ڕۆژنامەنوس ئالان ساحیبقران منداڵێکی کردە قوربانی ئاشکراکردنی دۆسیەکی گەندەڵی

Tuesday, 16/06/2020, 0:01

3148 بینراوە


دوای ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵی بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر ،ڕۆژنامەنوس ئالان بەشێوازێکی لایڤ باسی گەندەڵیەکانی ئەو سایلۆیەیی کرد ،دوا بەدوای ئەو دۆسیەیە وەزارەتی بازرگانی و داواکاری گشتی بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەییە دەکەن و ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەرەکە دوور دەخەنەوە.
لەجیاتی دەست خۆشی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ڕۆژنامەنوس ئالان ساحیبقران دەرکرا بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر لەکار لا دراو داوای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەنوس ئالان ساحیبقران تومار کرد گوایە تەشهیری پێ کردووە ڕۆژ 11/6/2020 کاتێک ئالان بەدواداچون دەکات بۆئەوەی بزانێت ئایە ڕاستە هیچ سکالایەک هەیە لەسەری هەر بەچوونی بۆ ناو بنکەی پۆلیس لە پرسینی دۆسیەکە ، پۆلیسەکان پێی دەڵێن تۆ داوای یاسایت لەسەر تۆمار کراوە دەست بەسەری دەکەن
بە بیستنی ئەم هەواڵە خێزانی ئالان توشی شۆک دەبێت لەکاتێکدا خێزانی ناو براو دووگیانە باری تەندروستی تێک دەچێت شەوی ٦/١٢ ڕۆژنامەنوس ئالان ساحیبقران ئازاد دەکرێت . لە کاتژمێر ٢ شەو خێزانی رەوانەی نەخۆشخانە دەکەن بە هۆی تێک چونی باری تەندروستی دکتۆرەکان پێی دەڵێن هیچ شتێکی ئەوتۆ نیە ، بۆ ڕۆژی دواتر خێزانی تەندروستی خراپتر دەبێت بە پەلە دەیبەنەوە بۆنەخۆشخانە دوای دوو ڕۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە ،بەداخەوە پزیشکەکان هەواڵی مردنی کۆرپەکەی ناو سکی خێزانی بە ئالان دەدەن و 14مانگ تەرمەکەی دەدەنەوە ئالان
دەڵێت خێزانەکەم کەگەڕامەوە بینیم وەک جاران نەبوو ڕەنگی زۆر گۆڕا بوو هەتا دەنگیشی پێم وت بۆچی وا پەشۆ کاوی وتی قەت بەهیچ شێوەیەک لەو باوەڕەنەبوو وا بەئاسانی بگەڕێیەوە لامان پێم وابوو هیچ نەبێت مانگێک دەتگرن ئالان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو گلەی لە پزیشک و خەستەخانە نیە چونکە خێزانەکەی بەجۆرێک شۆک ببو کە خۆشی یەکەم جار بوو بەم شێوەیە بیبینێت هەروەها دەشڵێت تاوەکو ئێستاش خێزانەکەم لە نەخۆشخانە خەوێندراوە چونکە باری تەندروستی جێگیر نەبووە .
ئالان ڕونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت ڕاستە لەڕوی یاسایەوە ڕەنگە قورسبێت هەردوو ڕوداو بەیەک ببەستینەوە بەلام ئەو بەڕێوەبەرە لەکار لادراوە و ئەو دادوەرەی بەبێ ئەوەی گوێ لەمن بگرێت فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردم بەتاوانی باردەزانم و دەستیان سورە بەخوێنی کۆرپەکەم ئالان ڕوی خۆی دەکاتە سەرۆکی حکومەت دەڵێت ئەگەر من سەرۆکی حکومەت بام ڕاستەوخۆ دوای خوێندنەوەی ئەو هەواڵە دەستم لەکار دەکێشایەوە نەوەک خۆم بێدەنگ بکەم بێدەنگ بوون واتا ڕازی بوون بە بابەتەکە بێدەنگی هەرئەوەش ناگەیەنێت بەڵکو دەستیشتان سوردەکات بەخوێنی کوڕەکەم و بەردەوام بوونی گەندەڵی
ئالان ڕونکردنەوەی بۆ خەڵکیشدا وتی زۆرجار نامەم بۆدێت دەڵێن ئەو بابەتەی سایلۆ زۆر بچوکە گەندەڵی گەورەتر هەیە ئاشکرای بکە ئاخر ئەگەر حکومەت نەیتوانی ئەم گەندەڵیە بچوکانە سەرکوت بکات و لەباسکردنیان ئەو هەموو کێشەیەم بۆ دروست بێ ئەی ئەگەر باسی دۆسیەکانی نەوت و دەرمان بکەین دەبێ توشی چی ببین لێرەوە
ڕۆژنامەنوسانی kng ئیدانەی ئەو کارە قێزەوەنە دەکەن ، و بەڕێوەبەری لەکار لادرا و دادوەرەکە بەتاوانبار دەزانن و بەبکوژی منداڵەکەی ڕۆژنامەنوس ئالان ساحێبقران ی دەزانن
پرسەو سەرەخۆشی خۆشیان ئاراستەی ڕۆژنامەنوس ئالان ساحیبقران و خێزانی دەکەن و دەڵێن ئەوانە پاڵەوانێکی ئەم نیشتیمانەن ڕۆژێک دێت لە دادگایەکی داد پەروەرانە مافی ئێوەو هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە وەر بگیرێتەوە داوا لەسەرۆکی حکومەت دەکەن بێتە دەنگ ئەگەرنا ئەویش دەبێتە تاوانبار و دەستی سور دەبێت بەخوێنی ئەم کۆرپەیە شایەنی باسە لەسەرەتای دروست بوونی ئەم کابینەیەی حکومەت سەرۆکی حکومەت تەنها دروشمی چاکسازی بەرز کردۆتەوە بەڵام هیچ هەنگاوێکی ئەوتۆی نەناوە جێگەی ڕەزامەندی هاوڵاتیانبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە