ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

شێخ جەعفەر بە داواکەی تورکیا رازی بووە، کە بنکە و دەزگایەکی هەواڵگری لە قەرەداغ دابنێت

Thursday, 06.25.2020, 22:43

6305 بینراوە


پێش چەند هەفتەیەک دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کەوا دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) بەمزوانە بنکەیەکی سەرپازی لە قۆپی قەرەداغ و هەروەها ئۆفیسێک لەناو قەرەداغدا دەکاتەوە، بۆ ئەمە پێشوەخت لەگەڵ خائینێکی مەزنی دیکەی کورددا کردووە، کە شێخ جەعفەر مستەفا وەزیری پێشمەرگەی پێشووی هەرێم و جێگری ئیستای سەرۆکی هەرێمە. شێخ جەعفەر  لە رێگای نێچیرڤانەوە رەزامەندی و پێخۆشحاڵی خۆی پێشان داوە، 
سەرچاوەکە کە کەسێکی نیو دەزگای زانیارییە، دەڵێت شێخ جەعفەر هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نەماوە، بە عەمەلی ئیستا ئەندامی پارتییە، بۆیە هەرچییەکی لیداوا بکەین وەکو بنەماڵەی بارزانی  خیانەت دەکات.
ئەمەی خوارەوەش ئەو راپۆرتە هەوالەیە کەوا نیاز حەمید لە واڵەکەی خۆی بڵاوی کردەوە، کە ئێمە بە پیویستمان نەزانی زیاتر قسەی لەسەر بکەین.
تێبینی:لە پێناسەی شێخ جەعفەر، بە هەڵە نووسرابوو، کەوا بەرزنجییە، بۆ خۆشی پێی خۆشە  وەکو شێخ جەعفەر بەرزنجی بانگ بکرێت. تا وەکو خزم و نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی حەفید بناسرێت. (شێخ جەعفەر مستەفا)، ناسراوە بە (شێخ جەعفەر ئاوایی)، نەک (شیخ جەعفەر بەرزنجی)، تەنیا شێخێکی ئاواییە و هیچی تر.
-----------------------
راپۆرتە هەواڵێکی مەترسیدار...قۆپی قەرداغ دەبێتە بنکەیەکی سەربازی و جاسوسی تورکیا..
سەرچاوەیەکی ئاگادار ، پێیڕاگەیاندین کە جێگری سەرۆکی هەریمی تەزویر (جەعفەر) بە هەماهەنگی پارتی و بە فەرمانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر قۆپی قەرداغ بنکەی سەربازی جاسوسی دادەمەزرێنێت و لەوێدا سوپای تورکیا و دەزگای جاسوسی میت و چەتەکانی پارتی دەیانەوێت دەڤەری سلێمانیش بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
سەرچاوەکە ئەوەش پێڕاگەیاندین کە شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر و فرۆکەی درۆن و مەرسەدێکی گەورەیان لێ دامەزراندووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە بە هەردوو دیوی چیای قەرداغ .
ئەم پیلانەی دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی داگیرکردنی باشور لە رێگای کۆنترۆڵکردنی سلێمانی دەباتە پێشێ.
دەوڵەتی تورکیا لە رێگای مورتزەقەکانی ، پیلانی داگیرکاریی لە دەرەوەی سنورەکانی جێبەجێ دەکات ، ئەوەتا لە رێگای سەرازج لە لیبیا ، هەمان سیاسەتی داگیرکاری بەڕێوە دەبات. سەراجی دەڤەری سلێمانیش چەتەکانی پانیکن.
جێگای باسە تیمێکی دەزگای جاسوسی میت سەرپەرشتی ئەو پڕۆژە مەترسیدارە دەکات و ، کۆمپانیایەکی تورکی سەر بەدەزگای جاسوسی میت ، بەناوی کۆمپانیای حاجی بادەم ، خەرجی ئەو بنکە سەربازییە و لایەنی تەکنیکی جێبەجێ دەکات.
حاجی بادەم لە تورکیا یەكێکە لە پیاوەکانی ئەردۆگان ، چەندەها نەخۆشخانەی هەیە بەناوی نەخۆشخانەکانی حاجی بادەم.
هەر بۆ زانیاری لەم ناوچەدا ، کۆمپانیاکانی نەوتی تورکیا بەدوای نەوتدا دەگەڕێن .
خەڵکی دەڤەری سلێمانی و گەرمیانی بەرخۆدەر ، دەبێت لەبەرامبەر ئەم پیلانەی دەزگای جاسوسی میت و پارتی و پانیکەکان بوەستنەوە ، رێگەیان لێبگرن.




(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4.5/5)