بە پارەی حکومەت کارگەی ماسک دروستکردن بۆ برای فرسەت سۆفی دەکرێتەوە

Thursday, 25/06/2020, 21:58

8630 بینراوە


هەواڵی یەکەم:

پاریزگاری هەولێر فرسەت سۆفی برایەکی خۆی دەکاتە خاوەنی کارگەی کەمامە {ماسک}، سەرمایەی براکەشی بۆ ئەو کارگەیە، بریتییە لە پارەی حکومەت، کە کەرەستەکانی لە تورکیاوە بۆ دابین کراوە، بەرهەمی ئەو کارگەیەش پێش وەخت لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی رێککەوتوون، بەهۆی پەیوەندیی و رێکەوتنی ژێربەژێر قازانجەکانیان لە نێوان خۆیاندا بەش کردووە، بەو مەرجەی وەزارەتی تەندروستی، تەنیا ئەو ماسکانە لەو کارگەیە بکرێت بەو پارە زۆرەی کە دەخرێتە سەر ماسکەکان، واتا بە نرخێکی زۆر گران وە وەزارەتی تەندروستیش گرێبەستێکی لەگەڵدا کردووە، کە بە زیاتر لە بازار ماسک لەو دەکرن، سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد، کە
ئەمە نارەزایی جێگری پارێزگاری هەولێر هێمن قادری لێکەوتۆتەوە، رەخنەی ئەوە دەگرێت، کە بۆچی پاێزگار لەم ماوە کەمەدا هەموو خزمەکانی لە پلە گرینگەکان داناوە. بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێت پاریزگار و جێگرەکەی رێک کەوتوون، کە لەپارەی حکومەت کارگەیەکی ماسکێکی تر دروست بکەن بۆ جێگرەکەی بەلام بەو مەرجەی ماسکەکان لە کوردستان نەفرۆشێت بەڵکو بۆ ناوەراست و باشووری عێراق بنێرێت.

هەواڵی دووەم:

* مالی شێمەی هاروونی لە پارتی توورەن چونکە پارتی کورێکی ئەوانی دەسگیرکردبوو، بۆ ئاشکردنەوەی ماڵی شێمەی هاروون، ئیستا دەیەوێت دڵنەواییان بکات و کوڕەکەی شێمەیان ئازاد کردووە، ئەویش بەرامبەر بە پشگیری دووبارەی پارتی، بەلام مالی شێمە ئیستا زۆر لە خەلک ترساون نازانن چارەنووسی پارتی چی لێبەسەر دێت، لەوەش دەترسن کە بۆ پاشەڕۆژ بکەونە بەر تۆڵەی گەل و ئەمەیان لێ قبوڵ نەکەن، تا ئیستا نازانین بڕیاریان چیو چۆن دەبێت.

هەواڵی سێیەم:

لە خالە پێشکنینەکانی هاتنە ناو بۆ کوردستان بەتایبەتئی لە ئێرانەوە،  ئیستا باندی بەقاچغچی، یارمەتی ئەو کەسانە دەدات، لە بەرامبەر بری نزیکەی 300 دۆلار، کە لە خاڵی پشکنینەکان بۆ ناو زوونی زەرد، بە ئاسانی دەیانکەن بە هەولێر و دهۆک و زاخۆدا بەبێ ئەوەی  پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجام بدرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە