دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


دواجار مێژوونووسان دانیان بە بوونی پێغەمبەری ئیسلامدا نا

Saturday, 06.20.2020, 17:19

8727 بینراوە


راستە کە محمەد، پێغەمبەری ئیسلام کەسایەتییەکی خەیاڵی نییە و بوونی هەبووە، لە دۆکیومەنتێکی سریانیدا لە میسۆپۆتامی ناوی هاتووە لە ساڵی 640 دا، واتە چەند ساڵێک دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر: 632.هەروەها هەندێک تێکستی مەسیحی و جولەکە لە سەرەتای سەرهەڵدای ئیسلامدا باسی بوونی ئەو کەسایەتییە دەکەن، وەک سەرکردەیەکی عەرەب لە نیوەی سەدەی حەوتەمدا.
هەڵسوکەوتی موسڵمان و چۆنایەتی قورئان بەستراوەتەوە بە گێرانەوە (حەدیس)، کە باسی پێغەمبەرو هاوەڵەکانی و هاوسەرەکانی، هەروەها باسی چۆنیەتی هاتنەخوارەوەی سورەتەکان دەکات، بەبێ حەدیسەکان تێگەیشتن لە قورئان ئاسان نییە. بەڵام لێکۆڵینەوەی نوێ دەریخستووە، کە هەموو ئەو گیڕانەوانە سەدەیەک دوای ساڵی کۆچی نووسراونەتەوە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت، کە ئەو گێرانەوانە هەموویان هەڵەبن، بۆ نمونە کۆچی محەمەد لە مەکەوە بۆ مەدینە رووداوێکی گرنگ بووە بۆ سەردەمەکە و لە ساڵی 640 دا واتە بیست سال دوای ئەو ڕووداوە لە دۆکیومەتەکاندا هەروەها لە نووسینە دیواریەکاندا وەک سالێکی نوێ و رووداوێکی گرنگ بینراوە، بەڵام هەموو ئەم نوسراوانە پێمان دەڵێن، کە رووداوەکان دوای محەمەد نووسراون هەتاوەکی بیان گونجێنن لەگەڵ تێکستی قورئانیدا.
هیج دۆکیومەنتێکی تر نەماوەتەوە، جگە لە قورئان، کە باسی سەرەتای کۆمەڵگەی ئیسلامیمان بۆ بکات، جگە لەو پەیمانە نەبێت، کە ساڵی 625 دا نووسراوە لە لایەن پێغەمبەر خۆییەوە لە نێوان کۆچەرەکانی مەکە و خەڵکی مەدینەدا. لەبەر کەمی سەرچاوە، کە بتوانێت ژیانی پێغەمبەرمان بۆ ڕوونبکاتەوە، ئەبێت ڕوو لە قورئان بکەین، هەتاوەکو ئەو مێژووەمان بۆ روونبکاتەوە. بەڵام قورئان زۆر کەم باسی پێغەمبەر دەکات، ناوی محەمەد تەنها چوار جار لە قورئاندا هاتووە لە کۆی 6236 سورەت، پێنجهەمین جاریش بە ئەحمەد ناوی هاتووە، لە (ئایەتی 06-سورەتی61 )، کە باسی هاتنەوەی عیسا دەکات، بەڵام ئیبراهیم 69 جار ناوی هاتووە. چەند جارێکیش خودا قسەی لەگەڵدا دەکات بەبێ ئەوەی ناوی ئەو بهێنێت یان ئەو کەسەی، کە دژی ناساندنی ئەو وەک پێغەمبەر.
دوو جار قورئان رەتی دەکاتەوە، کە وەحی دەرئەنجامی نووسینی پێش وەختبێت لەلایەن پێغەمبەرەکەیەوە (ئایەتی 48 سورەتی 28 )، یان کەسانێکی تر، کە بۆیان نووسیوەتەوە ئەوەی لە بەریان بووە، (ئایەتی5 سورەتی25) . یان هەرشتێکی تر کە پەیوەندی بە پێغەمبەریەوە هەبێت، قورئان هیچ لەسەر ژیانی پێغەمبەر دیاری ناکات، جگە لە چەند شتێکی گرنگ: ژنەکانی.، ئەوانەی بەدەوری ژنەکانیدا دێن (ئایەتی 3-5- سورەتی 66 )، یان باسکردنی کچ و ژنانی پێغەمبەر، کە دەبێت پەچە بپۆشن (ئایەتی 59سورەتی63)، لەکۆتاییدا مارەکردنی ژنی زڕکوڕەکەی لەخۆی، ڕێی تێدەچێت، کە ئەو سورەتە سورەتی 63 ئایەتی 37.55 ) بە ویست گۆڕابێت لە کاتی مردنی پێغەمبەردا.
سەلمێندراوە، کە قورئان لەسەردەمی عوسماندا کۆکراوەتەوە، بەڵام لەسەردەمی عەبدولمالیکدا بە تەواویی نووسراوەتەوە و بڕیاری لەسەر دراوە، واتە پەنجا ساڵ دوای مردنی پێغەمبەر. یەکێک لەهەرە ئەرکە گرنگەکانی ئەوکەسەی کە قورئانی نووسیوەتەوە ئەوە بووە کە باش دان بەوەدا بنێت کە دەبێت جیاوازی بکرێت لەنێوان حەدیس و قورئاندا، هەرئاواش ئایەتی دەستبڕینەوە کە عومەر(634.644) وتویەتی کە گوایە لە خوداوە بۆ پێغەمبەر هاتۆتە خوارەوە، باسێكی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە بووە و نەخراوەتە ناو قورئانەوە: قورئان حوکم بەسەر زینادا ئەدا، بەڵام بە بڕینەوەی دەست نا بەڵکو بە لێدان. بە ئاگادرییەکی وردەوە ئەم دوو دیاردەیان دووبارە کردۆتەوە لە نێوان قسەی خودا و قسەی پێغەمبەردا، بۆیە لە کۆتاییدا لە سورەتی 69 ئایەتی 23 دا دەلێت : کتێبی خودا جوانترین حەدیسە .
ئەگەر ژیانی پێغەمبەر هەڵبەستنێکی درەنگتر بێت بۆ ئەوەی کە لەگەڵ قورئاندا بیگونجێنن، کە قورئانیش خۆی هێندە باسی پێغەمبەرمان بۆ ناکات، ئەوا کەسایەتی محەمەد تەواو نەناسراوە بۆ ئێمە. لەم نێوەدا قورئان ئەتوانێت باوەڕ و ئیمانی محەمدمان بۆ روون بکاتەوە بەو مەرجەی کە شیکارێکی وردی بۆبکرێت. پێدەچێت محەمەد پیش هەمو شتێک پێغەمبەرێکی کۆتایی ژیان بێت، کە داوای یەکتاپەرستیەکی راستەقینە لە کۆمەڵگەی عەرەبی کردبێت کە لە مێژەوە وازیان لە بتپەرستی باو و باپیرانیان هێنابوو.
ئەم وتارە کورتکراوەی وتاری Julien loiseau یە، لە گۆڤاری : l’Histoire ی ژمارە 472 ساڵی 2020ی فەرەنسیەوە وەرگیراوە.