فاشیزمى جامانە سورەکان

Wednesday, 24/06/2020, 20:31

6057 بینراوە


جامانەى سور .. بووە بە هێماى خوێن و خیانەت ، هێماى دژى ئازادیى و کەرامەتى ئینسانى، هێماى پارە و خاکفرۆشى، هێماى چۆکدادان و ملکەچى ، هێماى غەدر و تیرۆر، هێماى قومارکردن بە چارەنوسى کورد .. هێماى چەتەیی و نەوت دزى .
جامانەیەکى سور ئەبینم .. وائەزانم خائینێک لەبەر دەممدایە ، وائەزانم ئاشبەتاڵچیەکە ، وائەزانم جەندرمەیەکى تورکە ، وائەزانم سەر شۆڕێکە ، وائەزانم گیرفانبڕێکە ، سیخوڕێکە ، وائەزانم گەنج کوژ و ژنکوژێکە ، وائەزانم جنێۆ فرۆشێکە لەمۆدێلى مەلا مستەفا .. ئاخر کەس هەیە کردەوەیەکى باشى لەم خێڵە سەر سورە بینیبێت .

چیم بیر ئەکەوێتەوە کە جامانەیەکى سور ئەبینم ..!؟

مێژویەک لە ناپاکی .. مێژوییەک لەتیرۆر .. مێژویەک لەکوشتن و داگیرکردنى ژن و کچ .. مێژویەک لەبازرگانى بەخوێن و خاکەوە .. مێژوویەک لە دزێوى و ناشیرینى .
لە خۆپیشاندان و خرۆشانە جەماوەریەکەى شوباتى ساڵى ٢٠١١ دا ، وەک ڕەمزێک بۆ ستەمکارى و دژە ئازادى و دیموکراسى و خۆفرۆشى و خاکفرۆشى و ئینسانکوژى و چەتەیی , جامانەى سور ئەسوتێنرا ئەمەش بنەماڵەى شەرەفسزى بەرزانى هێنایە جۆش و جامانەى سوریانکرد بوو بەهێڵى سور بۆ خەڵکى کوردستان و نابێت دەستى بۆببردرێت.
پاش بڕیارى حکومەت و پەڕلەمان ئەوانەى نادیارن و بەر شاڵاوى ئەنفال و قڕکردن (جینۆساید ) کەوتون، کە چارەونوسیان وونە، بە مردوو دانران هەرکەسە ئازادە لەدیاریکردنى چارەنوسى،
مێردى خوشکەکەی ئەدهەم بەرزانى بەر شاڵاوى قڕکردن کەوتبوو سوسەى ئەوەى کردبوو، کەخوشکەکەى ئەیەوێت شوو بە غەیرە بەرزانیەکی (بەبێ جامانەى سوور) بکات، لەژێر تۆپەڵێک جامانەى سوردا بە پرچ خوشکەکەى ڕائەکێشێت و لە ناوماڵەکەیدا بە یەک دوو فیشەک ئەیکوژێت، هاوار ئەکات کە نابێت بنێژرێت و ئەبێت لاشەکەى فڕێبدرێت، فڕێدانى لاشە و بێحورمەتیکردنە و کارێکى نامرۆڤانەیە، بەشێکە لە کەلتورى بەرزانى .
قڕکردنى نێرینەى بەرزانیەکانى کۆمەڵگەى قوشتەپە مردنێکى لەسەرخۆیان بۆ ژن و کچ ومناڵیان بەجیهێشت و بژێوى ڕۆژانەیان بە سەختى چنگ ئەکەوت لەسەر شەقام و ڕێگاکان دەستگێریان ئەکرد و هەر ڕۆژەى مەرگ و نەهامەتیەکیان بەڕێ ئەکرد ، بەداخەوە ئەوانە نەیارى مەسعود و چڵکاوخۆرەکانی بوون و بە ئەنفالکردنیان مەسعود لەخۆشیدا شاگەشکەبوو وتبوى دوژمنەکەمان بەدەستى دوژمنەکەمان لەناو چوو.
 لەپاش ڕاپەڕین کە ئەبوایە بەهەموو شێوەیەک قەرەبوى مادى و مەعنەوى ئەو کەسانە بکرایە کە ڕۆژانێکى سەختیان بەڕێکرد بوو، بە ناونیشانى خاوێنکردنەوەى ئابڕوى بنەماڵە و لەژێر سێبەرى چڵک و بۆگەنى جامانەى سوردا بەبێ دەنگى زۆرێکیان پاکتاوکردن و کوشتن، هەروەک مەسعود ئەڵێت: هەرکەسێک بکوژم دوایى سی ساڵ دەرئەکەوێت .

ئەوانە نمونە گەلێکى زۆر بچوکن یان وردتر بڵێین دڵۆپێکن لە دەریایەک لە کار و کردەوەکانى شەهامەتى بنەماڵەى بەرزانى و جامانە سورەکانیان هەموو ئاماژەکان فاشیزمى ئەم بنەماڵە خێلەکى و جاهیل و دواکەوتووە پیشان ئەدات.
فاشیزمى بەرزانى (سیستەمێکى) سەرکوتى هێناوەتە کایەوە پاڵپشت بەهێزێکى چەکدارى دڕندە و تاک حیزبى هەتا ئەو شوێنەى کە بۆی بکرێت و بەوەى خۆیان ئاماژەى پێئەکەن خاوەنى سەرکردەیەکى (خەباتگێڕ و مێژوییى و بیرى کوردایەتى و پێشمەرگە لەمناڵیەوە) لەوانەیە لەوەدا لەگەڵ ڕەوتە فاشیزمەکاندا جیاوازییەکى هەبێت و ئەویش ئەوەیە کە فاشیزم بایەخ بە ڕەگەز و ناسنامە ئەدات، بەڵام فاشیزمى بەرزانى لەبرى ئەوانە بایەخ و گرنگ لەلاى ئەو: بنەماڵەکەیەتى و بە وتەى مەسعود بەرزانى هەزار پیاوەکەى بنەماڵە .
خۆجیاکردنەوەى ئەم (خێڵ)ە بە جامانەى سورەوە (وە ک چۆن فاشیزمەکانى ئیتالیا کراسى رەشیان لەبەر ئەکرد) دەستگرتنیان بە سەر (حکومدارى) و جومگەکانى ژیانى خەڵک و وازیپێکردنى و خۆبەخاوەنزانینى ووشەى یەکلاکەرەوە بۆهەموو پرسێکى هەرێم و داسەپاندنى یەکجۆر بیرکردنەوە ، ڕەنگکردنى کۆمەڵ بەڕەنگ و جامانەى خۆیان ، شێوەیەکە لە فاشیزم .
وردترین و ساناترین جیاکەرەوەکانى فاشیزم وتارێکى ساڵى ١٩٩٥ ى ئومبرتو ئیکۆ ( ١٩٣٢ – ٢٠١٦ ) فەیلەسوفى ئیتالیە ، زۆرینەى خاڵەکانى لەگەڵ فاشیزمى بەرزانى دێتەوە و لەوانە :
گوتارى فاشیزم گوتارێکى نێرینەیە ، ئەم تۆپەڵە خەڵکە نێرینەیان لەلا باڵا دەستە و هیچ بەهایەک بۆ مێینە ناهێڵنەوە ، ناهێڵن ژنان و کچانیان تێکەڵى هیچ کایەیەکى سیاسى و کۆمەڵایەتى ببێت و تەنانەت ناهێڵن وەکو ئینسان دەربکەون ، ناهێڵن کچیان بەغەیرە بەرزانى شوبکات و هاوسەر گیرى بکات و پێچەوانەکەى سزاى مەرگە ، گرنگ هەزار پیاوەکەیە .
ئەوانە هەموو خو نەریتێکى دێرینەیان گوندەکەیان بەپیرۆز دائەنێن و ناکرێت لێیلابدرێت و دژى هەموو نوێبونەوەیەکن ، کۆمەڵ و ناوچەکەیان بەڕوى خەڵکدا داخراوە ڕێگرى هەموو جۆرە تێکەڵبونێکى ساسی و کۆمەڵایەتین .
جیاوازى بیر و ڕاو ڕەخنەگرتن بەخیانەت حساب ئەکەن ، لەجیاوازى ئەترسن و ئەگەر لەو وڵاتانەدا فاشیزم دەسەڵاتى هەبوبێت خاوەن بیرى جیاواز چەوسابێتەوە ئەوا فاشیزمى بەرزانى هەوڵى لەناوبردن و پەنا بۆتیرۆر و ڕەشەکوژى ئەبات ، گەنجێک لەسەر وتارێکى خەیاڵئامێز باس لە کچى مەسعود بەرزانى ئەکا ئەکوژرێت .
تیۆرى موئامەرە ئامادەگى هەمیشەیی لەلاى فاشیزم هەیە و لاى فاشیزمى بەرزانى بەردەوام ئامادەیی هەیە و دەستەواژەى (دەستى دەرەکى و تابورى پێنجەم ، دەستى دوژمن .. ) ئامادەییى هەیە بۆ تێکدانى ئەو سیستەمەى کەبەباڵاى بەرزانى نەوەکانیدا و لەخزمەتى بنەماڵەو بەرژەوەندیە ئابوریە زەبەلاحەکانیاندایە .
ناسینەوەیەکیترى فاشیزم خۆبەپاڵەوان زانینە , ئەوەى لاى مەلا مستەفا و مەسعود بەرزانى و دەربارەکەى بێت و بوبێت , پاڵەوانە ئەگەر مەسینەشى بۆ ناوگەڵ شۆردنى مەلا مستەفا هەڵگرتبێت ، مەلا مستەفایەکى کێوى لەوانە بۆ نیشانشکێنیش فیشەکێکى نەتەقاندبێت بووە بەپاڵەوان باوکى نەتەوەیی و ڕۆحیی کورد .
فاشیزمى بەرزانیش وەکو فاشیزمى دنیا هەمیشە دوژمن ئامادەگى هەیە ئەم دوژمنە ناوخۆیی بیت یان دەرەکى( لەوانەش دروستکردنى دوژمنى وەهمى ) جارى وەها هەیە ئەو دوژمنە بە بەهێزپیشان ئەدرێت و جارى وەهاش هەیە بەلاواز . 

گوتارێکیترى فاشیزمى بەرزانى کەهاوبەشە لەگەڵ ئەو فاشیزمانەى لەئاستى دنیادا هەبون ئەوەیە کەوا لەخۆیان ئەڕوانن کەهەڵبژاردەیەکن و لەخەڵکیتر جیاوازن ، وەکو خەڵکى ئاسایى خۆیان دەرناخەن بەرزتر لەخۆیان ئەڕوانن تەنانەت مناڵێک یان مێرد مناڵێکى بنەماڵە ئەبێت لە ئاستى خەڵک بەرزتر بێت لەهەموو کایەکانى ژیاندا , لەخەڵکى ئاسایى و غەیرە بەرزانى داخ لەدڵن ، منداڵێکی بنەماڵە لەکۆڕێکدا ئەبێت پێش ئاکادیماو مامۆستایانى زانکۆ دابنیشێت ، مناڵى یەکێکیتریان ڕێنماى بە بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر ئەدات و ئەویش سەرتاپاى ئەبێت بەگوێ و خۆچەماندنەوە .
ئەگەر فاشیزم زمانێکى خەیاڵئامێز بەکار بهێنێت ئەوا فاشیزمى بەرزانى زمانیکى پڕلەدرۆ و فیشال و ئاست نزم بەکار ئەهێنێت لەوانە : مەسعود شەرعیەتى شۆڕشگێرى هەیە ، مەسعود قائیدى عەسکەریە کوردستان ئەپارێزێت ، مەسعود ماڵەکەى بچوکە و ئاساییە و ئەگەر میوانى هەبێت بەپێوە ئەوەستێت ، یان لەقورئاندا باسى جامانەى سور کراوە یان گۆڕى مەلا مستەفا ئەنتى کرۆنا ڤایرەسە ... ھـتد .
فاشیزمى بەرزانیش وەک ڕەوتە فاشیزمەکان گوتارى سۆز ئامێزى بۆش و بێناوەرۆکى هەیە و هەتا ئەو شوێنەى بەرژەوەندى بنەماڵە بخوازێت هەستى نەتەوایەتى و کوردایەتى ...هتد ، ئەبزوێنێت وهەموو ئەقڵ و بیرکردنەوەیەک و لۆجیکێک وەلا ئەنێت .
جیاکەرەوەیکیترى فاشیزمى بەرزانى ئەوەیە کە کۆمەڵێک حیزبى دەستى دوو و شاگرد و وردە حیزب و حیزبۆکە لەدەورى خڕبونەتەوە و هەریکەى بەگوێرەى پێویست ڕۆڵێکى بۆدیاریکردون و پاداشتیان ئەکات و شاباشیان ئەکات بۆ ئەوەى زوڕنایان لەدەم نەکەوێتە خوارەوە و هەریکەى بەئاوازێک میللەتى بۆ هەڵپەڕێنن .
جیاکەرەوەیەکى گرنگیترى ترى فاشیزمى بەرزانى لە فاشیزم بەگشتى ئەوەیە کە فاشیزمێکى خوێڕییە ، پەلکێشى داگیرکەرانیکردووە بۆ داگیرکردنى نیشتمان ، داگیرکەرێکى ناوخۆییى بێت یان بێگانە ، کە ئەوە لەفەرهەنگى تاکێکى فاشیدا لەهەموو دنیادا و وێنەى نیە ، هێتلەر ئەڵێت : خوێریترین مرۆڤگەلێک لەژیانمدا ناسیومن ئەوانەبون کەلەداگیرکردنى ووڵاتەکەیاندا یارمەتیانداوم لەکاتێکدا من دوژمنیان بووم .
ڕۆژنامەنوسى ئێرانى ئەمیرى تاهیرى پاش بڕیارى ئاشبەتاڵپێکردنى بزوتنەوەى چەکدارى ساڵى ١٩٧٥ لەچاوپێکەوتنى لەگەڵ مەلا مستەفا ، مەلا پاش ئەو شکست و نەهامەتیە گەورەیەیی کەبەسەر کوردیدا هێنا ووتى : (هەرگیز بەقەد ئەمڕۆ هەستم بەتەندروستى و ئارامى نەکردووە)
ئەوە کەلتورى مەلا مستەفایە ، ڕۆژانى شکست و نەهامەتى و نائومیدى کورد ئەو تەندروست و ئارامە , مەسعود بەرزانى و کلک هەڵگرەکانى لەم نەهامەتى و نەبونى و قات و قڕى و بڕینى بژێوى خەڵک و بڵاوبونەوە ترسناکەى کرۆنا ڤایرۆس ، بانگهێشتى سوپاى فاشیزمى تورک بۆ داگیرکارى و کورد کوژی ئەکات ، ئەویش وەکو باوکى ڕۆحیانەتەکەى ئاشبەتاڵ تەندروست و ئارامە , بۆیە وا جامانەکەى سەرى بەناوگەڵى سەماکەرێکەوەیە بایدەدات ( لینکەکەى لە خوارەوە دانراوە )، ئەو زانیاریەم نیە کەئایا مەسعود لە برى داوەتکردن بۆ سوپاى تورک ئەمجارەش بە دەستەى کچان و ژنان مەنجەڵە دۆڵمەیان بۆ ئەبات ، یان ئەم ژنە سەماکەرەیان بۆ ئەنێرێت بە جامانەکەى سەریەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە