ئاراس وەلی وەک خۆی

Sunday, 14/06/2020, 1:01

8710 بینراوە


بۆ باس کردنی کەسایەتی لاوازی ئەم زاتە شانازی و سەروەرییەکی ئەوتۆی نییە، کە باس بکرێ تەنها ئەوە نەبێ کە ئەو خۆی بە قوتابیەکی قوتابخانە بەد ناوەکەی (کانی ماسی) ئەزانێ و هەر لەو بۆچونەوە لەسەرەتای هەشتاکاندا کاتێک ناوی بۆ خزمەتی سەربازی هاتبۆوە بە پەلە خۆی گەیاندە شاخ و بۆ رزگار کردنی هەر چوار پارچەکەی کوردستان چووە ریزی چەکدارەکانی "پاسۆک"، سوێندی خوارد تا دوا دڵۆپە خوێنی لە لەشدا بمێنێت بەرگری لە کورد و کوردستان بکات.
پاشان کە نێوانی یەکێتی و پاسۆک گرژی تێکەوت و سەرکردایەتی پاسۆک لە شاخەکەی پشتی" نۆکان" خۆیان جێنشین کرد، لەشارباژێر ئاراس وەلی لە تۆڵەی رووداوێکی پێشوو تر، کە کوژرانی دوو پاسۆکی لێکەوتبۆوە، ئەم فریادرەسەی کورد لە گوندی " گەرگەیەر" و لە مزگەوتەکەیدا فەرمان ئەدا بە مەفرەزەکی لە گەڵیدا بوون دەسترێژ لە پەلێک پێشمەرگەی یەکێتی بکەن، کە بۆ پشوودان لەوێ بوون لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهید ئەکەن، کە لە ناویاندا" مامۆستا جەمال"ی فەرماندەی کەرت بوو، خۆیشی بە هەڵەداوان تا سەرکردایەتی حیزبەکەی نەوەستا و ماوەیەکی پێ چوو بۆ شاردنەوەی تا لەڕێی ئێران و سوریاوە خۆی گەیاندە ووڵاتی سوید،  بۆ زیاتر پارێزگاریکردن لێی هاوسەرگیریی لەگەڵ کچەکەی (ئازاد مستەفا)ی کۆچکردو کرد، ووردە ووردە تاوانەکە لەبیر چووەوە و بوو بە شوڤێری تاکسی لە ستۆکهۆڵم و کاتێکیش لە حەل بوونی پاسۆک لە ناوپارتیدا (خۆیان ئەڵێن کۆنگرەی یەکگرتن) هیچی دەست نەکەوت، کەوتە کارکردن لە ناو رێکخراوە مەدەنی و خزمەتگوزەرییەکان لە هەولێر" گومانی ئەوەش هەیە پاراستن ئەو کارەی پێ سپاردبێت" چونکە باوکی پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ پارتیی و لەگەڵ پاراستنی سەردەمی مەسعودداهەبوو، تا ئەو رادەیەی بە بێ مۆڵەت سەردانی مەسعودی دەکرد، بەمەش ئاراس وەلی کەڵکی لەو پەیوەندییە وەرگرت، ئینجا تا دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان خۆی گەیاندە گردەکە و بەهۆی کۆنە پاسۆکیکی راوێژکاریی"نەوشیروان مستەفا" جێی خۆی کردەوە تا دروست بوونی ژوورەکا ن کرا بە بەرپرسی (ژووری رەوەندی کوردی).  گەرچی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەوە نەبوو و بروای بەوە نەبوو رەوەندی کوردی لەدەرەوەی ووڵات کاریگەریەکی بەهێزی ئەبێ لە پارسەنگی موعادەلە سیاسیەکاندا ، لەگەڵ سەردانی ئاراس وەلی بۆ ئەوروپا گۆڕانخوازەکان وەک داری پایز کەوتنە وەرین ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو زاتە هاوڕێیەتی و دەم چەورکردنی خۆی پێوەری ژمارە یەکی مەمەڵە کردن بوە لەگەڵ رێکخستنەکانی گۆڕان تا ئەو ئاستەی بە "دەعوەتێک !" كەسێک کراوە بە بەرپرسی رێکخستنەکانی گۆڕان لە ووڵاتێکی ئەورپیدا.
سێ ساڵێکیش لەمەو پێش بۆ کۆنفراسی ناوخۆی گۆڕان لە ووڵاتی (فنلەندا) بڕێک پارەی چەند هەزار یۆرۆ لە ژوورەکەی ئاراس وەلی وون بوو و کەس نەیزانی کام پشە خواردی! جگە لەمانە بەرپرسی ژووری رەوەندی کوردی بزووتنەوەی گۆڕان بۆتە مایەی گاڵتە و توانجی خەڵک دوای ئەوەی رایگەیاند کە" لە ووڵاتان خەڵک حکومەت بە خێو دەکا ، کەچی لای ئێمە ئەبێ حکومەت خەڵک بەخێو بکا و بژێوی بۆ مسۆگەر بکات..؟!"، دیارە کاک ئاراس وەلی لە سوید کە شوڤێری تاکسی بووە بۆ بەخێو کردنی حکومەتی سویدی ئەو کارەی کردوە، پارەی تاکسییەکەی داوە بە حکومەت و خۆشی نان و چای خواردووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە