ئایا ڕێبین هەردی باجی قسەکانی دەدات؟

Sunday, 28/06/2020, 19:51

12503 بینراوە


بەرلەماوەیەک لەمێزگردێکدا "ڕێبین هەردی" ووتی: ئێمە کاک مەسرور ناناسین ئەو پیاوە تارماییە، ئێمە کاک نێچیر و کاک مەسعودی باوکیمان ناسیوە، بەڵام ئەم کاکەیەی تر ناناسین، با شانسێکی بدەینێ!
ئەمە قسەی نەقیبە خانەنشینکراوەکە بوو، کە دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی و تەنانەت گۆڕانیش ئەم دەموچاوانەیان لێکردووین بە رووناکبیر و عاقڵی کوردیی، بە مەبەست رێگایان پێ داون لە زۆربەی بۆنەکاندا بێن و قسە بکەن و لای خەڵکەکە شیرینیان بکەن.

ئەم کەسانە کۆمەڵێک دەم وچاون، کە قسە لەسەر هەموو شتێک دەکەن و هیچیش نین، ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر پەکەکە، ڕۆژێک لەبەر دەکی سەرا دەڵێن "ئەلاهو ئەکبەر" و لە ڕیزی نوێژکەراندا دەیان بینین، کاتێکیش، کە گەنجەکان لە ١٧ی شوباتدا بەردیان گرتە لقی چوار رێبین هەردی کە بەیاننامەکەی گۆڕانی نووسیبوو، ووتی: ئەمانە گێرەشێوێنن.
زۆربەی مندالەکانی ئەحمەد هەردیی بە داخەوە هەلپەرسترین خێزانی ناو شارەکەمانن، خۆیان لە هەموو سەردەمێکدا دەگونجێنن.زاوایەکیان هەیە پارتیەکی عەیارە ٢٤ەو هەولێر و سلێمانیان دۆشیوە، هێندە خانو و زەویان وەرگرتووە، ئاسۆسی برای ڕێبین هەردی، کەعومەر فەتاح حیمایەی نارد و سەریان شکاند بۆ ئەوەی ئاوێنە دانەخات پیرێژنە هێرۆ و قوبادی کوڕی پارەیان دایە و ڕۆژنامەکەیان دانەخست، هەر بەرنامەیەک دەکەن ئێن ئاڕ تی ڕیبین بانگ دەکات وەک ئەوەی بیرمەندبێت هەرجارێک قسە دەکات کۆمەڵێک ڕەقەم لێدەدات، دوایی واش دەرناچێت، بەڵام نە داوای لێبوردن دەکات، نە کەس بیری دەخانەوە، کە چ ناماقوڵیەکی کردووە.
ئەم ڕێبینە کاتی خۆی ووتی من و" ئاری هەرسین " فیرار بووین لە ژێر زەمیندا خۆمان شاردبۆوە دوایی کە حکومەتی بەعس لێبودنی دەرکرد بووین بەسەرباز، ئێستا رێبین بە نەقیب خانەنشین کراوە.
لە پێشمەرگەیەکی پاسۆکم پرسی" ڕێبین" لای ئێوە بووە، لەوەڵامدا ووتی: کە هاتن ساڵی ١٩٨٨بوو، یەکسەر چوونە سەقز، ئیتر ئەمەیان بە پێشمەرگایەتی بۆ حساب کرد، ئیستا شیرینی ئەو فیرارییەی وەردەگرێت.
نیشتمانی ئێمە پڕە لە ڕووداوی سەیر و کەس نییە باجی کردار و قسە بدات، وەک چۆن جاشەئەنفالچیەکان ئێستا خاوەن دیوەخان و حیمایەن، فایلدارەکان مەکتەب سیاسین و بەرپرسی سەربازین، نووسەری خۆفرۆش و قەشمەریش کەس نایانباتەوە سەر قسەکانیان و پێیان نالێن: تۆ وات ووت، ئەی ئێستا چی دەڵێیت؟ لەهەمووی سەمەرەتر ئەو خەڵکە پارەدارە نەفسنزمەیە، کە لە ڕێگەی حیزبەکانەوە بازرگانی نەوت و ئۆتۆمۆبیلیان لەگەڵ چەتەکانی داعشدا دەکرد، کەس پێێ نەووتن پشتی چاوتان برۆیە، چ جای نووسەر،  کە ڕۆژانە قسە فڕێ دەدەن و بۆیان دەچێتە سەر، کەس پێیان ناڵێت ئێوە چ مەعدەنێکن، ئاوا بەربوونەتە ناو هزری ئەم گەلە داماوە.
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەدامەوە، کە ئەمەریکێکان عێراقیان داگیرکرد و ڕژێمی سەدام سەرنگوم کرا، کەسێک نەیووت ئەو کەسانە کێبوون، کە لە ڕۆژنامەکانی بەعسدا بەشان و باڵی سەدام و قادسیەدا هەڵیان دەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگا دوو میعری نوسیبوو ئابڕویان برد، بەڵام چونکە پێستی تیمساحی بەستبوو، هەر بەخەیاڵیشیدا نەهات، بەڵکو هەر لە چەنەبازی نەکەوتوە، وەک پارێزگاکەی هەڵەبجە ئازاد تۆفیق ووتی: یەک ڕۆژ پێش بۆردومانی بەعس، ئێمە و ماڵی خاڵ و پورمان چوینە سلێمانی، بەڵام نەی ووت کە ئێمە بە وەرەقەی جاش چوین بە پرسگاکاندا، تاڵەبانی ئەم بەشەرە پیسانەی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا هێنا بۆمان، چونکە ئەمانە پاشەڵیان لەزبڵخانە دەچێت.
ڕێبینیش بەهەمان شێوە خۆی دەڵێت زۆربەی نیوەڕوان لەگەڵ نەوشیرواندا نانی خواردوە و ماوەیەک خۆی کردبوو بە ڕاوێژکار، جارێک لە گۆڕانخوازێکی ئەو سەردەمەم پرسی: ئەرێ ئێوە شەرم ناکەن ئاری هەرسینتان بەجامانەی سورەوە هێناوەتە سەر کەناڵەکەتان، لەوەڵامدا ووتی ئەوە ڕێبین هەردی واستەی کرد لای نەوشیروان، چونکە وتیی ئێمە ناتوانین شەڕی یەکێتی و پارتیش بکەین. نەوشیروان نەی زانیبوو ئاری بەجامانەی سورەوە وەک سۆرایەکی باوک زایە دێت و باسی نەتەوە دەکات و دەڵێ باوکی من و باوکی ڕێبین هەردوکیان کاژیک بوون و نەتەوە لایان گرنگ بوو، ئەوەتانێ لەدوای خۆیان ئەم کورە جوامێرە ئاقڵانەیان جێهێشتوە، کە گەلێک وەک مشک لە تاقیگەدا دادەنێن و کەس دادگایان ناکات و بیریان ناهێنێتەوە کە ئەوان ناماقوڵی وایان کردوە.
ئەوەی ئەو بە تارمایی زانیوە دەرچووی هەمان قوتابخانەی هاکان فیدای سەرۆکی میتە و پێکەوە قوتابی قوتابخانەیەکی تاوان بوون و تارمایی نەبوون، دوای ئەو قسەیە کە ڕێبین کردی لە ڕێگەی ئاری هەرسینەوە سوپاس نامەی بۆهات و گەشتێکی بۆ هەولێر و دیداری مەسرور مسۆگەرکرد، لەوێش خەڵات کرا...
ئێستا کە ناڕەزاییەکان گەیشتونەتە لوتکە زۆر خەمە کەناڵەکان نمونەکانی وەک ڕێبین بێنن و قسەیان لێوەرگرن، بزانن ئەمانە لەگەڵ هەموو بایەکدا شەن دەکەن، بەس ڕۆژێک دێت دەیانبینم چۆن ڕیسوا دەبن و لەو نیشتمانەدا کەناسیشیان دەست ناکەوێت ڕێزم بۆ پاڵەوانەکانی شارەوانی هەیە، نەک ئەم نووسەر و چەنەبازانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە