چێ بوو تاوانی ئەوانە وا بە دەستوری رێبەرە تاوانبارەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سێدارە دران

Sunday, 28/06/2020, 21:18

9845 بینراوە


نەمڕ کەمالی ئێسمایلزادە کاتیک کە یوسفی بڕای لە شەڕیکی قارمانانە و دەستەویەخە لەگەل ئێمە لە خەلیفەلیانی نەغدە شەهید کرا لە کاتی بە خاک ئەسپاردنی لە گۆرستانی مەهاباد کە لاویکی تازە پێگەیشتوو بوو بە گریان و بە خۆ دادان داوای لە من کرد ناهیلم چەکی شەهیدی برام بکەویتە سەر عەرز و دەبمە پێشمەرگە ، سەرەرای ئەوەی زۆرم داوا لی کرد جاری باشترە دریژە بە خویندن بەدەی و دەرسەکانت تەواو کەی بەڵام دڵی تاقەتی نەگرت و هاتە نیو رێزی پێشمەرگەکانی حیزب لە هیزی پێشەوا ، ئەوە لە کاتیک دابوو کە برایەکی دیکەشی لە زیندانەکانی کۆماری ئێسڵامی لە تاران لە پاش ئەشکەنجە و ئازاریکی زۆر بە دەست جەڵادەکانی ئەو ریژێمە ئێعدام کرا ، نەمر کەمال لە ماوەیەکی زۆر کەم دا لە شەڕ و بەربەرەکانی لە گەل هیزەکانی کۆماری ئێسڵامی لە ناوچەی مەهاباد قارەمانەتیکی بێ وینەی لە خۆی نێشان دا و ناوبانگی لە ناوچە دا بڵاو بوووە و ئەرکی زیاتری پێ ئەسپیردەرا و وەک فەرماندەی لک لە لایەن پێشمەرگەوە دیاری کرا ، یەکیک لەو شەڕانەی پێشمەرگە ، کە دووژمن هەموو هێزەکەی تیدا لە ناوچوو شەڕی قارەمانانەی گویکتەپە بوو کە نەمر کەمال لەو رۆژە دا بە ئازایەتیکی بێ وینە سێ هێڵیکۆپتێری لە هیزەکانی دووژمن خستە خۆارەوە .
نەمر کەمال لە پاش چەندین سال پێشمەرگایەتی بە هۆی ناکۆکی کە لە گەل کۆمێتەی شارستانی مەهاباد پەیدای دەکا بە پێچەوانەی ویستی خۆی بۆ ماوەیکی زۆر کەم خۆی تەسڵیمی رێژیم دەکاتەوە بە بێ ئەوەی کە هێج کاریکی بۆ ریژیم کردبیت ، یان زانیاری بە دووژمن دابیت ، یان کەسیکی بە گرتن دابیت ، لە پاش ئەو ماوە کۆرتە لە کردەوەی خۆی پەشیمان دەبیتەوە و بە خۆیوو خیزانی حەوت مانگە حامێڵە دەگەرینەوە ژیر دەستهەڵاتی پێشمەرگە .
کۆمێتەی شارستانی مەهاباد هەڕ زۆر زۆ کۆبۆنەوەیان لە سەر دەکەن بە بێ ئەوەی کە بەڵگەیکیان لی بگرن ، بەبێ ئەوەی کەس یان کەسانیک سکاڵایان لە سەر تۆمار کردبن ، بە بێ ئەوەی تاوانیکیان ئەنجام دابێت ، بە بێ ئەوەی لە محاکەمەیکی عادڵانە دا بە بشداری کەسانی پسپوور ڵیکۆڵینەوەیان لە گەل کردبن پێوەندی بە رێبەری حیزبەوە دەکەن و بریاری خائێنانە و جنایتکارانەی تیرەباران کردنیان بۆ دەردەکەن و ئەو دوو مروفە بێ تاوانە تیرەباران دەکەن .
نەمر کەمالێ ئێسمایلزادە وخیزانی خاتوون ئێران کە حەوت مانگە حامێڵە بوو
لە کاتیک دا بە هەزاران ئاوات و ئارەزوە ماوەیکی زۆر نەبوو ژیانی هاوبەشیان پێک هینابوو و چاوەروانی هاتنی کۆرپەی ساوایان بوون .
لە کاتیک دا شەهید کەمال برایەکی دیکەی لە بەرەکانی شەڕ لە گەل کۆماری ئێسڵامی بە نێوی یۆسف ئێسمایلزادە لە شەریکی قارەمانانە لە ناوچەی نەغەدە شەهید کرابوو و برایەکی دیکەی بە دەست کۆماری ئێسڵامی ئێعدام کرابوو
لە کاتیک دا ئێرانی خیزانی شەهید کەمالیش برایەکی لە زیندانی کۆماری ئێسڵامی دا لە پاش ئەشکەنجە و ئازاری زۆر ئێعدام کرا ، هەڕ لەو کاتەش دا رێبەرانی حیزبی دیمۆکرات دەستیان بە خۆینی ئەو دوو لاوە و کورپەی ساوایان سوور هەڵگەرا و ئەو سێ کەسە بێ تاوانەیان بە ناحەق و نارەوا لە خۆین گەوزاندن و بەڵگەیکی شەرماوی دیکەیان بە تاوانەکانی خۆیان زیاد کرد .
سڵاو لە روحی پاکی ئەو سێ نەمڕه
رورەشی بۆ تاوانبارانی ئەو جنایەتە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە