوکمی دوورخستەوە، شکست هێنان لە پێدانی موچەی خستە ئەستۆی نێچیرڤان بارزانی و ماڵی تاڵەبانی، ویستی بە تەسلیمکردنی مەلەفی نەوت بە بەغداد، ئەو مەلەفە لە ژێر دەستی ئەردۆغان و نێچیرڤان دەربهێنێت، بەڵام نەیتوانێت، ئەوەتا دانوستانەکانیان لەگەڵ بەغداد ڕاگرتووە، چونکە مەلەفی نەوتی هەرێم ئەردۆغان بۆ پەنجا ساڵ ساحیبێتی، بەناو حکومەتی کوردی تەنها شاگردن.
بە گشتی لەوەتەی نەوت دەرهێنراوە بۆ سودی کۆمەڵگا دەرنەهێنراوە، تەنها بۆ سودی جووت خێزان و بنەماڵە و ئێران و تورکیا دەرهێنراو، خێر و بێرەکەی بۆ ئەوان و گڕ و دوکەڵەکەشی بۆ خەڵکبوو. لە لایەکیترەوە ململانێی نێوان جووت ئامۆزا لە نێو پارتی، ڕەنگدانەوەی خراپی لەسەر کۆمەڵگا جێهێشتووە، هیچ لایەکیان ئەو لاکەیتری پێ تەسفێی ناکرێت، تەنها کۆمەڵگا باجی و ئەو تەسفێ و تەسفییەکاریە دەدات، هیوادارم سەریان بخوات و کۆمەڵگای کوردیش ڕزگاریبێت.
ئەگەر بێت و رێککەوتنی گشتگیری داهاتووی نێوان حکومەتی کازمی و ترەمپ ئێمزا بکرێت، ئەمریکا ڕووی پشتگیریەکانی لە بەغداد بکات و ئەم حکومەتە سەر بخات، پێگەی دز و جەردەکانی کوردایەتی لەق دەبێت و دەکەون، پارتی و یەکێتی باش ئەزانن کازمی پشتیوانی گەورەی نێو دەوڵەتی دەکرێت، بۆیە بێ هیچ دانوستانێک پشتگیریان لێکرد، ئەوەش بۆ ماستاوکردن بوو بۆ کازمی و هێزه نێودەوڵەتیەکان، بەڵام ئەم ماستاوکردنە هیچ سودێکی نابێت، کازمی لە داهاتوو پێگەی بەهێز بێت، پێیان دەکاتە پێڵاو و ئەیانخاتە پێگەی بچوکی خۆیانەوە، جارێ پێگەی لە ناو پەرلەمان و خەڵک لاوازە موجامەلەیان ئەکات، کە پێگەی خۆی لە ڕووی سەربازی و ئابورییەوە قایمکرد، ئەوجار دەبینن لە ۱٦ ئۆکتۆبەر خراپتریان بەسەر ئەهێنن.