سوپای عێراق گەیشتە زاخۆ

Friday, 03/07/2020, 0:28

8215 بینراوە


دەبێت فێری خوێندنەوەی مێژووبین بەبێ پیرۆزکردنی ناوەکان.
دەبێت وانە لەمێژووە فێربین ، نەک بیەڵین مێژوو چەندبارە بێتەوە لەناوماندا.
بەداخەوە ئەمە سەری چەندەمین جارە کە مێژوو نەک دووبارە بەڵکو دەبارە دەبێتەوە لەناوماندا.
 لەکتێبی "خولانەوە لە بازنەیەکی بۆشدا، جەرگیس فەتحولای پارێزەر باسی خەڵکی زاخۆمان بۆ دەکات کە کاتێک سوپای داگیرکەری عێراق دەگەڕێنەوە ناو "زاخۆ" نووسەر دەڵێت :
" بەرپرسەکانی پارتی لە دەڤەڕی بادیناندا لە نمونەی وەک (ئەسعەد خۆشەوی) هێندە دەستدرێژیان لە خەڵکی کردبوو کە سوپای بەعس گەیشتووە خەڵکەکە بەچەپڵەڕێزان بەرەو ڕوویان چوون ".
دیسان دوای ٢٩ ساڵ لە حوکمرانی کورد خەریکە ڕوودەداتەوە ، تۆزێک گەڕانەوە بۆ دواوە، کاتێک ئەمەریکێکان عێراقیان داگیرکرد، کە خۆیان دەڵێن ئێمە عێراقمان داگیرکردوە، کورد دەڵێت:
عیراقیان رزگارکرد، بەهەرحال لە عێراقی تاواندا، کە ڕژێمی سەدام ڕوخێنرا هەموو شتێک هەرەسی هێنا عێراق پۆلیسێکی هاتووچۆشی نەما ، سەرانی سیاسی کورد چیان کرد!؟ 
بەهەڵە داوان خۆیان گەیاندە عێراق و پایتەختی خوێن لە"بەغداد" دەستیان کردەوە بە دروسکردنی عێراقی تەپیو ئەوان لەعەرەبە شۆڤێنی و بەعسییەکان زیاتر خەم و کەسەریان بوو، بە دروستکردنی ووڵاتێکەوە کە هەموو ژێرخان و سەرخانی وێران ببوو . ووڵاتێک بەدرێژایی ١٠٠ساڵ کوردیان وەک پاشۆ وەک کەسایەتی دووهەم سەیر دەکرد. بەپەلە دەستوریان نووسێوە کە "نەوشیروان مستەفا" کە موفەکری نوسینەوەی دەستوربوو لەوێدا ناوچە داگیر کراوەکانیان خستە ناو قوماری مادەیەکی دەستورێوە بەناو نیشانی مادەی ١٤٠ و ماوەیەکی زۆر خەریکی لیژنەو لیژنەکاری بوون بەم کەیسە ، بەڵام ئەنجام هیچ نەبوو جگە لە خۆفریودان و خەڵک فریودان . ئەم مادەیە پوچ بوو وەک گەنمی پوچ ،چونکە گەنمی پوچ هەمیشي باڵای لەگەنمی قەندەهاری بەرزترە ، بەڵام پوشە هیچ نی یە .سەمەرە لەوەدابوو لەدوایدا کاک نەوشیروان خۆی ڕەخنەی لەوەدەگرت کە نابێت گرەو لەسەر ماڵی خۆت بکەیت و خاکت بخەیتە سەر مێزی قومار ، کەس لەو کاتەدا پێی نەووت: مەگەر تۆ خۆت نەبووی کە خەریکی نوسینەوەی دەستوربوون لەبەغداد ؟ . کاتێک داعش سەری هەڵداو سوپای هەڵکێشراولەخوێنی عێراق پاشەکشێ کرد ، مەسعود بارزانی هاتە کەرکوک و دوژمنی لە گەورەترین کارەسات بەئاگاهێنا،ووتی"مادەی ١٤٠ ئیتر مادەیەکە کۆتایی پێهاتوە کورد گەڕایەوە ناوچەکانی خۆی. ئەم خۆنواندنەی مەسعود بارزانی و قسە فڕێدانە باجی گەورەی وویست . لێرەوە ئێران تورکیا عێراق کەوتنە خۆیان، سوئدێکان پەندێکیان هەیە دەڵێن :

"مرۆڤێک ئاقڵ بێت وورچ خەبەر ناکاتەوە"

داعش تێک شکا ، ڕژێمی بەغداد لەگەڵ ئێرانێکان کە ئێرانێکان هەژمونی حکومەتەکەی بەغددای لەژێر دەستایە، لەدوای داعش دوای ئەو قوربانی یەی کورد دای لەشەڕی داعشدا ، نەک مادەی ١٤٠ بەڵکو ٥٣% لەخاکی هەرێمیان داگیر کردەوە و لە١٦ ئۆکتۆبەردا و قوربانی زۆردرا لەو پڕۆتۆکۆڵە نهێنی یەی کە کورد زەمینەسازی بۆکردبوو ، دوای دووهاوکێشەی سیاسی درووست بوو، کە زۆر کۆمێدی بوو...! یەکەمیان :تاوانی ئەو داگیرکاریە خرایە پاڵ ڕیفراندۆمەکەی مەسعودبارزانی و سەرچاوەکەی ئاکپارتی و پڕۆژەی تورکیابوو لەقاڵبی فریوداندا نمایشکرا ، دووهەمیان :کۆمەڵێک بەناوی خائینەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر لەناو ساحەی سیاسیدا بوونەدەمووچاوی ناو کایە قێزەونەکەی سیاسەتکردن .


کۆمێدیاترین شتێک کە چاوم پێکەوت ، نوسەرێک بوو کە ڕستەیەکی فڕێدایە ناو زەلکاوی نوسینی کوردێوە بەناوی "کوڕانی شاخ و کوڕانی شار" گوایە کوڕانی شاخ هێندەی کوڕانی شار ئاقڵ نەبوون چونکە کورانی شار کەرکوکیان لە بەحەڵەب بوون پاراست ، کەچی خۆیان دەڵێن ئێمە بێئاگاین تەنها ئێمە نین واژۆی چەندین سەرکردەلەسەر ئەو هاتنەیە ، بەڵام نوسەر پێی نەوتین کە خەڵک هێندە تێک شکاوە کەرامەت و شەهامەت و پیاوەتی و هەڵوێست چۆتە قاتی ، ئێستا خەڵکی بەتامزرۆوە خەو بەوە دەبینن کە ڕژێمی عێراق بگەڕێتەوەو لایەنی کەم موچەو بەراتیان باتێ و سکی شۆڕیان تێرکات و هێندە نەکڕوزێنەوە بۆ نان.
ئێستا ئەگەر تورکیا یان عێراق فەوجی جاش بکاتەوە واوەیلا بەحاڵی کورد ؟
دواجار وەک زیاتر لە ٥٠ساڵە بۆ ئەم کەیسەش لیژنە درووست کرا ، بەڵام نەلیژنە دیارە نەئەنجامەکەی ، قەشمەری لەوەدابوو ئەوانەی کە دژی ڕیفراندۆم بوون، خۆیان وێنەیان بڵاو دەکردەوە کە پەنجەیان کردبوو بەمەرەکەبی دەنگداندا ، لەسەردەمی ڕیفراندۆمدا ئیتر بەعسی ترسنۆک دز شۆفڵ ئاودیوکەر خائین جەردە ژنکوژ شەوگەڕ و کۆنەجاش و موستەشار نوسەری ترسنۆک پڕۆفیسۆری بەعسی و بێدەماخ ، هەمووی بوونە پاڵەوانی ڕیفراندۆم و خۆیان لێببوو بە ڕزگارکەر و بەردی بناغەی دەوولەتی کوردی ، دواجار ئەو پڕۆژەیەش شکستی هێنا، نەکەس دادگای کرا، نەکەس وەک شێت ئاماژەی پێدرا وڕاگیرا لە خەستەخانەی دەرونیدا ، نەکەس دوورکەوتەوە لەسیاسەت و هەرهەمان پیشە ئێستا لەم کاتەدا پشتاوپشت بۆ قەوم و خوێش بەمیرات دەیهیڵنەوە . کەسیش لەگوڵ کاڵتری پێنە ووترا و پیشیان ناوترێت تا ئێمە سیاسەت بۆ سبەینێ نەکەین . بەوانەش کە ڕێگەیان نەدەدا بستێک لەخاکی ووڵات بەدەست دوژمنەوە بدەن و ئیرادەیان ڕێگەیان پێنادات کە بستۆکەیەک لەم نیشتمانە بەهەدەربەن و خوێنی زەردوسەوزی بۆدەڕێژن ، ئێستاکانێ نەک ئیرادەی ڕووبەڕووبوونەوەیان نەبوو کە پێشتریش ئێمەزانیومانە نەیان بوە ، بەڵکو ئیرادەی ئەوەشیان نی یە کەداوای لێبوردن بکەن و بڵێن ئێمە سەرمان دای لەکێلی قوربانیەکی گومناو لەکوردستان . لەو چەند هەفتەیەدا واتە لەسەردەمی ڕیفراندۆمدا هێندە کلیپی پێکەنیناوی و قسەی نەستەق بڵاو بۆوە هەمووی بۆڕبۆڕێنیان لەگەڵ چارلی چاپلیندا دەکرد لە کۆمێدیادا و بە بەمیستەر بینیان دەووت: سەردەمی تۆ بەسەر چووە ئیتر ئێمە لەمەیدانین .

ئەمەجگەلەوەی کەس نەبرایە بەردادگا، خۆ ئێمەدەزانین دادگاش وەک هەمووشتێک داگیر کراوە کێشەکان سوڵحەکان لەدیوەخانەکاندا باشتر دەچێتە پێش وەک لەدادگاکان ، بۆ ئەو تاوانبارانەی کە بازرگانیان لەگەڵ داعش دەکردو شەنگالیان دایە دەست چەتەکانی داعش ، وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون ، ئێستاش سوپای تورک لەنیشتمان تەراتێن دەکات ، فڕۆکەکانی لەڕێگەی سیخوڕەکوردەکانەوە دەزانن کە گەریلاکان لەکوێدان و بەئاسماندا تەراتێن دەکەن ،کەچی خەڵکی خەریکی تیک تۆکە و پێدەکەنێت و درامای تورکی بەنجی کردوە ، ئەوەسوپای داگیرکەری عێراقیشی هاتە سەر ، ئێمە ٦٥ پەرلەمانتارو چەند وەزیرو سەرۆکی کۆماری عێراق لەسەر میلاکی کورد بوونیان لەبەغدادی تاواندایە . ئەوان نەک هەڵوێستیان نی یە ، بەڵکو کورد ووتەنی "مێشیش میوانیان نی یە" . بۆیە لاتان سەیر نەبێت کە وەک جەرگیز فەتحوڵا بۆی گێڕاینەوە بەرلەئاشبەتاڵ کەسوپای بەعس ڕوودەکەنە زاخۆو دەڤەری بادینان ، کە خەڵکی زاخۆ چەپڵەیان بۆ هاتنی سوپای عێراقلێدابوو شاگەشکەببوون بەهاتنی سوپای عێراقی ، ئێستا لەهەموو هەرێم سەماو چەپڵە ڕێزان دەست پێدەکات بۆ سوپای تورک و عێرا ق . چونکە ئەمانە کارێکیان کردوە کە مرۆڤی کورد هیچ ئنتمایەکی نەمێنێت ، نەبەخۆی ،نەبەخاک ،نەبە هیچ . مێژوو جارێکی تر خۆی بەهەمان بەرگ نیشان دەداتەوە . ئەمڕۆ تۆڕەکۆمەڵایەتێکان پڕبووە لە ڤیدۆکلیپێکی قێزەون کە چەتەکانی تورک سەری گەریلا لێدەکەنەوە . بەڵام ئێوارە هەموومان بەدیار درامای تورکێوە ئێشک دەگرین و ماستی تورکی دەخۆین و دوایش دەڵێن "گەرکوردی ئەم ڤیدۆیە شێرکە باخەڵکی بزانێت تورک چی لەکورد دەکەن وەک داعش " ئێمە گەلێکین تەنها دەکوڕوزێنەوە ، لای خەڵکیش واخۆمان دەردەخەین کەئازاین . تۆ لەبەردەم دووڕێگەدایت یان بەکەرامەتەوە بمرە ،چونکە درەنگ یان زوو هەردەمریت ، یان زۆر بژی بەڵام لەسەر ئەژنۆکانت و بەسەری شۆڕەوە بۆ گۆڕ هەنگاوەکورتەکانت هەڵهێنە . لەهەمووی سەمەرەتر سوپای عێراق لە قەڵاچوالان و زاخۆ ڕاهێنانیان پێکراوە کاتێک بەغدادی تاوان و خواروی عێراق شەلاڵی تەقینەوە ببوو.. چەند گەلێکی سەیرین سیاسێکانمان چەندە زیرەکن ئەوان بە پێشبینێکانیان بۆڕی چەڵچڵیان داوەتەوە. کێ تورکی هێنا ؟ پرسیارێکی چەند گەمژانەیە؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە