فرسەت سۆفی و مووچەخۆران و هەولێریەکان

Thursday, 06.18.2020, 0:27

1908 بینراوە


دەسەڵاتی کوردی چەند ساڵیک بەر لە ئێستا کاتێک کەوتە نێو قەیرانی داراییەوە بە شوێن دەرەچەیەک ئەگەڕا تاوەکوو ڕزگاری ببێت. ئەو دەرەچەیە دەبێت لە سەر حیسابی خۆیان نەبێت، بە هیچ جۆرێک نابێت کاریگەری لە سەر گیرفانیان دروست کات. دەسەڵات پارەی زۆرە دەتوانن مووچەی فەرمانبەران بدەن. ئەمە قسەی من نیە قسەی خۆیانە، یەیکێک لەبەرپرسە باڵاکان وتی پارەکان لە ژێر زەمینەکان دەربهێنن. لەم کەینوو بەینەیا دوو پەڕلەمانتاری پێشوو تر مەشرعێکی زۆر نائەخلاقیان پێشکەشکرد. ئەوانیش (پارێزگاری ئێستای هەولێر فرسەت سۆفی و ئەندام پەڕلەمانتارێکی یەکیەتی بوو ن، ئەمەیان ئێستا لە کەنەدایە).
مەشروعەکەیان ئەوە بوو (بۆ ڕزگار بوون لەو قەیرانە پێویستە مووچەی فەرمانبەران کەم بکرێتەوە). بەداخەوە لە کاتی خۆیدا ڕیگەی لێنەگیرا. ئێستا ئەو مەشروعە وەها ڕەگی داکوتاوە کە دەرهێنانی ئەتوانم بڵێم مەحاڵە (تا ئەمانە مابن). ئەو ئاوەی ئەو دوو ئەندام پەڕلەمانتارەیی پێشوتر ڕشتیان هێندە ڕێگایەکی خراپی دروستکردوە هەرکاتێک حوکمەت کەوتە قەیرانی داراییەوە دەچێتە سەر ئەو ڕێگایەو پەلاماری موچەی فەرمانبەران ئەدات. پێش ئەو مەشروعە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران نەک تەنها لە بەرنامەیاندا نەبوو بەڵکوو هەر نەشیاندەزانی ئەوە چیە.
ئایا کێ بەدەرەجەی یەکەم بەرپرسیارە لەو هەموو نەهامەتیەی بەسەر موچەخۆراندا هاتووە؟
بێگومان خاوەنی مەشروع بەرپرسیارە. (پارێزگاری ئێستای هەولێر و ئەندام پەڕلەمانتارەکەی پێشووتری یەکیەتی). بەو کارەیان خزمەتێکی زۆری دەسەڵاتیان کردوو ملیۆنەها دۆلاریان بۆ سەیڤ کردون، لە هەمانکاتیشدا هەزارەها مووچەخۆریان توشی نەهامەتی کردوە. گەر ئەو مەشروعە شەیتانیە نەبووایە ئێستا بارودۆخی موچەخۆران بە شێوازێکی دی دەبوو.
من فاڵگرەوە نیم نازانم لە داهاتوو چی ڕوو ئەدات بەڵام تەجرووبەی ژیان فێری کردوین دەبێت حەزەر بکەین لە کەسێک کە ڕابوردوی باش نەبووە. مادام جارێک بە مووچە خۆرانیەوە داوە بۆیە ئەگەرێکی زۆری هەیە جارێکی دی و دوو جاری تریش.. هەمان کاری شەیتانی دووبارە بکاتەوە.
فرسەت سۆفی ئێستا کە پارێزگاری هەولێرە، هەولێریەکان بەدەرەجەی یەکەم ئەرکێکی ئەخلاقیان ئەکەوێتە سەرشان بۆ ئەوەی بەجدی ئیشی لەسەر بکەن، فشاربکەن کە ئەم کابرایە دوور بخەنەوە بەرلەوەی زەرەرەێکی دی بدات.
بەڵێ ڕاستە کورد شتی زوو لە بیر ئەچێتۆ. ئەم کابرایە بە هیچ جۆرێک باس ناکرێت. بەڕاستی سەیرە! دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێ لەسەر سایکۆلۆژی مرۆڤی کورد. دەبوایە لەو کاتەوە دەیەها کامپین و........ بگیرایەتە بەر بۆ دوورخستنەوەی.
لە کۆتاییدا دەمەوێ ئەوە بڵێم ئەو مەشروعە خزمەت بە گەشەی ئابوری Economic growth نەکردوەو نایکات. چونکی (بەکەم کردنەوەی مووچە پارە لە بازاڕ کەم ئەکات، پارە کەمی کرد جوڵەی ئابوری دائەبەزێ -کڕین و فرۆشتن کەم ئەکات-، جوڵەی ئابووری دابەزی ئابووری وڵاتیش دائەبزێ). ئەمە زیاتر بۆ وڵاتێک ئەبێت کە ئابوری هەبێت. تەنانەت بۆ ئەو وڵاتانەشی ئابوریان نیە کەم کردنەوەی موچە ڕیگایەکی باش نیە. مستەفا کازمی وتی عێراق (بەهەرێمی کوردستانیشەوە) ئابورری نیە. کە ئابوری نیە ئەی ئیدی ئەو هەموو ڕاوێژکارە ئابوریانەتان بۆچیە؟ وابزانم لێتان تێکچووە لە نێوان ڕاوێژکاری ئابوری Economic Advisor لە گەڵ ژمێریاری Accounting . ئەوانە دەوری ژمێریاری دەبینن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 14 . زۆرباشە: 5/5)