تێچووی چارەسەری موستەفا بارزانی و جلال تاڵەبانی هێندەی تێچووی ٢ نەخۆشخانەی ٦٠٠ قەڕەوێڵەییە!

Sunday, 28/06/2020, 23:03

13698 بینراوە


تا کۆتایی خوێنەری ئەم بابەتە بە، تا کەمێک زانیاریت دەست بکەوێت:

1- چیرۆکی حوسنی موبارەک و نەخۆشخانەکەی ئەڵمانیا 

کاتێك (حوسنی موبارەك) لە ئەڵمانیا لەنەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت لەتەنیشت ژوورەکەی ئەو، نەخۆشێکی ئەڵمانی لێ بوو لەگەڵ کوڕەکەی خەریکی چارەسەر وەرگرتن بوو.. کاتێك نەخۆشە ئەڵمانییەکە سەیر دەکات پیاوانێکی زۆری ئاسایش لەوێیە.. پرسیار لە کوڕەکەی دەکات کە ئەم نەخۆشە کێیە؟
‎دەڵێن: (حوسنی موبارەك)ی سەرۆکی میسرە
‎ئەویش دەڵێت: ئەم پیاوە چەند ساڵ حوکمی کردووە؟
کوڕەکەی ‎دەڵێت: ۲٥ ساڵ
‎ئەڵمانیەکە دەڵێت: ئەم پیاوە پیاوێکی زاڵم و گەندەڵە
‎کوڕەکەی دەپرسێت: چۆن دەزانیت؟
‎کابرای ئەڵمانی دەڵێت: سەرۆکێك لە ماوەی ۲٥ ساڵ نەتوانێ نەخۆشخانەیەك لە وڵاتەکەی خۆی دروست بکات، هەم بۆ خۆی و هەم بۆ هاونیشتیمانیانی، دەبێت کێ هەبێت لەم پیاوە زاڵمتر و گەندەڵتر بێت
بەرپرسە مافیاکانی کوردستان باوەڕیان بەنەخۆشخانەکانی لای خۆمان نیە و بۆ سەرئێشەیەکیش سەردانی دەرەوەی ووڵات دەکەن و هەموو تێچوونێکیشیان لەسەر میللەتە .

2- Mayo clinic مایۆ کلینیک 

ئەو کلینیکەیە کە لە ساڵی ١٩٧٦ و ساڵی ١٩٧٨-١٩٧٩ موستەفا بارزانی بە هاوەڵی ئەندامێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی ( CIA ) و ئەندامێکی دەزگای هەواڵگری ئێرانی (SAVAK ) لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەری شێرپەنجەکەی بۆ دەکراو هەر جەلسەیەکی چارەسەریش ١٠ هەزار دۆلار بووە و لەساڵی ١٩٧٦ ، ٨ مانگ ماوەتەوە لەو نەخۆشخانەیە
لە ساڵی ١٩٧٨ تا ساڵی ١٩٧٩ و مردنی لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری بۆ دەکرا ..
ئەوەی جێی باسە هەر لەو کاتەدا لە ساڵی ١٩٧٨ لە تەنیشت ئەو نەخۆشخانەیە هۆتێلێکی لێبوو بە ناوی (shoreham hotel -شۆریهام هۆتێل) لەوێش (ڕۆیاڵ سویتێکی) بۆ گیرا تا لەوێ بمێنێتەوە و شەوێکی ئەو سویتە ٥٠٠ دۆلار بووە لەو کاتەدا .

تێبینی : لەم کورتە بابەتەدا باسی تێچووی مانەوەکەیم نەگردووە کە خۆی و هاوەڵەکانی خەرجیان کردووە ، تەنها باسی کاتی چارەسەرەکەیم کردووە .

3- جلال تاڵەبانی و بارزانی

 بە هەمان شێوە جەلال تالەبانی تا ساڵی ٢٠١٧ چارەسەری نەخۆشیەکەی لە کلینیکی (ڕودۆڵف ڤێرشۆو rodolph virchow ) وەردەگرت و هەر جەلسەیەکی چارەسەری تێچووەکەی ٧٠٠٠ یۆرۆ بوو .
ئەمە جگە لە تێچووی مانەوەی خۆی و هاوەڵەکانی لە بەرلینی ئەڵمانیا و هۆتێل گرانبەهاکان .
پرسیارە سەرەکیەکە ئەوەیە گەر بهاتبا و تەنها پارەی تێچووی نەخۆشیەکەی جلال تاڵەبانی لە درووستکردنی نەخۆشخانەیەکی مۆدێرن درووست بکرابا، ئایا باشترین نەخۆشخانەی پێ دروست نەدەکرا و میللەتێکی لە سایەدا بحەوێتەوە؟ لە کاتێکدا تێچووی چارەسەری موستەفا بارزانی و جلال تاڵەبانی هێندەی تێچووی ٢ نەخۆشخانەی ٦٠٠ قەڕەوێڵەییە .

ئەمانە بە زیندووی زیان بوون بۆ میللەت بە نەخۆشیش هەر زیان بوون و مردنیشیان هەر زیان بووە بەو پێیەی هەردووکیان ٢ گرد و ناوچەی گەشتیاریان بۆ کراوە بە مەزار، ئەمانە تێچووی ژیانیان بە ملیارەها دۆلار بووە لەسەر شانی میللەتی نووستو ئەوەتا دەبینین ئێستاش دوای ٢٩ ساڵ حوکمڕانی بە ناو بەرپرسانی کورد بۆ سەرئێشەیەک خۆیان ئەکەن بە دەرەوەی ووڵاتدا و لەوێ چارەسەر وەردەگرن، ئیتر نازانم ئەم میللەتە بەتەمای چییە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە