بێ دەنگی لە ناو مێشکتدا، بەم جۆرە بیرکردنەوەکانت دەوەستێنیت

Monday, 29/06/2020, 16:41

8090 بینراوە


کاتێک دەتەوێت بنویت سەدەها بیرکردنەوەت بۆ دروست دەبێت کە ناهێڵێن بنویت و بۆ ماوەیەکی زۆر تەواوی مێشکت داگیر دەکەن.
بودا دەڵێت:
" ئێمە دروستکراوی بیرککردنەوەکانمانین، ئێمە دەبین بەوەی کە بیری لێ دەکەینەوە. کاتێک میشک سافە، خۆشی دوات دەکەوێت وەک سێبەری بێ کۆتایی."

سوپاسی مێشکت بکە

بەڵێ بودا دەیزانی چۆن مێشک کار دەکات. تۆ دەبیت بەوەی کە بیری لێ دەکەیتەوە، بەڵام زۆر جار ئێمە بیر لەوە ناکەینەوە کە دەمانەوێت ببین، بەڵکو بیر دەکەینەوە لە ترس، نا ئارامی، نیگەرانی، ئەو شتانەی کە کۆسپن لە ژیانی ڕۆژانەدا و ئەو شتە ناخۆشانە دەبنە بیرەوەریەکان پێش خەوتنت.
هەرکاتێک دەچیتە نا وجێگا بۆ ئەوەی بخەویت و بحەسێیتەوە ، لەو کاتەدا مێشکت ڕادەکیشێت بۆ ناو ئەو کێشانەی کە تەواوی رۆژەکە مێشکیان داگیر کردویت..ئەمەش وا دەکات خەو لە چاوەکانت ببڕێت.
یان زۆر جار دەتەوێت بەیانیەکەت بە مەدیتەیشن دەست پی بکەیت بەڵام میشکت ڕاتدەکیشت بۆ ئەو کارانەی کە ئەمڕۆ دەبێت ئەنجامی بدەیت و لیستێکت بۆ دروست دەکات، ئەمەش وادەکات مشەوشت بکات و هەر لە بەیانیەوە وا بیر بکەیتەوە کە کاتەکەت بەش ناکات ئەم هەموو کارە ئەنجام بدەیت.
بە خۆشحاڵیەوە زۆر شت هەیە کە بتوانیت بیکەیت بۆ ئەوەی مێشکت ئارام بکەیتەوە ، ئەمەش کارێکی گران و ئەستەم نیە، پێویست ناکات بچیتە خەڵوەتەوە بۆ ئەوەی مێشکت ئارام بکەیتەوە.

1- مامەڵەی مێشکت بکە وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵێک دەکەیت

باش ببە لەگەڵ خۆتددا، هەتا خۆت تاوانبار بکەیت بەوەی کە تۆ زۆر بیردەکەیتەوە، ئەمە وا دەکات بیرکردنەوەی نێکەتیف زیاد بکات. بەڵام لە راستیدا خۆت مێشکت جەنجاڵە و پێویستت بە بیرکردنەوەی زیاتر نیە...
وەک گوتم مێشکت وەک منداڵیک ببینە، مێشکت ئەو کارە دەکات کە بۆی دروست کراوە واتە دروست کردنی بیرەوەی و بیر کردنەوە. بەڵام تۆ دەتوانیت ڕێنمای بکەیت بۆ ئەوەی بە باشی ئەم بیرکردنەوانە بەکار بهێنێت و سودمەند بیت لە بیرکردنەوەکانت. بیر لەو شتانە بکەرەوە کە سودی هەیە بۆت و پێوسیتتە بۆ دروست کردنی کەسایەتی خۆت، یان ئەو بیرکردنەوانەی کە دڵخۆشت دەکەن.
لە ڕاستیدا میشکی تۆ کیشەی نیە و بە پێچەوانەوە زۆر ئەکتیفە هەربۆیەش مێشکت پڕە! کەواتە خۆت بە هیچ تاوانبار مەکە. خۆت قبوڵ بکە بەو شیوەی کە هەیت، لەم ساتەدا بۆی هەیە خەوت لێ نەکەوێت بەڵام نیگەران مەبە.
بە چەند رێگایەک دەتوانیت ڕاهێنان بە مێشکت بکەیت بۆ ئەوەی سودمەند بیت لە چالاکیەکانی مێشکت. ئەوکات هەردوکتان خۆشبەخت تر دەبن لەگەڵ یەکتردا.

2- خۆت بەراورد بکە بە ئاسمانێکی شین

ئاسمانێکی شین کە هەورەکان لە ناویدا دێن و دەچن. تۆ ئاسمانیت هەمیشە شینیت وە هەمیشە لە هەمان شوێندایت، تۆ هەمیشە لەوێیت. هەورەکە بیرکردنەوەکانتن . زۆر جار هەیە ئاسمان شینە هیچ هەوری پێوە نیە، زۆر جاریش هێندە هەور هەیە کە دەبێتە هۆی بارانبارین و ڕەساسی کردنی ئاسمان.
بەڵام ئاسمان زۆر گەورەترە لە هەورەکان. هەورەکان بەناو ئاسماندا دێن و دەچن،هەورەکان وەک ئاسمان شین نین، کەواتە تۆش بیرەوەریەکانی خۆت نیت..
ئەگەر ماوەیەکی زۆر هەور بێت جاری وا هەیە دەگەیتە ئاستێک بیرت دەچێتەوە کە ئاسمانی شین بونی هەیە. وەک ئەوەی مێشکت هێندە پرە جاری وا هەیە بیرت دەچێتەوە کە تۆ گەورە تریت لە بیرکردنەوەکانت، وەک گوتمان بیرکردنەوەکان لەناو تۆدا دێنو دەچن..
بەڵام هەورەکە چەند ئەستور بێت جەند ڕەساسی یان رەش باو بێت هەمیشە لە سەرو هەورەکەوە ئاسمانێکی شین و جوان هەیە کە دایم خۆری تێدا هەڵهاتوە. دەتوانیت لەو ئاسمانەوە سەیری خوارەوە بکەیت و هەموو هەورەکان ببینیت. کاتێک لەسەرەوە سەیری هەورەکە دەکەیت ئەوسا دەزانیت ئاسمانە شینەکەو هەورەکە دوو شتی تەواو جیاوازن.
کاتێک مێشکت پڕە بگەڕێ بۆ ئاسمانە شینەکە. بگەرێ بۆ ئەو شوێنەی کە لەوێوە بتوانیت سەیری بیرکردنەوەکانت بکەیت.
وەک ئەوەی کە لەسەر پشت پاڵ کەوتویت و سەیری ئاسمان دەکەیت، دەتوانیت سەیری هەورەکان بکەیت کە بە ئاسماندا گەشت دەکەن، واتە سەیر بکە بێ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدەیت، بێ ئەوەی خۆت تێکەڵیان بکەیت، کەواتە وازیان لێ بهێنە با وەک خۆیان بن.
کەواتە ئەوانە بیرکردنەوەیەکن کە لە لایەن مێشکتەوە دروست کراوە وەک هەورەکە، ئەو بیرکردنەوانە هەوا شینەکەی ئاسمان نیە، کەواتە بیرکردنەوەکانت تەعبیر لە تۆ ناکەن.

3- تێڕامان زۆر بکە، مەدیتەیشن

ئەو شوێنەی کە دەتەوێت لە دورەوە وەک چاودێر چاودێری لێوە بکەیت دەبێت شوێنێکی ئارام بێت. چەند خولەکێکت پێوسیتە ڕۆژانە بۆ ئەوەی ئەنجامی ماندوبونەکەت ببینیت. جاری وا هەیە مرۆڤ تەحەمولی نیە و وا هەست دەکات بێ سودە بەڵام لە ڕاستیدا سودی هەیە و تۆ لەو کاتەدا هەستی پێ ناکەیت.
زۆر بە سادەی دانیشە یان پاڵبکەوە هەناسەی قوڵ هەڵمژەو هەناسەکە بدەرەوە، چاوەکانت دابخە. کاتێک هەناسە هەڵدەمژیت بڵێ بۆ ناوەوە کاتێک هەناسە دەدەیتەوە بڵێ بۆ دەرەوە. بۆ ئەوەی مێشکت بۆ هیچ لایەک نەڕوات کاتێک مێشکت ویستی بیر لە شتێکی تر بکاتەوە بەم شێوەیە مێشکت ڕادەکیشیتەوە بۆ لای هەناسەکانت. ئەم ڕاهێنانە بۆ چەند خولەکێک بکەیت باشە.
مەدیتەیشن

4- نەکەویتە تەڵەی بیرەکانتەوە

لە ڕاستیدا ئەوەی بیری لێ دەکەیتەوە زۆر جار ڕاست نیە، زۆرکەس وا بیر دەکاتەوە بیرکردنەوەکانی ڕاستە بەڵام ئەم بۆچونە هەڵەیە.
بۆ نمونە تۆ بیر دەکەیتەوە لە شتی نێکەتیف وەک:
- " من ناتوانم ئەو کارە بکەم، هەرگیز ناتوانم"
- "بۆی هەیە سەرکەوتونەبم، باشترە محاولە نەکەم"
- "من جوان نیم، یان من قەڵەو ناحەزم"
- " سەیرکە وەک گوتم ئەو حەزی بە چارەی من نیە، کەس منی خۆش ناوێت"
- " من کەسێکی تەمبەڵ و بێ کەڵکم، من هیچ سودێکم نیە بۆ ئەم دوناییە"
ئەم بیر کردنەوانە هەموی بیرکردنەوەی خراپن و بە کوردی پێی دەڵێن قسەی بێ مانا، لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەم بیر کردنەوانە دورە لە ڕاستیەوە. ئەمەش کێشە نیە، وەک پیش تر گوتم تۆ بیرکردنەوەکانت نیت،واتە تۆ هەورەکە نیت تۆ ئاسمانە شینەکەیت. کەواتە تۆ دەبێت بە ئاگاتر بیت و زیرەکتر بیت لە مێشکت.

5- لەگەڵ مێشکت کار بکە

ئەگەر مێشکت هەر ئارام نەبو ئەوا لە بری ئەوەی دژایەتی بکەیت لەگەڵی بڕۆ، وەک ئەوەی لە ناو ڕوباردا بیت ئەگەر بە پێچەوانەی ڕوبارەکە مەلە بکەیت هیلاکت دەکات ئەگەر لەگەڵی بڕۆیت دەتوانیت بە زویی خۆت ئاڕاستەی کەناری ڕوبارەکە بکەیت.
- گرنگە ڕۆژانە یادەوەریەکانت بنوسیتەوە، بەمەش مێشکت خاڵی دەکەیتەوە لەو هەموو زانیاریەی لەو ڕۆژەدا پێوەی خەریک بویت. بنوسە چی نیگەرای کردویت، چی بە مێشکتدا دێت بینوسە. لەبەر ئەوەی تۆ بیرکردنەوەکانت دەنوسیتەوە تۆ فشار دەخەیتە سەر میشکت بیرکردنەوەکانت ڕیزبەندی بکات، بەم کارەش ئارامی دەگێڕیتەوە بۆ میشکت و بیر کردنەوەکانت تێکەڵ و پێکەڵ نابێت.
- لە دەفتەری یاداوەریەکانت بنوسە کە ڕۆژانە دەتەوێت بینوسیت، بۆ ئەوەی مێشکت پڕ نەبێت..ئێستا میشک هەموو ڕۆژێک چاوەڕێ دەکات تا زانیاریەکان بۆ تۆ ڕێک بخات تا تۆ بیخەیتە سەر کاغەز.
- کە خەوتی پارچەیەک کاغەز لای خۆتەوە دابنێ هەرچیت بە مێشکدا هات بینوسە، لیستێک بکە بۆ بەیانی دەتەوێت چی بکەیت، بۆ ئەوەی مێشکی بە بەیانیەوە مەشغوڵ نەبێت.
- هەڵبژاردەی کەم بخە بەردەمی خۆت، تا هەڵبژاردە زۆر بێت بیرکردنەوە زۆر دەبێت مێشکت بەمە پەرتەوازە دەبێت. هێزی کەم کردنەوەی بیر کردنەوە لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، تا دەتوانیت ئەرکەکانت کەم بکەرەوە.
- شتەکانی ناو ماڵەکەت کەم بکەرەوە، واتە ئەو شتانەی پێوسیت نیە نەتبێت باشترە، تا ماڵەکەت سادە بێت مێشکت ئارام تر دەبێت.

ئاسمانە شینەکە بگێڕەوە بۆ خۆت 

ئەگەر ئەم بەرنامەیە پەیڕەو بکەیت ئارامی دەگەڕێتەوە بۆ مێشکت و بیرکردنەوەت کەم دەبێتەوە، هیچ کەس ناتوانێت لە ژیاندا ١٠٠% بێت لەبەر ئەوەی ئێمە ئامێری کارەبایی نین بەڵک و ئێمە کۆمپیوتەرێکی ئۆرگانیکین..واتە توانای فێربونمان هەیە ئەگەر بمانەوێت..هەرکات مێشکت ئارام کردەوە واتە کۆنترۆڵ لای خۆتەو ئاسمانە شینەکە دێتەوە پێش چاوت..بێ یەک پەڵە هەور..
خەڵک چی دەکات لە ژێر ئاسمانی شیندا؟ حەتمەن خۆشیو سەیران و سەفا دەکات.
خۆشی لە ژیان ببینە ژیان زۆر کورتە تا درەنگ لێی تێ بگەیت و بەئاگا بێیت ، لە شارەزایی چواردەورەکەت سودمەند ببە. هەمو چرکەیەک کە بە فیڕۆی دەدەیت چرکەیەک لە ژیانت کەم دەبێتەوە.


ڕاهێنان بە مێشکت بکە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە