بۆکۆیلەکانی حیزب

Tuesday, 23/06/2020, 0:34

5346 بینراوە


ئێستا کاتێتی دەستەواژەی حیزب ئامڕازە نەک ئامانج، دەبێت تێکەڵی پیسایی بکەین بۆهەتاهەتایی بیخەینە ئاودەستی مزگەوتی گەورەی سلێمانیەوە.
ئەو بەکۆیلەکردنی حیزبی کوردی بەکەسایەتی تاک بەتاکی کوردی کردوە هیچ داگیرکەرێکی کوردستان زاتی ئەوەی نەبوە خۆی لەقەرەی بدات.
ساڵانێکە ئەوەی پێم کرابێت پۆخڵەواتەکانی سەردەمی شاخم بۆ گەلەکەم نووسیوە لە دزیی نەسریەی کەرتێکەوە تا دەگاتە تیپ و مەڵبەند و سەرکردایەتی ئەوکاتەی بەناو شۆڕشی نوێ، وەک ئەرک هەرچی پۆخڵەواتی سێکسی و ڕەفتاری نامرۆڤانەی سەرانی شۆڕش لەگەڵ گوندنشینەکان خستومەتە بەرچاوتان لەکوردستانپۆستی بوێر تاهەرهیچ نەبێت لەکاتی خۆتان ڕۆژانە لەگەڵ هەرژەمێکی خواردنتان بیخوێننەوە.
من لەساڵی ١٩٩٦ ەوە لەووڵاتی هۆڵەندا دەژیم هیچ گرفتێکی ئابووریم نیە بەبەردەوام کارەباو غازو ئاو و بیمەی تەندروستیم هەیە، کاری خۆم هەیە لەئەکادیمی هونەرەجوانەکانی زانکۆی ئەنیشخەدە بەس خەمی من خەمی تۆی هاوخوێنمە کە نە مووچەت هەیە، نەکارەبا، نەئاو نە ژیانێکی سادە وەک مرۆڤ، کەچی گەنجێکی بندیواری کۆیلەی حیزب بۆم دەنوسێت تۆ لە ووڵاتی هۆڵەندای پڕ لەگوڵی جوانیت چیت داوە لەو سەرئێشەیە بۆ بۆخۆت ناژیت.
با چەند نموونەیەک بهێنمەوە لەپ ەشیمانی ئەوانەی لەخەباتی شاخدا پێشمەرگە بووین هاوڕێیەکی شاخم بۆی نوسیبووم خۆزیا ئێمەش وەک بەکری فاتە و عەبە کەرکووکی و ئەنوەربەگی بێتواتە و قاسمەکوێری کۆیەو تەحسین شاوەیس و قالەفەرەج جاش بووینایە، تا جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی پێشوازی گەرمی لێبکردینایە، نەک وەک من پارەی کرێی خانوەکەمم پێنیە لەترسی خاوەن خانوەکە بەیانیان بەتاریکی دەچمە دەرەوەو شەویش بەهەمان شێوە بەتاریکی دەگەڕێمەوە.
کۆیلەکانی حیزب لەهەموو خەسڵەتێکی مرۆڤ بوون شۆردراونەتەوە، تۆ سەیرکە کۆیلەیەکی یەکێتی ماچی ڕوومەتی گەڕێکی وەک مەلابەختیار دەکات، کۆیەلیەکی تریش ماچی ڕوومەتی سەعدی پیرەی فایلدار دەکات کۆیلەیەکی تریش ماچی فازیل میرانی گەڕوگوڵ دەکات، خۆ گەر مەلامستەفای بارزانی لەژیاندابوایە ماچی دەم و فڵقەبۆگەنەکایان دەکرد.
کۆیلەکانی حیزبەکەی تاڵەبانی ووردبنەوە لەو قسەیەی مەلا بەختیاری سەرکردەتان لە چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی ئاسمانی کوردستان٢٤ ی مەسروربارزانی ووتی: مام جه‌لال پێش نه‌خۆش كه‌وتنى ڕاشكاوانه‌ بەمه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى ده‌گوت: 
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌قسه‌ى كاك مه‌سعود نه‌كه‌ن من ده‌ڕۆم ده‌بم بە په‌ناهەندە‌ له‌هه‌ولێر.

 ئەی کەواتە با بیر بکەینەوە جەلال تاڵەبانی وەک دوژمنی سەرسەختی بنەماڵەی بارزانی هەم لە شاخدا و هەم لەشاردا ئەو هەموو گەنجەی بۆ کردە قوربانی ئەوەی ئەو ناوی لێنابوو شەڕی بەرەی شۆڕش و دژە شۆڕش .
ئێوەی کۆیلەی چەکدار ئێوەی کۆیلەی ئاسایش و دژەتیرۆر ئێوەی کۆیلەی خوێڕییەکان و درۆزنی بە ناونوسەر و ڕاگەیاندکاری کارکەر لەدەزگای ڕاگەیاندەکانی یەکێتیدا بۆ بەردەوام دەبن؟ ئەی دەزانن کاتێک تەوژمی ڕقی خەڵک گەیشتە لووتکە ئێوە کێ پەناتان دەدات؟ لەکوێ خۆتان دەشارنەوە؟
بۆ بزووتنەوەی گۆڕانیش هەمان هاوکێشەیە با بیرتان بهێنمەوە هەر فازیل میرانی ئەندامی مەکتەب سیاسی حیزبەکەی بارزانی خائین نەبوو ووتی لەوەتەی نەوشیروان مستەفا مردوە بزووتنەوەی گۆڕان ئاقڵ بوون؟ کۆیلەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی بەشداربووی کابینەکەی مەسروربارزانی بۆ ناپرسن: ئایا پرسی دەستگیرکردنی نەوشیروان مستەفا لەدادگای هەولێر ماوە یان نا؟
کۆیلەی حیزب قێزەوەنترین مرۆڤن، وەک ئەوەی ئێستا ناویان بندیوارە لەوەش ناشرترین ئەوانەن، کە بە فەرمانی حیزب لوولەی چەکەکانیان دەکەنە سنگی ئەو خۆپێشاندەرانەی بۆ مافی ئەوان لەشەقامن.
لەکۆتایدا کراسێکی شڕ لەئێمەی پێشمەرگەی بەناودێرێن دابدڕن ئێمە چیمان ڕواند لەبەرهەم هێنانی دەسەڵاتێکی بێشەرەفی مرۆڤکوژ لەشاخدا ئێوەش هەمان بەرهەم دەچنەوە و خۆتان و خێزانەکانتان مەخەنە بەرشاڵاوی بێبەزەیی خەڵکەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە