پێغەمبەری ئیسلام لەسەر چ دینێک بوە ؟ قورئان چۆن نووسراوەتەوە؟

Saturday, 06.27.2020, 15:02

14599 بینراوە


دیمانە لەگەڵ نووسەری کتێبی : قورئانی مێژوونوسان Mohammad alia Mir-Moezzi :
لە گۆڤاری L’histoir، بە زمانی فەرەنسی، ژمارە 472.مانگی شەشی 2020 بڵاوکراوەتەوە،  بەبۆنەی دەرچونی کتێبێک مانگی نۆڤەمبەری 2019. پرسیارەکان لەلایەن:
Julien Loiseau،Ariane Mathie Francois Mathou کراون.
بە کوترکراوەیی تەرجومەم کردوە وەک زانیاریەکی بەسود بۆ خوێندەران.

-------------------------------------

قورئان چییە؟

بۆ وەفادارانی ئیسلام، قورئان وتەی خودایە بۆ محەمەد، کە لەلایەن جوبرائیلەوە بۆی نێردراوە، سەرەتای سەدەی حەوتەمی زایینی.قورئان پیرۆزترین تێکستی ئیسلامە.لەگەڵ حەدیس، واتە کۆی وتەکانی پێغەمبەر کە کۆکراونەتەوە دوای پێغەمبەر.حەدیس ئەوەیە کە موسڵمان پێی دەڵێن : سونە، هەموو ئەو باسانە دەگێرێتەوە کە محەمەد بۆمانی جێ هێشتوە، نەک تەنها وتەکانی، بەڵکو هەمووڵسوکەوتو کارەکانی، حوکمدانو تێڕوانینو هەروەها بێ دەنگەیەکانیشی.
ناساندنی قورئان، وەک خۆت ئاگاداریت بۆ مێژووناسان تۆزێک ئاڵۆزە، لەڕاستیدا قورئان تێکستێکی دارێژراوە، لەهەمان کاتدا تێکستێکی مێژوویی، دینی، ئەدەبی، کە هەموویان کۆدەکاتەوە لە ستایلێكی جیاوازدا (سەرزەنشتی دینی، دادوەری کۆمەڵایەتی، نوێژو دوعا، موعجیزە..تاد) بەشیوەیەکی گشتی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتو هەشت.پێدەچێت کە دانانی هەموو کتێىەکە بگەڕێتەوە بۆ چەند نووسەرێک کە فکری پێغەمبەریان تێدا تۆمارکردوە، هەروەها زیاد و کەمیشیان پێوە ناوە.سەرچاوەی ئیسلامیەکان خۆیان باس لەوە دەکەن.جیاوازیکردن لەگەڵ حەدیسیشدا شتێکی ئاسایی نیەو بێ شک قۆناغێکی هەسستپێنەکردن هەبوە لەنێوان ئەوەی کە وەک وتەی خوا ئەبینرێتو ئەوەشی وەک وتەی پێغەنبەر خۆی.جگە لەو نوسراوانەی کە دۆزراونەتەوە لە عەرەبی سعودی، قورئان وەک کۆنترین شایەتی ئەدەبی ناسراوی زمانی عەرەبی دەناسرێت، شیعری عەرەبی واتە ئەوانەی پێش ئیسلام، دوایی کۆکراونەتەوە و جێگیرکراون.

قورئان چۆن داڕێژراوە؟

ئەو قورئانەی کە ئەمڕۆ ئاشناییمان پێی هەیە، دابەشکراوە بەسەر 114 سورەتا، بە شیوەیەکی گشتی سورەتە درێژەکان لەسەرەتاوە و کورتەکان لەبەشی کۆتاییدا، سورەتەکانی یەکەم چەندەها پەڕەن، بەڵام ئەوانەی کۆتایی تەنها چەند دێڕێکن، بەو بۆنەیەوە قورئان دابەش دەکەن بەسەر دو سەردەمی گرنگی محەمەدا کە لەسەرەتادا لە مەکە ژیاوە 570، 622 پاشان لە مەدینە 622.632 بە تیۆری، بۆیە سورەتی مەکەیی و مەدینەیی هەیە.بەڵام لە راستیدا سورەتی مەکەیی دەبینینن لە بەشی مەدینەییدا و بەپێچەوانەشەوە.

ئەو باسە گرنگانە چین کە لە تێکستەکاندا هاتوون ؟

بۆ کورتکردنەوەی باسەکە بەتەواوی، قورئان پێکهاتوە لەوەی کە مێژوونوسان پێی دەلێن پرەنسیپی قورئان، لەسەر سێ باسی سەرەکی : یەکبونی خودا، واتە کە خودا یەکە، کە هەمیشە لە قورئاندا دوبارە دەبێتەوە.پێغەمبەرایەتی، واتە خودا لەهەموو سەردەمێکدا پێغەمبەرێک دەنێرێتە خوارەوە بۆ ئەوەی سەرزەنشتیەکانی بدات بە کۆمەڵگەکەی، لە کۆتاییدا رۆژی کۆتایی ئەو کاتەی کە مرۆڤەکان لەلایەن خوداوە پاداشت یان حوکمدەدرێن بە رامبەر بە هەڵسوکەتەکانیان، ئەمەش دیاردەی ئەپۆکالیپسو هەروەها (ئەو روداوانەی، یان نیشانەکانی پێش کۆتایی ژیان) دوای لێپرسینەوە لێرە و لەوە و دنیادا.لەهەمان کاتدا سەرزەنشتی مۆرالیشی تێدایە، دادوەری، شتی تریش، بەڵام باسە سەرکیەکان ئەمانەن کەباسمکردن کەهەموویان بریتین لە باسەکانی بایبڵ.

کەواتە کاریگەری یەکتاپەرستی جودایسمو کاتۆلیکی چییە لەسەر قورئان؟

ئێجگار زۆرە.ئەوەی رامان دەچڵەکێنێت نەگونجاندنە لە ناو تێکستی قورئان خۆیدا، کە خۆی وەها پیشان ئەدات کە ئەو بەردەوامیی ئینجیلو تۆرایە، هەمیشە دوبارەی دەکاتەوە کە پێغەمبەر بەردەوامی ئیبراهیمە، هەروەها موساو عیساشە، بەڵام ئەو وتارانەی کە بەرگریان لێدەکرێت لەلایەن لاینگرانی ئیسلامەوە بەتایبەتی دوای ئیمپراتۆریەتی ئیسلام، وەهای پیشان ئەدەن کە ئیسلام دینێكی تەواو جیاوازە و سەربەسەتە.
لە رستیدا بە پێچەوانەی لاینگرانی ئیسلام، عەرەبستانی پێش ئیسلام تەواو تێکەلاوی هەبوە لەگەڵ کەڵچەری بایبڵدا، ئەوەی کە دۆزینەوەکان شایەتیمان پێ ئەدەن لەناویاندا ئەوانەی Frederic Imbert و Christian Julien Robin خاکی بێ ئیماندارانو بەڕبەڕ نەبوە.بەڵگەش لەناو قورئان خۆیدایە : لە چەند ئایەتێکدا کەباسی ئیدۆلو پێغەمبەرەکانی پێش ئیسلام دەکات لە ناوچەکەدا، هەروەها ناوبردنی کەسایەتی و باسەکانی بایبڵ لە ئادەمو حەواوە هەتا نوحو عیسا و مریەم، ئیبراهیمو موساش.ئەم کاریگەریەی بایبڵ زۆر رونە لە ناو قورئاندا، هەروەها لەناو زاراوەکانیدا کە لە جولەکەو سریانیەوە وەرگیراون کە زمانی دیانەتی ئەو سەردەمەی جولەکە و مەسیحی بوە.هەر ئاواش وشەی عەرەبی : قورئان (وتنەوە، لەبەرکردن) کە بەکاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کتێبی پیرۆزی ئیسلام، لە وشەی قۆریانە (QUORYANA) وەهاتوە کە بەمانای : (کتێبی نوێژکردن) دێت، وشەی: سورە، ئایە، سەلات (نوێژی ڕۆژانە) زەکات، هەر لە سریانیەوە هاتوون.بەڵام حەج و عەمرە لە زمانی عیبریەوە هاتوون.
ئەگەر کاریگەری یەکتاپەرستی پێش ئیسلام رونە و ناتوانرێت ئینکاری لێبکرێت، بەلام ئەوەی گرانە نازانرێت بە رونی کە ئایا محەمەد زیاتر پەیڕەوی کام کەڵچەریانی کردوە: جولەکە بووە ؟ مەسیحی ؟ ئەگەر نا محەمەد لە چ بەرەیەکی مەسیحی بوە کە دژی ترینیتی (باوک، کوڕ، ڕۆحی پیرۆز و باڵا) بوە، واتە دژی دۆگمی ترینیتێ، واتە دژی بیرۆکەی ژیانەوەی عیسا بوە، یان پێدەچیت بەرەیەکی جولەکە کە هەموو باوەڕو پراتیکی (سابات، خەتەنەکردن)ی پاراستبێت، بەلام عیسای وەک مێسی (فریاد ڕەس).دیبەیتی زۆر لەو ڕوەوە هەنە.
هەتا ساڵانی 2000 وامان دەزانی کە کاریگەری جودایسمی زیاتر لەسەر بوە، بەتایبەتی لیتێراتوری پارابیبلیک، تەلمودی و میدراشی.بەڵام ئەمڕۆ زیاتر بەلای مەسیحیەتی ڕۆژهەلاتی سەر بە زمانی سریانی ئەی شکێنینەوە، بەتایبەتی حاکمە زەندیقیەکانی کەنیسەی کاتۆلیکی قوستەنتەنیە (ئاریانیست، مۆنتانیست...تاد) کە سروشتی خوایی عیسایان قبوڵ نەدەکرد بەتەواوی : بۆ ئەوان عیسا، فیعلو ڕۆحی خودا بوە نەک خودا خۆی.بۆیە قورئان هەمیشە لەسەر ئەوە سورە و دوبارەی دەکاتەوە کە عیسا کوڕی مریەمە، بۆئەوەی کە نەڵین کوڕی خودایە، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە بەرپەرچدانەوەی نووسەرانی قورئان بەرامبەر بە کریستۆلۆژی (زانستی مەسیح) کە ئیمپراتۆریەتی بیزەنتنی دەهەژاند چەند سەدەیەک لەوەو بەر.
هەروەها هەندێک جار جودایسمیش زۆر بەدی ئەکرێت لەناو مەسیحیەتی ڕۆژهەڵاتیدا.بۆیە زۆرترین بۆچونی ئەمڕۆمان ئەوەیە کە کاریگەری جودایسم لەسەر قورئان، دەرئەنجامی جودایسمێکە بە فلتەری مەسیحیەتی ڕۆژەهەلاتیدا تێپەڕیوە.

ئەی مێژووی قورئان بۆ کەی دەگەڕێتەوە ؟ ئایا بەتەواوی بەر هی سەردەمی پێغەمبەرەوە؟

وەک وتم قورئان یەکەیەکی تێکستی نیە، بەڵکو کۆمەلیک تێکستی نوسراون و پێکەوەنراون لەگەل تێکستی تردا، لەسەردەمی جیاوازدا.هەتا ئەمڕۆش زۆر زۆنی نادیار و ناڕون دەبینرێت لە ژیانی محەمەدو سەرچاوەی قورئان.بەلام ئەوەی کە دودڵ نین تێیدا، بونی کەسایەتی محەمەدی مێژوویە، هەتا دێت زۆر لە مێژوونوسان وایان باوەڕە کە بەلایەنی کەمەوە بەشێکی قورئان هی پێغەمبەر خۆیەتی یان بەرهەمی ژیانی سپیریتوێلی خۆیەتیی بەتایبەتی 30 هەتا 35 سورەتی کۆتایی ئەوەی کە پێی دەڵین : ئەپۆکالیپتیکی قورئانی، واتە باسکردنی کۆتایی ژیان.داننان بەوەی کە ئەو سورەتانە خاوەنەکەیان محەمەد بێت لەبەر مێژووی دێرینیان (بریتیە لە کۆنترین سورەتی قورئان کە بە عەرەبیەکی کۆنو ئێجگار جوان نوسراوە ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی حەوتەم) بەو هۆیەشەوە کە موسڵمانەکانی دوای پێغەمبەر هیچ پێوستیان بەوە نەبوە تێکستێک بنوسنەوە کە باسی کۆتایی ژیان بکەن، لەبەر ئەوەی کە ئەو دیاردەیە روینەداوە، ئەگەر نا هیچ شەرعیەتی بە قسەکانی پێغەنبەر نەئەدا.
پێدانی مێژوویەک بۆ سورەتەکانی تر تەنگژی زۆرتر دەنێتەوە، هەندێک مێژوونوس وایان باوەڕە کە هەندێک تێکست دەگەڕینەوە بۆ پێش محەمەد، تێکستی کەڵچەری بایبلی پێش ئەوەی تەرجومە بکرێنو لەگەڵ قورئاندا بیانگونجێنن.هەروەها هەندێک تێکستی تر نەیاندەتوانی بونیان هەبێت پێش ئەوەی کە فەتحی ئیسلامو ئیمپراتۆری ئیسلام بێتەکایەوە.واتە لە نیوەی دوەمی سەدەی حەوتەم: دوای مردنی محەمەد بۆی زیاد کراوە.

ئەو قورئانەی ئەمڕۆ پێی ئاشناین  دەگەڕێتەوە بۆ چ مێژوویەک؟

بە گوێرەی کەلچەری ئیسلامی نوسخەی ئۆفیسیەلی قورئان دەگەڕێتەوە بۆ 644-656، واتە دوای بیست ساڵ لە مردنی پێغەمبەر، ئەگەر وای دابنین کە هەندێک لە تێکستەکان گۆڕانکاری بەسەردا کراون لەسەردەمی عوسماندا ئەوا دواهەمین بۆچون ئەوەیە کە لەسەردەمی پێجهەمین خەلیفەی ئیسلام : عەبدولمەلیک (685.705) دا واتە حەفتا سال دوای مردنی پێغەمبەر بڕیاریان لەسەر دراوە.هەندێک کەس وایان باوەڕە کە عەبدولمەلیک دامەزرێنەری ئیسلامە وەک دینێکی ئۆفیسیەلی ئیمپراتۆریەتەکەی، ئەمەش مانای لە سەرێکەوە ئەوەیە کە وەک هیزێکی قانونی کەلچەری ئەو سەرکردەیە دەسەلمینێت کە بە چ دژواریەک هەوڵیداوە ئیمپراتۆریەتەکەی یەکبخاتەوە بەهۆی قورئانەوە.لە راستیدا ئەو نیو سەدەیەی کە عوسمانو عەبدولمالیک جیادەکاتەوە جیهانی ئیسلامی گۆڕانکاری گرگنی بەخۆیەوە بینیوە (زیادبونی شەڕی ئەهلی، داگریکردنی وڵاتانو دامەزراندنی ئیمپراتۆری عەرەبی) لە رەسەنەوە گۆڕینی تەواوی مۆدێل : تەنها لەماوەی چەند دەیەها ساڵدا بیرمان لە عەرەبی خێلایەتی کردەوە کە بە هاتنە دنیای پێغەمبەرێکەوە هەتا دامەزراندنی گەورەترین ئیمپراتۆر لە ئەفریقای باکورەوە هەتا ئاسیای سەنتەر، لەسەر ئەو ئیمپراتۆرەش خەلیفە خۆی بە بەردەوامی پێغەمبەر و ئیسلام دەناساند.
لە کۆتایی سەدەی هەشتەمدا، لەسەردەمی عەبدولەمەلیکدا یەکەم گەورە خەلیفەی ئەمەوی، کە هەموو دەزگاو پێکهاتەی ئیمپراتۆر دەکات بە عەرەب، بە کردنی زمانی عەرەبی وەک زمانی ئیمپراتۆرو دائیرەکان، هەروەها دەرکردنی چەند قانونێک بۆ ئەو کۆمەڵگانەی کە لە لایەن ئەوانەوە داگیرکراون، لەگەڵ ستاتوی جولەکەو مەسیحی، چەندەها تێکستیش ئەدۆزینەوە کە ناوبراوە وەک ئەوکەسەی کە وامان لێدەکات کەبیرلەوە بکەینەوە کە ئەو خۆی سەرچاوەی ڕیکخستنی قورئانو بڕیاردەری سەرەکی بوە.

ئەی ڕاتان چییە لەسەر ئەوەی کە هەمیشە ناوی عوسمان هاتوە لەو روەوە؟

رونکردنەوە ئەوەیە کە پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەیە، عەبدولمەلیک خۆی وای بڕیارداوە کە سەردەمی عوسمان دیاری بکەن وەک سەردەمی کۆکردنەوەی قورئان وەک خەلیفەی ئەمەوی، هەتاوەکو شەرعیەت بدات بەو خێزانە، وەک یەکەم خێزانی فەرمانڕەوایی کەخۆی لەو خیزانە بوە، بەڵکو بیبەستێتەوە بە پیرۆزترین تێکستی ئیسلامیەوە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە هەموو موسڵمانان ئەم بیرۆکەیان قبوڵکردبێت، خەلیفە دوژمنی زۆربوە، بەتایبەتی پرۆتۆ شیعەکان: هەوادارانی عەلی، کە دژی ئەوە بون کە ئەمەویەکان وەک وەچەی پێغەمبەر بناسنەوە.قبوڵکردنی نوسخەی قورئانی لەلایەن هەموو موسڵمانانەوە چەند سەدەیەکی خایاندوە هەتا سەدەی دەیەم چوار نوسخەی تری قورئان بونیان هەبووە.

کەواتە قورئان لەسەرەتاوە بۆ مەبەستی ئیمپراتۆر نوسراوەتەوە، هەر لەسەرتاوە پەیامی ئیسلامی فاکتەرێکو بڕیاردەرێکی سەرەکی بوە بۆ فەتح؟

زۆر لە مێژوونوسەکان، کە خۆشم لەگەڵ ئەواندام، وایان باوەڕە کە ئیمان هێنان بە دینێک واتە باوەرو پراتیکی دینی و قانونی، پێویستی بەکات زۆرە، کۆمەڵگەیەک لەماوەیەکی کەمدا نابێتە باوەڕدار، بەڵام فەتحی عەرەب هەرزو دوای مردنی پێغەمبەرر دەستی پێکرد، زۆر پیش ئەوەی کە ئیمانهێنان بە ئیسلام کاتی ئەوەی هەبوبێت کە ڕەگی خۆی داکوتێت، بۆیە ئێمە زۆرینەین کە وامان باوەڕە کە ئیمان بەشداری نەکردوە لە فەتحی عەرەبدا.
لەسەر ئەو خالە، Karl-frederich کە مێژوونوسێکی گەورەی ئەڵمانیە، زیاتر شارەزایی لە مەسیحیەتا هەبو پیش ئەوەی ببێتە شارەزا لە قورئان، دیاردەیەکی گرنگی دەستنیشانکرد: هەمان ئەو مێتۆدی رەخنانەی کە بەکاری دەهێنا بۆ تێکستی بایبڵ سەپاندی بەسەر سورەتە شەڕانیەکانی قورئاندا، لە سورەتی هەشتو نۆ، ئەوەی دەستنیشانی کرد ئەوەبو کە محەمەد بێ شك دو گروپی هەوادارانی هەبوە، یەکەمیان ئەوکەسانەی دەگرتەوە کە لەسەرەتاوە باوەڕیان پێ هێنابو کە گوێیان بۆ پەیاماکەی پێغەبەر راگرتبو کەباسی کۆتایی جیهانو ژیانی دەکرد و داوای لەوان دەکرد پێکەوە یارمەتی یەکتری بدەنو یەکتریان خۆشبوێت.دیاردەی شەڕی پیرۆز هەرگیز لای ئەوان بونی نەبوە.ئەوان کەسانێکی ئاشتی خوازبون نەک پارتیزان، بێ شک زۆر نزیکبون لە جولەکەکانو مەسیحیەکانی دەوروبەریان.دوەم گروپیش ئەوانەن کە قورئان ناویان دێنێ بە دو ڕوەکان، واتە کەسانی مەککە، کە هاتنە سەر دینی محەمەد بە مەبەستی وەدەستهێنانی قازانج دوای ئەوەی بە هیزی شمشێر بونە ئیسلام، بە پیچەوانەی گروپی یەکەمەوە ئەوان وایان باوەربو کە دەبێت عەرەب جیهان ئامادەبکات بۆ کۆتایی ژیان بە هێزی شمشێرو خێروبێری فەتح.
ئەتوانین ئەم دابەشبونە لە نیوان هەوادارنی یەکەم و دوەمدا ببەستینەوە بەوەی ئەیزانین لەسەر خێزانی نزیکی محەمەد، بەنی هاشمی کە خەریکبون بە کاروباری ئاینی مەکە و ئەمەویکان ئەندامانی هەمان خێڵە گەورەکەی قورەیشی کە ئەوان زیاتر خەریکبون بە کاروباری ئابوری و سیاسیەوە، ئەو پیاوانەبون کاتێک بەتەنیشت پێغەبەرەوەبون بەتایبەتی لە کاتی فەتحی مەکەدا ساڵی 630، کە هەر ئەوان هێزیان گرتە دەست دوای مردنی پێغەمبەر، لەبەر ڕۆشنای ئەم بۆچونەدا کە Pohlmann بۆچونی خۆی داڕشتوە بەشیوەیەکی زۆر ڕون، ئەو کەسانە بەدوای دەستکەوتا دەگەڕان تەنانەت پێش ئەوەی کە ببن بە موسڵمان، بەناوبانگی و توانای پێغەمبەریان بەکار هێنا بۆ شکاندنی تینویەتی فەتحو بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان.

تۆ خۆت یەکێکیت لە سپێسیالیستەکانی میژوی شێعە، ئەتوانیت بۆمان ڕونبکەیتەوە کە چۆن ئەمانە پەیوەندیان هەیە بە نوسینی قورئانو یەکەم تەنگژی نێوان موسڵمانان؟

لەناو ئەو رەوتانەدا کە نوسخەی قورئانی ئۆفیسیەلیان رەتکردەوە لەسەرەتاوە، شێعەکان (پرۆتۆ شیعە) بون کە زۆرترین ڕەخنەی توندوتیژیان لێ دەگرت، تەنانەت دوای سەدەی دەهەمیش، لەو کاتەدا کە بەسەرزارەکی هەموو موسڵمانان نوسخەی ئۆفیسیەلی قورئانیان قبوڵکرد، هەمیشە رەوتێکی شێعە لە ژێرەوە هەبون کە دژی دەستکاریکردنی قورئان بون هەتا ئەمڕۆش.
بۆ رونکردنەوەی ئەو دیاردەیە، ئەبێت بگەڕیینەوە بۆ پەیامی پێغەمبەر خۆی.با وەبیرتان بهێنمەوە کە محەمەد خۆی بە کاری سەرەکی هات بۆ پێدانی پەیامی کۆتایی جیهان، هەروەها ئەو خۆی سەر بە کەلچەری بایبڵی بوە، بە پێی لۆژیک دەبوایە هەروەها باسی هاتنەوەی مێسی بکردایە، فریادڕەسی و کۆتایی ژیان.بەلام بە شیوەیەکی سەرسوڕهێنەر ئەمە نابینرێت لە قورئاندا، بێگومان عیسا ناوبراوە بە: Al-Masih، لەگەڵ ئەوەشداهیچ لەسەر ئەو وشە بارگاویە دەولەمەندە پڕمانایە نەهاتوە.بە پێجەوانەوە لە حەدیسەکاندا پێغەمبەر زۆر باسی روداوی فریادڕەس دەکات، کە خۆی ئەبینێتەوە لە عیسا خۆیدا لە توێی حەدیسە کۆنەکاندا، بێ شک زۆر ڕێی تیدەچێت کە دوایی لە ژێر حوکمی عەبولمالیکدا کەسایەتی فریادڕەس کراوە بە عەرەبو بە بۆچونی سونیەکان یەکێک دەبێت لە وەچەیەکی نادیاریکراوی پێغەمبەری موسڵمانان.لەسەرێکی ترەوە قورئان هیچ باس لەسەرکەسانی ئەوسەردەمەی محەمەد ناکات.
چۆن ئەو بێدەنگیە گرنگە لێکبدەینەوە ؟ لێرەوە دەستێوەخستنی شێعە و ڕەخنەکانیان لەسەر نوسخەی ئۆفیسیەلی قورئان دێتە ناو باسەکەوە.بۆ ئەوان قەبارەی مێسیانیک لە پەیامی بنەچەیی پێغەمبەردا بونی هەبوە.هەندێک لە تێکستی کۆنی گروپی شێعە، دانی پێدادەنێن کە چەند هاوەڵێکی پێغەمبەر، ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیەی یەکەمی باوەڕدارانی کە (non millitant) بون، وایان باوەرە کە عەلی زاوای پێغەمبەر مێردی فاتیمەی کچی پێغەمبەر، باوکی حەسەنو حسەین، دەرکەوتنەوەی عیسا خۆی بوە وەک فریادڕەس.شیعەکان خۆیان نەوەی یەکەمی بەرەی عەلین، عەلیش بە یەکەم ئیمامی خۆیان دەزانن، عەلی دەرکەوتنەوەی بێ وێنەیی سیفاتی خودایە.بۆ ئەوان عەلی ناوهێنراوە وەک مێسی لە پەیامی پێغەمبەردا کە سڕاوەتەوە لەو کاتەدا کە قورئان نوسراوەتەوە لەلایەن گروپی دوەم (دوو ڕووەکان) ی موسڵمانانەوە، کە توانیان دوای محەمەد سوڵتەبگرنە دەستخۆیان، بە پشتگوێ خستنی عەلی، ئیمپراتۆری ئەمەویان دوای سەدەها ساڵی شەڕی ئەهلی دامەزراند.
بە کوژاندنەوەی ئەو دیاردەیە، دوژمنەکانی عەلی نەک تەنها پێگەی تایبەتی عەلیان لە پەیامی پێغەمبەردا سڕیوەتەوە، هەروەها پەیامی کۆتایی جیهانی ناوبراویشیان سڕیوەتەوە، جیهانێک کە ئەوان ئیتر داگیریان کردبو، بە قازانجیان نەدەگەڕایەوە کە ونی بکەن.
بە پێچەوانەوە، ئەم پەیامی میسیانیکە سەرەکیە هەمیشە بە زیندویی لەلای شێعەکان ماوەتەوە، دوای مردنی عەلیش، ڕۆڵی میسیانیکی گویزراوەتەوە بۆ وەچەکانی، ئەو ئیمامانەی کە لەناویاندا وا باوەڕە ببنە فریادڕەس.
بۆ شیعەکان کارەکتەری تێکشکاو و پچڕ پچڕی قورئان لەدەرئەنجامی لابردنو بەدەمنانەوەیە لە تێکستی ئەو قورئانەی کە ئەمڕۆ ئەیناسین، هەروەها یارمەتیمان ئەدات کە تێبگەین لە نەبونی تەواوی باسی پێغەمبەر بە پێچەوانەوە بونی چەندەها بەشی کەڵچەری بایبڵی.
لەهەمان کاتدا بریتیە لەو تێزەی کە لەلایەن سەرچاوەی شیعەکانەوە بەرگری لێ کراوە، کەئەوانیش وەک سونەی ئۆرتۆدۆکسی بە ئاراستەیەکی تایبەتا بردویانە.ئەوەی پێویستە ئەوەیە کە ئێمە گرنگیان پێ بدەین، کە ئەمەش لەوەو بەر، پێش چەند سەدەیەک لە ئیسلامۆلۆژیدا پەیڕەوی نەدەکرا، هەمیشە بەسترابونەوە بە سەرچاوەی ئەو چوارچێوەوە کە سونەی ئۆرتۆدۆکس دیاریکردبو.بۆیە گرنگە کە گوێ لە ڕای بەزێندراوەکانی مێژووش بگریین، کەلەم کاتەدا یارمەتیمان ئەدات کە لە هەندێک تەناقوزاتی براوەکان تێبگەین.سەرباری ئەوەش کە بنەچەی تێزی شیعە لەگەڵ ڕای مێژوونەسەکاندا یەکتری دەگرنەوە، لەبەر ئەوەی کە پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی کە قورئان لە مێژوودا خۆی دەبینێتەوە، کە تێکستی قورئانی لە سەردەمی شەڕی ئەهلیدا نوسراوەتەوە، لەنێوان سوڵتەی خەلیفەو ڕۆشنبیراندا بە پەیوەندیەکی نهێنیەوە، ئەم نوسینەوەش کاتی زۆری ویستوە و چەند نوسخەیەکی لێ کەوتۆتەوە.

زۆر پێداگری دەکەیت لەسەر ئەوەی کە قورئان چی دەڵێت لەگەڵ ئەوەی کە بە قورئانیان وتوە چی بیڵێت، ئەم تێکستە چۆن لێکدانەوەی بۆکراوە لەلایەن زانایانی ئیسلامەوە ؟

هەر لەسەرەتاوە زانایانی ئیسلامی قورئانیان بە وتەی خودا ناساند، لەهەمان کاتدا هەر زو تێگەیشتن لە کارەکتەری تەنگژی لە تێکستی قورئانیدا.سەلمادنیش بۆ ئەمە بنیاتنانی زانستی تەفسیری قورئانە لە مێژەوە، لە سێ سەدەی یەکەمی سەرەتای ئیسلامدا، کە مەبەستی جۆرێکی باشترە لە تێگەیشتن لێی.یەکێک لەوانە، دراسەی پێکهاتەی قورئان دەکاتو ئەیەوێت بەڵگەی ئەو بێسەروبەریەی لە تێکستی قورئاندا هەیە رونبکاتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕەخنەی زانایانی جولەکە و مەسیحی، لە قاڵبی دیبەیتی گەورەی تێۆری لۆژیکی ئەو سەردەمە، بەڵام کاتێک لەو تێکستانە ورد دەبینەوە کە لێکدانەوە بۆ قورئان دەکەن، ئەبینین کە هەر یەکەیان رونکردنەوەیەکی جیاوازی داوە لەو ڕوەوە.
جۆرەکەی تری زانستی قورئانی : زروفی وەحی (ئەسباب النزول)ی کە دەیەوێت رونی بکاتەوە لە چ زروفێکدا (مێژوویی) شەڕێک یان تەنگژیەکی خێزانی، یان هەر ڕوداوێکی تر...تاد، ئەم سورەت یان ئەو ئایەتە هاتۆتە خوارەوە.لێڕەشدا نووسەرەکان وەڵامی تەوا جیاوازیان داوە : هەندێک جار بۆ تەنها ئایەتێک چواردە ڕونکردنەوەی جیاواز هەنە.بەهەمان شیوە بۆ زانسی بەتاڵکردنەوە کە مەبەستی رونکردنەوەیە لەو ژمارە زۆرە تەناقوزانە کە لە تێکستی قورنادان، بۆ نمونە لە بواری خواردنەوەی کحولیدا، کە جارە جارە بە خواردنەوەیەکی بەهەشتی ناوبراوە، وەک هەنگوین و شیر، پاشان وەک خواردنەوەیەکی تەنها قەدەغەکراو لەکاتی نوێژکردندا، هەروەها وەک خواردنەوەیەکی شەیتانی و نەفرەت لێکراو.بۆ زاڵبون بەسەر ئەم دیاردە دژبەیاکانەدا، بە زانستی بەتاڵکردنەوە دەیان وت کە ئایەتێکی نوێ ئایتێکی کۆنتر بەتال دەکاتەوە، ئەگەر دژبەیەک بن لە ماناد.ا ئەمەش تەنگژی زۆر نایەوە لە ناو موسڵماناندا کە تێ نەدەگەشتن بۆچی خودا رای دەگۆڕیت لەسەر باسێکی دیاریکراو ؟ بەگوێرەی نووسەرەکان ژمارەی ئەو ئایەتانەی کە ئایەتی پێش خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە ژمارەیان دەگۆڕێت لە نێوان 3 هەتا 400 ئایەت.
ئەمانە هەمووی دەری دەخەن کە قورئان موشکیلەی ناوەتەوە بۆ موسڵمانانا، بەڵام بە بڕوای من خوێندەوارەکانیان زانیویانە ئەم تەناقوز و لاوازیە بگۆڕن بۆ بەهێزیەکی راستەقینە.بۆ تێگەیشتن لە خوێندنەوەی تێکستی پیرۆز، چون کلیلەکەیان لەناو خوێندنەوەی کەڵچەری تردا دۆزیوەتەوە، لای جولەکە، مەسیحی، مانی، یۆنانی، ئێرانی....تاد.بەلام ئەزانین کە پێویستبون بە تەفسیر، جۆرێکە لە بە شارستانی بون: هەرکاتێک ئێمە پێوستمان بە تەفسیر بو بۆ تێکستێک کەواتە مانای ئەوەیە کە ئەو تێکستە چەند چینێک مانای لە خۆدا شاردۆتەوە، کە تەفسیرەکەش پێوسیستی بە ڕای جیاوازە لەو روەوە.ئالێرەوە، لەم جیاوازیەوەیە کە کەڵچەر لە دایکدەبێت.

لە چ کاتێکەوە زانایان دەستیانکرد بە خوێندنەوەیەکی مێژوویی و ڕەخنەیی لە قورئان؟

یەکەم دراسەی مێژوویی- رەخنەیی، کەلەسەر زمانەوانی بەندبو، ئەگەرێتەوە بۆ نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدە، لە ئەڵمنیا کە زۆربەیان کاری زانایانی جولەکەبونو زانیاریەکی زۆریان لەسەر بایبڵو زمانەکانی بایبڵ- عیبری، یۆنانی و سریانی هەبو.ئەم بایبڵیستانە بۆیە قورئان سەرنجی راکێشان لەبەر ئەوەی کە هاوتەریبیەکیان لەگەڵ تێکستی بایبڵیدا دەبینیەوە.لەسەرو هەموویانەوە Abraham Geiger نووسەری یەکەم گەورەترین دراسەی زمانەوانی قورئانی کردوە.دوای ئەو Theodor Noldeke و هەوادارانی ئەو، دۆکیومەنتێکی ئێجگار دەولەمەندیان لەسەر قورئان نوسیوە.کتێبی :La Geschichte Des Qorans هەر خێرا بوە کتێبێکی کلاسیکی لەو ڕوەوە.
سەدەی دوای ئەوە، دو رڕوداوی گەورە لە دراسەی قورئاندا: یەکەمیان لە سالانی حەفتادا لە ئەڵمانیا لەلایەن :Gunter Luling دوەمیان لە ئنگلتەرا لەلایەن ئەمەریکی: John Wansbrough، پاشان دانیمارکی: PatriciaCrone، بەریتانی : Michael Cook، نوسینی ئەم زانایانە مەرەکەبی زۆری بەدوای خۆیاندا ڕشت، بەڵام مەنهەجێکیان خستە سەرپێ لەو ڕوەوە، هەرەوەها زانیاری پتەویان داڕشت کە هەتا ئەمڕۆش ڕەوایە.لەهەمان کاتدا پیشانیاندا کە لەسەر باسی بنەچەی ئیسلامو قورئان ناتوانرێت پشتی ببەسترێت بە سەرچاوەی ئیسلامی کە پڕن لە تەناقوزات، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ئەبێت ئێمە توڕیاندەین، بەلام ئەبێت زۆر بە ئاگاداریو هەستی ڕەخنەیەوە بخوێندرێتەوە، بە سەرنجدان لە تەناقوزەکانیان.دەستکەوتە سەرەکیەکەی تری سالانی 1970 ئەوەیە کە زۆر پێویستە دراسەکان هەروەها ڕەخنەکانی سەرچاوەی نائیسلامی سەردەمی سەرەتای ئیسلامیشیان پێوە ببەستینەوە : زەدەشتی، جولەکە، مەسیحی، کە دەبێتە پێکهاتەیەکی دژەبەرەی پێویست بەرامبەر بە تێکستی پۆستی ئیسلامی.
دوەم گۆڕانکاری سالانی 2000 ڕویدا، بە داننان بە واقیعی کاریگەری مەسیحیەتی زمانی سریانی لە نوسینی قورئاندا، لەگەل پێکەوەنانی مێژووی کەرەسەی (ئارکیپلۆلۆژی)، نوسینگرافی، پالێۆگرافی (زانستی نوسینی کۆن)، کۆدیکۆلۆژی (دراسەی نوسراوی دەستی) دیالۆگێکی بە پیتمان بۆ بەرهەم دەهێنێت لەگەڵ میژو و فیلۆلۆگ (کەسانی تایبەت بە مێژووی ڕێزمان، زمان...تاد) ی بە ئیسلامبودا.

کتێبی قورئانی مێژوونوسان

ئەو کتێبە: قورئانی مێژوونوسان، کە لەگەڵ Guillaum Dye نوسیوتانە، بەرهەمی ئەو گەرانو دۆزینەوانەن.ئایا ئامانجتان لەم پرۆژە گرنگەدا چییە؟

ئامانجی یەکەمان پێشکەشکردنی کۆی زانیاریەکانمانە لە سەدەمی نۆزدەهەموو هاتنەکایەی دراسە لەسەر قورئان، بەتایبەتی لە سالانی 1970 وە، کە بەجۆرێک وامان باوەربو کەناچارین بەو بۆنەیەوە کە سالانی 2000 بەهۆی دراسەیەکی زۆرەوە بوە هۆی تەقینەوەی زانیاری و نوسراو لەسەر قورئان، لەگەڵ پیکهێنانی گروپی لێکۆلینەوە لە زۆر شوێندا، کۆمەلێکی زۆر دیسپلین لەخۆیی دەگرێت، کەهەندێکیان بەراستی کاری گەورە و گرنگنو هەندیکیشیان شایەنی دیبەیتن.
بەڵام لەولای سەنتێزیشەوە، کتێبەکە ئەیەوێت شەرعیەت بدات بەو زانایانەی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیست کە ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لە ناساندنی دراسەی قورئانی کە هەندێکیان بەراستی پشتگوێخرابون بە ناعەدالەتی.بەتایبەتی بۆ نمونە :، Paul Casanova پرۆفیسۆری کۆلێژی فەرەنسا لەسالانی 1900، کە زۆر پێش سەردەمەکەی خۆی کەوتبو، ئەو شتانەی کە وتبوی لەلایەن ئیسلامۆلۆگەکانی سەردەمەکەیەوە گسکیان لێدرابون، لەبەر ئەوەی کە پێداگری لەسەر قەبارەی ئەپۆکالیپتیکی لە پەیامی محەمەدا دەکرد، کەئەمڕۆ دگەڕێینەوە سەر ئەو باسە.کتێبەکەی کازانۆڤە بەناوی : پێغەمبەرو کۆتایی ژیان.گرگنیەکی بێهاوتای هەیە لەسەر بنەچەی ئیسلام.لەسەرو ئەم سەنتێزەشەوە کتێبەکەی ئێمە: دواهەمین دراسە لەسەر قورئان دەخاتە بەردەم خوێنەر.
ئامانجی دوەمان بەجۆرێک سیاسیە.قورئانی مێژوو نوسان، تەواوکەری ئەو کتێبەیە : فەرهەنگی قورئان، کە ساڵی 2007 نوسیمو جاپکرا لای Robert Lafo کە دەچوە خانەی هەنگاوێکی مەدەنی.لەدەرئەنجامی تەقینەوەکانی سالانی 2001، کە هەندێک کەس وەهایان نیازبو ئیسلام بەیەک بلۆک بیسەپێنن.: یان وەک دینێکی داگیرکەر و دژوار لای هەندێکو، ئاشتی لای هەندێکی تر، فکرەی فەرهەنگەکە ئەوەبو کە ڕزگارمان بێت لەو دوبەرە دژبەیەکە بە دەستنیشانکردنی فراوانیەکی زۆر لە لێکدانەوە و تێگەیشتن لە قورئان لای موسڵامانان (زانای دینی، میستیک، بڕیاردەران....تاد) قورئانی مێژوونوسان، تەواوکەری ئەم زانیاریانەیە، گرنگی تەنها نادات بەوەی کە موسڵمانان ئەیلێن لەسەر تێکستی پیرۆزیان، بەڵکو چی رویداوە پێش و پاش دانانی قورئان.بۆ (قورئانی پێش ئیسلام).بەمشیوەیە ئێمە دەمانەوێت لەسەر بنەمای تێڕوانینێکی فیلۆلۆژیک، ڕەخنەیی، دورەپەرێز، پەیڕەوی بکەین، بەدڵنیایەوە بە گەورەترین ڕێزەوە بۆ باسەکەو ئەوانەی باوەڕیان پێی هەیە.
زۆربەی جار، خوێندکارەکان، موسڵمانە باوەڕدارەکان لەگەل کێدا من هەمیشە لە وتووێژدام، پرسیارم لێ دەکەن کە ئایا ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنە نابێتە مەترسیەک بۆ بێ هێزبونی ئیمانیان.بۆ وەڵامدانەوەیان زۆرجار من باسی گەورە زانا : Al-Ghazaliی ئیسلامیان بۆ دەکەم، تێۆلۆژانی سونی سەدەی دوانزە و سیانزە، ئەم زانایانە جیاوازیان کردوە لە نێوان ئیماندارانو باوەڕ داراندا، وایان باوەڕ بو کە ئیمان پێ دەچیت کە پیس ببێت بە هۆکاری باوەڕدارانەوە، بۆ ئەوەی ئەم بەرەیەیان پتەوبکەین ئەبێت ئەو بەرەی تر پشتگوێبخەین.ئیمان شتێکی تەواو غامزە و بەستراوەتەوە بە سۆزی ناخی مرۆڤەوە، تۆزێ وەک خۆشەویستی وایە.باوەڕبون، لەمێژووەوە دێت، دەرئەنجامی کەڵچەر و پەروەردەیە، ئەوەی دەروبەرەکەمان بۆمانی جێدەهێڵن، وام باوەڕە کە کارێکی مێژوویی- ڕەخنەیی پێدەچیت کە کاریگەری هەبێت لەسەر باوەڕداران، بە پێچەوانەی ئیماندارانەوە، یارمەتیمان ئەدات کە جیاوازی بکەین لە نێوان کەرەسەی بنەڕەتی و شتی پیویست، وازهێنان لە باوەڕی پیویست بۆئەوەی باشتر ئیمانی بنەڕەتی بپارێزین.ئەتوانێت پێگەشی قایمبکات.



(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4.5/5)