ئەوەی لەگەڵ تۆ نیە

Saturday, 06.20.2020, 14:42

340 بینراوە


شیعر : ایرج جنتی عطائی
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
"'''''''''''''''''''
هەر کەسێ
هاو جەنگ
هاو کینە
هاو ڕەنجی هەیە
هەر کەسێ
هاو خۆشی ، ئاهەنگ
هاو دۆستی
هاو"گەنج" سەروەتی هەیە
ئەوکەسەی هاوجەنگی تۆیە
ئەیەوێ لەگەڵ تۆیا
بەسەر دوژمنا سەرکەوێ
ئەو کەسەی هاوکینەی تۆیە
ئەیەوێ لەگەڵ تۆیا
هاوار بکا:
هەق بۆ ئێمەیە
لەگەڵ ئێمەیە
ئەوکەسەی هاوڕەنجی تۆیە
ئەزانێ کێ چاوی
لەسەر ڕەنجی تۆیە
بەڵام ئەو کەسەی
كە تۆ هاو ئاهەنگی نیت
خوێنی ڕۆڵەی تۆ ئەنوشێ
بەڵام ئەو کەسەی
كە تۆ هاو دەستی ئەو نیت
پاشقولت لێ ئەگرێ
تا بکەویت و نەتوانیت
لەسەر پێ بوەستیت
تا خۆی هەر باڵا دەست بێ
بەڵام ئەو کەسەش
كە تۆ هاو سەروەت نیت
پێت ئەڵێ :
" سەروەتی من ڕەنجی تۆیە
گەر تۆ شەکەتیت
من کاول کردنم
گەر تۆ قاچ بەستراویت
من ئازادم....."
بەڵام ئەو کەسانەی
هاو سەروەتی تۆن
لێت ئەپرسن:
ڕەنجی تۆ......
سەروەتی تۆ..
هی چ کەسێکە
جگە لە تۆ...؟!!
ڕەنجی ئێمە......
سەروەتی ئێمە...
موڵکی کێیە
جگە لە ئێمە...؟!!
بۆیە :
تۆ ئەبێ
لە ڕق و کینە
جەک دروست کەیت
و
بە هاوجەنگت بڵێی ؛
جەنگمان ، بە بەردوامیە
كینەمان ، سووتێنەرە
سەروەتمان ، ئایندەیە




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)