ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

https://www.facebook.com/diar.mufti.1

دیار موفتی


بۆچی من و بەرهەم سالح لێك دابڕاین_!؟

Monday, 06.22.2020, 17:33

15577 بینراوە


ڕۆژێك لە بەغدا بەرهەمم بینیی و گوتم کاک قادر دۆشکە مرۆڤێکی تێکۆشەرە و هەموو خەبات و تێکۆشانی ژیانی خۆی پێشکەش بە بەڕێزتان و هاوپەیمانی کرد هیچ ئاسایی نیە مرۆڤێكی شۆڕشگێڕ لە شۆڕشی ئەیلول فڕۆکەی بەعسی خستبێتە خوارەوە و ئیدریس بارزانی ئەوکات خەڵاتی کردبێت و پاشان لە شۆڕشی نوێ پێشمەرگەی سەرەتایی شۆڕش بوبێ و یەکێك لە کادیرە بەتواناکانی هاوپەیمانی بوبێ ئێستا موچەکەی ۷۲٥۰۰۰
هەفت سەد و بیست و پێنج هەزار دینار بێ چۆن دەتوانێت بژیەت ، کاک قادر بۆی گێڕامەوە لە شەڕی ئێران دوانزدە ڕۆژ لەناو بەفری قەندیل شەڕی ئێرانی کردووە و لەناو بەفر ڕەق دەبێتەوە و هیچ هێزێکی تێدانامێنێت و بەچوار دەستەکی دەیهێننە خوارەوە ، لەخوارەوە زۆرکەس وادەزانن قادر دۆشکە مردووە کە سەر و سمێڵی بەستویەتی و ڕەق بووە لەناو بەفر و ملازم سید کریم و ملازم عمر دەگرین لە دەوری قادر دۆشکە و لەم کاتەدا شەهید( شەهریار) پەیدا دەبێت و دەڵێ کاك ملازم عمر کاك قادر بدەن بەمن کاك عمر یش دەڵێ چی لێدەکەی کۆتایی هاتووە کاك شەهریاریش دەڵێ من چارەی دەکەم و کاك قادر دۆشکە دەبات و مەنجەڵی ساواری بۆ گەرم کردووە و پڕی کـــا کردووە و کاک قادر دەخەنە ناو کای مەنجەڵەکە و تا نەرم دەبێتەوە و ئینجا دەیشۆن و جلی لەبەر دەکەن و دایدەپۆشن و دوانزە سعات زیاتر دەخەوێ و هەڵدەستێتەوە ، کاک قادر هەموو کات دەڵێ من نازانم شەهید شەهریار ئەم ژیریەی لە کوێ هێنا کەمن ماوم شەهید شەهریار هۆکارە .
کاك قادر دۆشکە ئەم مرۆڤەیە دەیان جار لەمردن ڕزگاری بووە لەسەر شۆڕشی کورد جگە لە شەهید بوونی پۆلێك لە کەس و کاری ،
بەرهەم گوتی هەرکاتێ هاتمەوە سلێمانی قادر دۆشکەم بۆ بهێنە !
منیش لە چاوەڕوانی دابوم تا بەرهەم ساڵح لە تورکیا گەڕایەوە و هاتەوە سلێێمانی و منیش تەلەفونم بۆ کرد و گوتم بەڵێنت دابوو کاك قادر دۆشکە ببینیت و چارەسەری کێشەکەی بۆ بکەیت ؟؟
بەرهەمیش ووتی بەیانی سعات دە ۱۰ لەلای من بن لە سلێمانی منیش پەیوەندیم بە کاك قادر کرد و گوتم بەیانی ئامادە بە دەچینە سلێمانی ،
بەیانی سعات دە ۱۰ چوینە لای بەرهەم ساڵح و پێم گووت نەدەبوایە دەستت لەسەر سنگت دابنابا و سەرت شۆڕ کردبا بۆ ئەردۆغان لەبەر ئەوەی کاردانەوەی توندی هەبوو لەناو کۆمەڵگەی کوردەواری ؟
بەرهەم ساڵح گوتی نازانی ئەردۆغان چ پێشوازیەکی لێم کرد! لەهیچ سەرۆکێك ئاوا پێشوازی نەکردووە ، گوتم ئەمە پێشوازیە لە سەرۆك کۆماری عیراق کراوە، نەك لە تۆی بەرهەم ساڵح،
ئیتر بەرهەم گووتی دەزانی ئەمڕۆ ۱٦/ ٣ / یە و یادی کیمیابارانی هەڵەبجەیە و ئەردۆغان تویتێێکی لە تویتەر کردووە و باسی مەزڵومیەتی کورد لە کیمیا باران دەکات بەدەستی صدام !؟
ئیتر تەلەفونی لێدا بۆ یەکێک بەناوی سلێمان و گوتی گرنگی بەم بابەتە بدەن کە ئەردۆغان تویتی لەسەر کردووە لە ڕاگەیاندنەکان بیکەن بە ڕۆژەڤ؟
تاتەلەفونەکەی داخستەوە من هیچم نەگووت و پاشان گووتم ئەوە بەڕاستتە دەتەوێ ئەردۆغان شیرین بکەیت لەناو کورد ؟!
گووتی کاك دیار تۆ ئەردۆغان ناناسیت ؟
گووتم سەیرە سەرکردەی گەلی کورد ئاوا بیر بکاتەوە ئەردۆغان بۆی بلوێ لە سەدام خراپتر بەسەر کورد دێنێ بەرهەم گووتی:  نانا کاك دیار هەڵەیت ئەردۆغان پیاوی باشە گووتم کاک بەرهەم بەزەییم بەعەقڵی کورد و سەرکردایەتی کورددا دێتەوە بەم جۆرە دوژمنەکانیان ببین گووتی نانا تۆ جوان بیر ناکەیتەوە و ئەمە دوا دیدارم بوو لەگەڵ بەرهەم ساڵح کاك قادر شاهیدی ئەم گفت و گۆیەیە..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 5/5)