رۆژنامەنووسێکی تر لە هەولێر دەستگیر کرا

Sunday, 14/06/2020, 0:13

3176 بینراوە


ڕۆژنامەنووس ئالان ساحێبقران لەسەر ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی بەڵگە دەربارەی سایلۆی هەولێر دەستگیر کرا
ئالان ساحێبقڕان نوسەر و ڕۆژنامەنوسی شاری هەولێر کە ئێستا دەستبەسەرە لە لای پۆلیسی ڕاپەڕین لە شاری هەولێر ، لەسەر سکاڵایەک لەلایەن بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر ابراهيم عبدالعمید تۆمارکراوە ، بە تۆمەتی تەشهر و ناوزڕاندن ، ئەو بەڵگانەی ڕۆژنامەنووس ئالان ساحێبقڕان بڵاوی کردبوونەوە ، بەر لە بڵاوکردنەوەیان پێشکەشی داواکاری گشتی کردبوون ، بەڵام داواکاری گشتی تا ئێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە لەسەر ڕاست و چەوتی ئەو بەڵگانە شایەنی باسە بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر لە سکاڵاکەیدا ئەو بەڵگانەی بە هەڵە لە قەڵەمداوە ، هەروەها ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێبقڕانی بە کارمەندی خۆیان لە وەسفکردووە ، لە بری ئەوەی بڵێت ڕۆژنامەنووسە
دەستبەسەر کردنەی ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێب قڕان دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ خۆی سەردانی پۆلیسی ڕاپەڕینی کردبوو بە مەبەستی بە دواداچوون لەسەر سکاڵایەکی پەیوەندیدار بە کاری ڕۆژنامەوانی و گەندەڵی ، کە پێشتر لە هەمان شوێن تۆماری کردبوو ، پاش سەردانەکەی ئەویان هێشتوەتەوە لای خۆیان . تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێبقڕان دەستبەسەرە…

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە