- ئەرێ ئەم هەموو تفەنگە، ئەم هەمووچەکدارە، ئەم هەموو ئەفسەر و سەردارە و پۆلیس و ئاسایش و سیخوڕ و جاش و دیوەخان و دەرع و تۆپ و جبەخانەیە، کە لەو هەرێمەدایە بەکەڵکی چی دێت؟
- کەی ئەم خەنجەرە لەم کالانەی دێتە دەرەوە ئەرێ لەمە لێقەومان تر هەیە؟
تورکیا بەئاشکرا نیشتمانێک خەڵتانی خوێن دەکات، بەڵام سەرانی سیاسی کورد کڕنوشیان بۆ دەبەن، کاتێکیش لە شاشەی کەناڵەکانەوە دەردەکەون هەموویان شۆڕشگێڕن وا خۆیان پیشان دەدەن، کە ئەرنەستۆ گیڤارایان چێهێشتوە! ئەمە چ بێقیمەتیەکە سەرۆک کۆماری عێراقی تاوان ئەو هەموو لەشکرکێشی و تاوانەی تورک دەبینێ، یەک ووشە ناڵێت ....! چونکە ئەمانە تەنها بیر لە کورسی و دەسەڵات دەکەنەوە، نەک لە کەرامەت و لە مێژوو .