خۆپیشاندان، لەپێناوی خۆپیشاندان چی دەگۆڕێ.؟

Monday, 15/06/2020, 23:56

4534 بینراوە


خەڵکی کوردستان نزیک بەسێ دەیەیە دەست و پەنجە لەگەڵ دەسەڵاتی دووبنەماڵی مافیا نەرم دەکات و ،بەردەوامیش ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو دووبنەماڵەیە بوونی هەبووەو،ناڕەزایەتیەکان بەرزوونزمی بەخۆیەوە بینی وە،بەڵام ئەو دەسەڵاتە بەردەوام مانەوەی خۆی مسۆگەرکردووەو خەڵکیش کەمترین گۆڕانکاری بەسەر ژیان و گوزەرانی دا نەهاتووەو بگرە هەمیشە بەرەوخراپتر ڕۆیشتوە.
کەواتە ناڕەزایەتیەکان و خۆپیشاندانەکان ،لەپێناوی چی دا بووە.بەمانایەکی تر بۆچی خۆپیشاندان هیچ گۆڕانکاریەکی بەشوێن خۆیدانە هێناوە،یاخو بۆ خۆپیشاندان نەیتوانی وە بچوکترین بەرپرسی ئەو دەسەڵاتە دووچاری سزادان و لێ پرسینەوەبکات ،یاخود بتوانێت بەرپرسێک ناچاری دەست لەکارکێشانەوە بکات .
ئەوە ئەو پرسیارە گرنگەیە ،کەدەبێت خەڵکی کوردستان بەشوێن وەڵامەکەی دا بگەڕێن و هۆکارەکانی نەبوونی هیچ گۆڕانکاریەک بەهۆی ناڕەزایەتیەکانیانەوە بزانن و دەست نیشانی سەرنەکەوتنی ناڕەزایەتیەکانیان بکەن و دان بەوە دابنێنی ،کەشکستیان هێناوە ،لەجۆری ناڕەزایەتیەکان و دەست بۆ ئالیەتی تر بەرن .
ماوەی سێ دەیەیە خەڵکی کوردستان دێنە سەرشەقام و ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بەیاننامە دەردەکرێت و تاوانەکانی ئەو دووبنەماڵە مافیایە ،لەدزینی داهاتی سەرزەویی و ژێر زەویی و تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و دەستدرێژی بۆسەرژنان و نەدانی مووچەو و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرتایی ئیدانە دەکرێت،بەڵام هیچی بەرهەم نەهێناوە و بگرە هەموو جارێک ،لەسیناریۆی گاڵتەجاری هەڵبژاردن دەیانکەنەوە بەحاکم بەسەرتانەوەو فریوتان دەدەن بەناوی کوردایەتی و ئاڵاو کۆمەڵێک قسەی پڕوپوچی بێ بنەما،کەتەنها مانەوەی ئەو دووبنەماڵەمافیایەی مسۆگەر کردووەو هەژاری و قوڕبەسەری بۆ هێناوون .ئیتر کاتی ئەوە نەهاتووە جۆری ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بگۆڕێت لە داواکردنی موچەو دابین کردنی کارەباو ئاو ،بۆگۆڕێنی دەسەڵات .تو سێ دەیەیە داوای ڕیفۆرم و چاکسازی دەکەیت ،بەلام هیچت بەدەست نەهێناوە ،بەڵکو خەریکە خۆپیشاندان مۆرک و ئامانجەکەی لەدەست دەدات و دەسەڵاتی مافیای کوردیش ،هەمووجارێک بەبەڵێنی درۆ،یان بەهێنانی هێز بڵاوەی پێدەکات و هیچ لە بابەتەکەناگۆڕێت .کۆمەڵێک کەس بوونەتە قوربانی دەستی کۆیلە و چەتە چەکدارەکانی سەرانی مافیای کوردایەتی و بەبێ هیچ سزایەک بۆی دەرچوون و دواتر پلەکانیان بەرزکراوەتەوە ،لەبەرامبەر ئەو کارە سەرکوتگەریەی ئەنجامیان داوە.
ئەگەر خۆپیشاندان نەتوانێت دەسەڵات بەچۆکدابهێنی ،کەواتە بێ ئامانج و کاتی یەو تێدەپەڕێت ،کاتێک پۆلیسێک ڕەشپێستێک دەکوژی ،لەئەمریکا ،ئەمریکا بەچۆکدا دەهێنن و هێشتاش دەیانەوێت تەواوی یاسای ڕەگەزپەرستی بگۆرێت ،چونکە ئەوان دەزانن بۆ هاتونەتەسەرشەقام و خۆپیشاندان دەکەن،بەمانایەکی تر خاوەنی ئامانجن.
تائەوکاتەی خۆپیشاندان ئامانجی نەبێت و دروشم و ئاسۆ ئامانجەکانی ڕوون ،وەک ئەوانەی ئێستا دەبێت ،یەکێک دەڵێت مووچە،یەکێک دەڵێت بڕووخێ دز،یەکێک هوها دەکێشێت،ئەمجۆرە خۆپیشاندانە بێ ئامانجە و ناتوانێت هیچ بپێکی تەنها نمایشکردن و دروستکردنی قەرەباڵخیەکی کاتی و ماوەیەک دەخایەنێت و بێ بوونی هیچ دەسکەوتێک کۆتایی دێت .
ئێستا لەهەموو کات زیاتر کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان بیری جدی بکەنەوە دەست بەرداری داواکردنی چاکسازی بن ،لەدەسەڵاتێک ،کەبەردەوام خەریکی درێژەدانەبەخۆیی و دەسەڵاتەکانیان ،لەباوکەوە بۆکوڕەکانیان دەگوێزنەوەو خەریکی دزینی قوتی ئێوەن و،هەرکاتێکیش باسی چاکسازی دەکەن دەت بۆ کەمکردنەوەی مووچەو قوتی ئێوەدەبەن ،داهاتی ووڵاتیش دەدزن و نەوە دوای نەوە ژیانی شاهانەی پێ بەڕێدەکەن.
بۆڕزگاربوون لە ئەودەسەڵاتە مافیاگەریە دەبێت دەست بۆ خۆرێکخستن و کاری هاوبەشی هاوڵاتیان ببرێت و پایەکانی شۆڕش ئامادەکەن ،لەگەڕەک و شاروچکەو شارەکان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و خۆیان ئامادەبکەن ،چیتر خۆیان بە خۆپیشاندان ،لەپێناو خۆپیشاندان ماندوونەکەن ،دەیان ساڵی تریش داوای چاکسازی بکەن ،کوڕەپاکەتیەکانی سەرانی مافیای کورد ،کە ئێستا شیرە خۆرەن دەبن بەحاکم بەسەرتانەوەو،ئێوەش خەریکی چاکسازی و داوای مووچە دەکەیت .دەبێت هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ بەرپاکردنی شۆڕش دەست پێبکرێت خەڵک هۆشیاربکرێتەوە ،لەئامانجەکانی شۆڕش و دەستەکانی ئامادەکاری ،لەشووێنەکان هەڵبژێڕێت و ئەوانیش ئامانجەکانی شۆڕش و ڕاپەڕین بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوەو ئاسۆپایەکانی کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیاگەری هەردوو بنەماڵە داڕێژن و چی تر چاوەڕوانی ئەوەمەکەن .ئەم دەسەڵاتە مافیاگەریە هیچ گۆڕانکاریەک ،لەژیان و گوزەرانتاندا بکات .
ئەوە خۆتی دەتوانیت گۆڕانکاری بکەیت و ئامانجەکانت بەدی بهێنیت ،ئەوکاتەی دەگەیتە ئەو بڕوایەی دەتوانیت ،لەهەموو کۆت و بەندەکانی دەسەڵاتی مافیای کوردی ڕزگارت بێت و مافەکانت بۆ بگەڕێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە